لینکەکان

۱۳۸۷/۰۹/۰۷

روون كردنه‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تیی‌ زانایانی‌ ئایینی‌ كوردستانی‌ ئێران (یزاكا)

به‌نێوی‌ خوای‌ هۆزان‌و لێزان‌و پێزان
سڵاوی‌ خوا بۆ سه‌ر محه‌ممه‌د‌و وه‌شوێنكه‌وتووانی‌دا‌و ئه‌وانه‌ی‌ نه‌زانیان ره‌ماند‌و زانستیان هێنا
"وجادلهم باالتی‌ هی‌ أحسن"
"ئێوه‌ له‌ به‌رابه‌ریه‌كتردا به‌ شێوه‌ی‌ گونجا‌و شیاو هه‌ڵوێست بگرن"


وێڕای‌ ئاراسته‌كردنی‌ سڵاو بۆ سه‌رجه‌م كوردستان‌و ماندوونه‌بوونی‌‌و پێزانین بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ كاناڵی‌ تیشك كه‌ وه‌كوو كاناڵێكی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌‌و سه‌ربه‌خۆ وه‌رگری‌ هه‌موو چین‌و توێژێكه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ گه‌لی‌ كورد‌و ده‌سته‌به‌ركردنی‌ مافه‌ زه‌وت كراوه‌كانی‌ ئه‌م گه‌له‌. "یزاكا" وه‌ك به‌شێك له‌م گه‌له‌ سه‌باره‌ت به‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌، له‌ به‌رواری‌ 30ی‌ خه‌زه‌ڵوه‌ری‌ 1387ی‌ هه‌تاوی‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌م كاناڵه‌وه‌ (تیشك) راگه‌یه‌ندرابوو، روونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ ده‌دات.

به‌ داخه‌وه‌ هێندێك له‌ دۆستانمان به‌ بێ‌ سه‌رنجدان به‌ نێو‌و نێوه‌ڕۆكی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌ گشتییه‌كان ده‌ستیان دایه‌ به‌ر هێرشی‌ بێ‌ڕه‌حمانه‌ی‌ ره‌خنه‌گرتن به‌ بێ‌ له‌به‌رچاوگرتنی‌ ره‌خنه‌گری‌‌و زانیاری‌ له‌سه‌ر ئه‌م رێكخراوه‌یه‌ یا دژایه‌تییه‌كی‌ ته‌واویان كردووه‌‌و یا پاڵیان داوه‌ به‌ سیاسه‌تێك‌و یا خۆ لایه‌ن‌و حیزبێكی‌ سیاسی‌‌و به‌ نه‌گونجاو‌و نامۆ له‌گه‌ڵ‌ كورد‌و سیاسه‌تی‌ به‌ره‌وپێشچوونی‌ كۆمه‌ڵگای‌ كورده‌وارییان داناوه‌. ئێمه‌ وه‌كوو "یزاكا" له‌گه‌ڵ‌ ریز‌و پاراستنی‌ هه‌موو چین‌و باوه‌ڕی‌ هه‌ر تاقمێك له‌م كۆمه‌ڵگایه‌ به‌تایبه‌تی‌ ره‌خنه‌گرانی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌و باوه‌ڕبوون به‌وه‌ی‌ ره‌خنه‌ی‌ دۆستانه‌ له‌ به‌ره‌وپێشبردنی‌ هه‌ر رێكخراوێك هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كییه‌. دووباره‌ له‌گه‌ڵ‌ رێزمان ئێمه‌ "یزاكا" ئامانج‌و ئایدۆلۆژی‌ رێكخراوه‌كه‌مان بۆ جارێكی‌ تر هه‌ر له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌م تریبۆنه‌ ئازاده‌وه‌ (تیشك) به‌م شێوه‌یه‌ روون ده‌كه‌ینه‌وه‌.

1ـ "یزاكا" هۆی‌ پێكهاتنی‌ زه‌وت بوون‌و زه‌بوون بوونی‌ گه‌لی‌ چه‌وساوه‌ی‌ كورد‌و مافه‌كانی‌ بوو كه‌ به‌ناوی‌ دین‌و له‌ژێر چه‌تری‌ دیندا ده‌یان‌و سه‌دان ساڵه‌ ده‌ناڵێنێو‌و هه‌تا نكۆڵی‌ له‌ بوونی‌ گه‌لێكی‌ ئه‌وها چه‌وساوه‌ كراوه‌ بۆیه‌ به‌ پێویستمان زانی‌‌و به‌ ئه‌ركێكی‌ ئایینی‌ ده‌زانین كه‌ بۆ دابینكردنی‌ مافه‌ ره‌واكانی‌ گه‌له‌كه‌مان، هه‌ر به‌و راده‌ی‌ خوا ته‌عیین‌و دیاری‌ داوه‌ ئاوه‌ها هه‌ڵوێست بگرین‌و به‌ پێویستمان زانی‌ كه‌ رێكخراوێكی‌ ئایینی‌ دابمه‌زرێت. كه‌وابوو رێكخراوی‌ ئێمه‌ نه‌ك هه‌ر سه‌ر به‌ هیچ لایه‌ن‌و حیزبێك نیه‌‌و هه‌ڵقوڵاوی‌ ناخی‌ خۆیه‌تی‌‌و له‌ هه‌مان كات دا دژ به‌ هیچ سیاسه‌ت‌و باوه‌ڕی‌ حیزبێك‌و یاخود لایه‌نێك هه‌ڵوێست ناگرێ‌‌و به‌ڵكوو له‌پێناو وه‌دیهێنانی‌ ئامانجی‌ گه‌لی‌ كورد ئاماده‌ی‌ هاوكاری‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌موو تاك‌و كۆمه‌ڵ‌‌و رێكخراوێكی‌ سیاسیدایه‌‌و پێویسته‌ بگوترێ‌ "حكا" وه‌كوو حیزبێكی‌ خاوه‌ن ئه‌زموونی‌ 63 ساڵه‌‌و مشورخۆری‌ گه‌لی‌ كورد له‌ پێناو گه‌له‌كه‌یدا له‌ هیچ چه‌شنه‌ خه‌باتێك درێغی‌ نه‌كردووه‌‌و دژ به‌ هیچ لایه‌نێك هه‌ڵوێستی‌ نه‌گرتووه‌ كه‌ له‌پێناوی‌ خزمه‌ت به‌ گه‌له‌كه‌یدا كار بكات هه‌ر بۆیه‌ به‌ دڵێكی‌ ئاوه‌ڵا‌و سینگێكی‌ فراوانه‌وه‌ پێشوازی‌ ئێمه‌ی‌ كردووه‌‌و ده‌ستی‌ هاوكاری‌ ره‌ت نه‌كردووینه‌وه‌‌و هه‌ر ئه‌م هۆیه‌، دێموكرات بوونی‌ "حدكا" ده‌سه‌لمێنێ‌ كه‌ له‌ كاناڵی‌ تیشك راگه‌یه‌ندراوی‌ ئێمه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

2ـ "یزاكا" هه‌ر وه‌ك له‌ نێوه‌كه‌یدا مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت به‌ بێ‌ له‌به‌رچاوگرتنی‌ مه‌زهه‌ب، كلتوور، رێزمان‌و ئاخافتنی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد‌و رێگه‌ خۆشكه‌ره‌ بۆ هه‌ر رێكخراوێًكی‌ دیكه‌ی‌ مه‌زهه‌بی‌ رێزنان له‌ بیروباوه‌ڕ‌و ئایدولوژی‌ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ چوارچێوه‌ی‌ دین‌و به‌پێی‌ پێوه‌ره‌كانی‌ ئایینی‌ پیرۆز كار بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌كه‌ین‌و هه‌ر كوردێك له‌ هه‌ر شوێنێك به‌ هی‌ خۆ‌و ئاماده‌ی‌ خاوه‌نداری‌ كردنین‌و له‌ هه‌مان كاتدا پێمان وایه‌ تاكه‌ رێگایه‌ بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م باوه‌ڕانه‌ی‌ كه‌ له‌ ده‌لاقه‌ی‌ دینه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد هه‌ر كاتێك پێویست بێ‌ ماڵ‌‌و ژیانمان به‌ تاڵان‌و ئه‌نفال بڕوا پاساوی‌ دینیش بۆ كردار‌و ره‌فتاره‌ دژه‌ مرۆڤانه‌، دژ به‌ هه‌موو یاساكانی‌ دین ده‌هێننه‌وه‌ هه‌ر وه‌ك مێژووی‌ كورد پڕه‌ له‌م تاوانانه‌‌و هێرشانه‌ی‌ بۆ سه‌ری‌ كراوه‌ كه‌ له‌به‌ر نه‌بوونی‌ یه‌كیه‌تی‌‌و رێكخراوێكی‌ ئاوه‌ها به‌ڵگه‌‌و به‌هانه‌ی‌ دینیان هێناوه‌ته‌وه‌. كه‌وابوو "یزاكا" نه‌ك هه‌ر پۆزه‌تیڤه‌، به‌ڵكووبه‌پێی‌ هه‌لومه‌رجه‌كانی‌ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ به‌ واجبی‌ ئایینی‌ ده‌زانین‌و ده‌بێ‌ هه‌بێت.

3ـ ئه‌وانه‌ی‌ پێیان وایه‌ دامه‌زراندنی‌ "یزاكا" له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ چینێك‌و یا هۆی‌ خولقاندنی‌ توندوتیژی‌‌و جۆرێك چه‌وسانه‌وه‌ی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌ له‌ژێر ئاییندا دیاره‌‌و هه‌نگاو هاویشتنه‌ به‌ره‌و دواوه‌‌و سه‌رده‌می‌ ئه‌م باس‌و خواسانه‌ به‌سه‌ر چووه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ دابه‌زاندنی‌ ئایینه‌ له‌نێو كۆمه‌ڵگا به‌ شێوه‌ی‌ سه‌رده‌م‌و نیشاندانی‌ ئایینه‌ ئه‌م جۆره‌ی‌ شیاوی‌ ئایینه‌‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ زۆره‌ملێ‌‌و تووندوتیژی‌‌و په‌یدابوونی‌ ئه‌م هه‌موو چین‌و تاقمانه‌ كه‌ به‌ هه‌وه‌سی‌ خۆیان ده‌قه‌ پیرۆزه‌كانی‌ قورئان مانا‌و له‌سه‌ر خه‌ڵكی‌ ئێمه‌ی‌ موسڵمانی‌ داده‌به‌زێنن. هه‌روه‌ها به‌ دژایه‌تی‌ له‌گه‌ڵ‌ باوه‌ڕی‌ ئه‌م كه‌سانه‌ی‌ كه‌ پێیان وایه‌ به‌رهه‌می‌ ئه‌م رێكخراوه‌یه‌ش داپڵۆسین‌و داسه‌پاندنی‌ زۆره‌ ملیه‌‌و جگه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌‌و تیژی‌ به‌هره‌یه‌كی‌ تری‌ نیه‌. به‌ڵكوو وه‌دیهاتنی‌ ئه‌و هه‌موو ئایینه‌ ده‌ستكرانه‌‌و ئه‌و هه‌موو تاقمه‌‌و گرووپانه‌‌و دیسانه‌وه‌ش به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی‌ په‌یدابوونیان هه‌ر له‌به‌ر نه‌بوونی‌ "یزاكا" بووه‌.

له‌ كۆتایی‌ ئه‌م روونكردنه‌وه‌دا وێڕای‌ ده‌ست خۆشی‌‌و پێزانین له‌ هه‌موو ئه‌و لایه‌ن‌و كه‌سایه‌تی‌‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ پشتگیرییان كردووین‌و له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ركه‌ پیرۆزه‌ هانیان داوین‌و سوپاسیش بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ به‌ رۆحێكی‌ دۆستانه‌وه‌ بۆ به‌روپێشبردنی‌ ئامانجه‌كانمان ره‌خنه‌مان ئاراسته‌ ده‌كه‌ن‌و به‌ په‌رۆشه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ رێكخراوه‌كه‌مان‌و خاوه‌نداره‌تی‌ لێ‌ ده‌كه‌ن سه‌ركه‌وتنی‌ هه‌موو لایه‌ك له‌ باره‌گای‌ خوا ئاواته‌خوازین‌و سه‌ركه‌وتنتان سه‌ركه‌وتنمانه‌.

یه‌كیه‌تیی‌ زانایانی‌ ئایینی‌ كوردستانی‌ ئێران "یزاكا"
1387/9/7ی‌ هه‌تاوی‌

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر