یزکا: پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی هەواڵی راگه‌یاندنی یه‌كیه‌تیی زانایانی ئایینیی كوردستانی ئێران (یزاكا) له راگه‌یه‌نه‌كانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه، هێزه ئیتلاعاتییه‌كانی رێژیم ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایانی ئایینی كوردیان بۆ زانیاری وه‌رگرتن، بانگ كردووه.
هێزه ئیتلاعاتییه‌كان سووكایه‌تییان به‌و مامۆستایانی بانگهێشتکراو، كردووه و پێیان راگه‌یاندووه كه ده‌بێ "یزاكا" و دامه‌زرێنه‌كانی سه‌ر به ئا‌مریكا و ئیسرائیل بزانن و هه‌ر جۆره جووڵانه‌وه‌یه‌كی ئه‌و رێكخراوه‌یه به ئیداره‌ی ئیتلاعات رابگه‌یه‌نن.
یه‌كیه‌تیی زانایانی ئایینیی كوردستانی ئێران چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێش دامه‌زراندنی خۆی راگه‌یاند كه هه‌واڵه‌كه‌ی له راگه‌یه‌نه‌كانی حیزبه‌وه بڵاو بۆه. ئه‌و رێكخراوه‌یه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی خۆیدا داوای له مامۆستایانی ئایینیی كورد كرد له پێناو خزمه‌ت به ئامانجه‌كانی بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی كورددا‌و دووركه‌وتنه‌وه له سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، هاوكاریی "یزاكا" بكه‌ن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر