هه‌ر وه‌ك ئاگادارن له رێكه‌وتی 8/8/1386 له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره 613ی شوورای باڵای فه‌رهه‌نگی ئه‌ساسنامه‌ی شوورای ده‌وڵه‌تی به‌رنامه‌رێژی فێرگه‌كانی عولومی ئایینی ئه‌هلی سوننه له‌ژێر به‌رپرسایه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نژاد په‌سند كرا. هه‌رچه‌ند كۆمه‌ڵگای ئێران زۆر له ئه‌هلی سوننه‌ی تێدایه‌و پڕه له زانایانی ئایینی مه‌زهه‌بی سوننه به‌ڵام رێژیم بۆ ئه‌م پێكهاته‌ی پرس‌و بیروڕایه‌كی به یه‌كێك له زانایانی ئه‌هلی سوننه نه‌كردووه. ئه‌م په‌سندكراوه كه له لایه‌ن ئه‌حمه‌دی‌نژاده‌وه په‌سند كرا، بوو به ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی سوننه له ئێران. رێژیمی ئێران بێ رێزلێنان له بیروباوه‌ڕی خه‌ڵكی سوننه‌و بێ له‌به‌رچاوگرتنی مافی كه‌مینه‌كان ده‌یهه‌وێ كه مه‌زهه‌بی شێعه داسه‌پێنێ به‌سه‌ر مه‌زهه‌بی سوننه، كه تا ئێستا كارێكی زۆریان بۆ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كه بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه بگۆڕن بۆ لای مه‌زهه‌بی شێعه، رێژیم له هه‌موو كاناڵه گشتییه‌كان بێ له‌به‌رچاو گرتنی مافی ئه‌هلی سوننه له ئێران به‌رنامه‌كانی ناوخۆی به‌پێی مه‌زهه‌بی شێعه بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه به درێژایی رێژیمی به‌ناو ئیسلامی، رێبه‌رانی ئێران به‌تایبه‌ت خامنه‌یی‌و ئه‌حمه‌دی‌نژاد باس له یه‌كیه‌تیی موسوڵمانان‌و خه‌ڵكی ئێران ده‌كه‌ن. به‌ڵام له مێژووی رێژیمی ئێران به‌و هه‌موو داواكارییه كه كراوه له‌سه‌ر دامه‌زراندنی مزگه‌وتێك بۆ ئه‌هلی سوننه له تاران، سه‌رانی رێژیم هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت به‌رهه‌ڵستكاریش بوونه. خه‌ڵكی سوننه له ئێران به‌تایبه‌ت گه‌لی كورد هه‌میشه فه‌قێكانی له حوجره‌دا‌و له‌ژێر ده‌ستی زانایانی گه‌وره‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه خوێندوویانه‌و ته‌نانه‌ت حوجره‌ی فه‌قێكان بۆته جێگای په‌روه‌رده‌ی پیاوانی گه‌وره‌ی ئه‌م وڵاته له كوردستاندا‌و رێكخراوه سیاسییه‌كانیش هه‌ر له‌ناو ئه‌م حوجرانه‌دا كه خه‌ڵك دابینی كردوون پێك هاتوون‌و بوونه‌ته جێگای متمانه‌ی گه‌لی كورد بۆ هێنانه‌ده‌ری خه‌ڵكی كوردستان له ژێرده‌ستی داگیركه‌راندا.
به‌ڵام رێژیمی ئێران به پیلان داڕشتن‌و زه‌خت دانان له‌سه‌ر مامۆستایانی ئایینی‌و فه‌قێكان بوو به‌هۆی قه‌پات بوونی حوجره‌كان له‌ناو گونده‌كان‌و شار‌و شارۆچكه‌كاندا‌و ئێستاش رێژیم ده‌یهه‌وێ به گۆڕانی شێوه‌ی خوێندن كتێبه‌كانی مه‌زهه‌بی شێعه له‌ناو خه‌ڵكی سوننه له ئێران‌و به‌تایبه‌ت فه‌قێكانی كورد دامه‌زرێنێ به شێوه‌یه‌ك كه سه‌رانی رێژیم ده‌یانهه‌وێ مامۆستایانی ئایینی بیخوێنن. بۆ نموونه چه‌ند جار رێژیم ده‌ستووری داوه به فێرگه‌ی ئایینی "سه‌لاحه‌دین ئه‌یووبی" له شاری پیرانشار كه ده‌بێ شێوه‌ی خوێندن به شێوازێك بێ كه رێژیم خۆی ده‌یهه‌وێ، له كاتێكدا كه دامه‌زراندنی ئه‌م فێرگه ئایینیه له لایه‌ن خه‌ڵكی خێرخوازی گوند‌و شاره‌كانی كوردستان بووه‌و ته‌نانه‌ت رێژیم هیچ بایه‌خێكی له بواری ئابووری‌دا پێ نه‌داوه‌و تا ئێستاش به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م فێرگه‌یه هه‌ر له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌یه.
"یزاكا" داوا له ئه‌هلی سوننه له ئێران به‌تایبه‌ت مامۆستایانی ئایینی‌و خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ر ده‌كات كه هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌باره‌ت به دانانی پێكهاته‌ی شوورای ده‌وڵه‌تی به‌رنامه‌رێژی فێرگه‌كانی ئایینی خه‌ڵكی سوننه له ئێران بگرن.
یه‌كیه‌تیی زانایانی ئایینی كوردستانی ئێران
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر