بسم الله الرحمن الرحیم
واذن فی الناس بالحج یا توك رجالاً و علی كل ضامر یاتین من كل فج عمیق لیشهدوا منافع له‌م
(سوره‌ی حه‌ج 27و 28)
به‌نێوی خوای خاوه‌نی فهسلانو په‌سلان
سڵاوی خوا له گه‌وره‌پیاوی مێژوو‌و ههڵكهوتووو دلێرو بوێر، خۆنهویستو خه‌ڵك ویست
هێنه‌ری په‌یامی به‌خته‌وه‌ری، داهێنه‌ری ژیانی پێكهوهژین، هه‌ڵكه‌وته‌ی زهمینو زه‌مان كه له مێری مه‌یدانی شهرانخێوی خه‌بات بۆ دین خاوه‌نی خه‌ڵاتی خوا حه‌زره‌تی محهممهدالموستهفاو بنه‌ماڵه به‌ڕێزو بهپێزهكهیو گشت هه‌واڵ‌و هاوماڵو ئه‌وانه‌ی له‌ته‌ك ئه‌ودا ژیان‌و خۆیان به‌ختی رێبازه‌كه‌ی كرد.
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست، بڕوادارانی به‌ڕێز، مهتهرێزهوانانی محه‌ممه‌د، پارێزه‌رانی قورئان‌و قوتابییانی فێرگه‌ی محه‌ممه‌د، ئێمه‌ی خاوه‌ن ئێوه‌و ئێوه‌ی خاوه‌ن ئێمه، وه‌كوو یه‌كیه‌تیی زانایانی ئایینی كوردستان به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان، جه‌ژنی نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمان، جه‌ژنی نوێكردنه‌وه‌ی نه‌ریتی ئیبراهیمو بهڵێنیو هاواره‌كانی محه‌ممه‌د پیرۆزبایی له ئێوه‌ی خۆشه‌ویستی خوداویست ده‌كه‌ین‌و له خوای بانی سه‌رو بینایی چاوان چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ین له شه‌قامی خودادۆستی ده‌ر نهچنو گیان‌و ماڵ‌و ژیانمان قوربانی، قوربان بكه‌ین. هه‌روه‌ها هیواخوازین بڕوادارانمان له‌م سه‌فه‌ره پڕ سه‌مه‌ره به سهلامهتو بێ نه‌دامه‌ت گه‌رانه‌وه‌و گه‌رانه‌وه‌یان بێت‌و بێ سه‌ركه‌وتن سه‌ركه‌وتوو بن. سه‌رمان سه‌رفه‌رازی په‌سڵان بێت. دیسانه‌وه‌ش له رێگه‌ی ئه‌م تریبۆنه‌وه داوا له سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان ده‌كه‌ین وێڕای به‌هانا هاتنمان له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ئیشه پڕ له نیشهو ئه‌م ئه‌ركه پیرۆزه‌ی ئایین‌و دابین كردنی مافه زه‌وتكراوو ستاندراوی گه‌له‌كه‌مان كه به‌پێی پێوه‌رو پارسهنگهكانی دین‌و ده‌قه پیرۆزه‌كانی قورئان ژیان پێكه‌وه ژین‌و رێز بۆ سه‌رجه‌م چین‌و تاكی ئه‌م كوره خاكیهو دابه‌زاندنی یاسا‌و نیزامی خوای به شێوه‌ی سه‌رده‌م هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی تری نه‌خوێندراوه‌ی قورئان له‌م ساتانه‌دا داواكارین. بێ هه‌ڕه‌شه‌و پێشێلكردنی كه‌سانێكی تری غه‌یری خۆمان پارێزگاری له گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین له چوارچێوه‌ی نیزامی خوادا هه‌ر وه‌كوو دیمه‌نی حاجییه كانیش له كاتی سووڕانه‌وه‌و گێژانهوهیان له ده‌وری ماڵی به‌یت بێ جیاوازی‌و یه‌كسان بوونی خه‌ڵكان دێنێته‌وه یادهكانو به هه‌ر تاكێك له هه‌ر توێژێك مافی دابین كراوه‌و له لایه‌ن خواروه پارێزراوه. جارێكی تر پیرۆزباییمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسوڵمانان به‌تایبه‌تی بڕوادارانی كورد‌و كوردستان بێشكه‌ی مێرانو هه‌ڵكه‌وته ئایینییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین.
یه‌كیه‌تیی زانایانی ئایینی كوردستانی ئێران (یزاكا)
رێكه‌وتی 18/9/1387ی هه‌تاوی
6ی دێسامبری 2008ی زایینی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر