۱۴۰۳/۱۲/۱۰

پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز

پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز...

باوەڕدارانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، هاونیشتیمانیانی مسوڵمان و کوردانی خاوەن باوەڕ و ڕۆژووانانی خۆشەویست:
سەرەتا بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە یەکیەتییەکەمان گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکات و لە پەروردگاری دلۆڤان ئەپاڕێینەوە ڕۆژوو و زەحمەت و ماندووبوونتان لێ قەبوڵ بکات و ئەجروپاداشتان بداتەوە.

مانگی ڕەمەزان نۆیەم مانگی کۆچییە وبە پێی دەقی قورئان فەرز و واجیب کراوە لە سەر هەموو مرۆڤێکی باوەڕداری مسوڵمانی خاوەن عەقل و سالم، بۆیە بە پێی پەیرەوی کروون، لە فەرماییشات و دەستووراتی پەروەردگار، بەرەو ئەو بانگەوازەی حەق دەچین و ئەو مانگەش بە سەرکەوتوویی دەکەینە هەمبانەی ڕێگای دوواڕۆژمان... شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَىٰ وَالْفُرْقَانِ ۚ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ ۖ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ۗ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ

فەزڵ و گەورەیی مانگی ڕەمەزان گەلێک زۆرن بەڵام هەرلەومانگەدا قورئان وەک خەڵاتێکی مەزن بۆ خۆشەویستمان و ڕێبەر و سەردارمان موحەممەد سڵاوی خودای لە سەر بێت نازڵ بوو، مانگی ڕەمەزان مانگی تاقیکردنەوە و جیاوازی نێوان سەرکەوتووان و شکستخوواردووانە، مانگێکە کە سفرەی بەرەکەتی خودا ئەو ئەوکەسانە دەڕازێتەوە کە بە زمان و گوێ و چاو و دڵ و زگ و لەش وبیر و فکرەوە دەچنە سەر ئەو سفرەیە و سی ڕۆژ خۆیان بۆ ڕەزامەندی اللە ماندوو دەکەن، مانگێکە هەرکەسێ بە باشی ئەنجامی بدات پاداشتێکی گەورە لە خودا وەردەگرێ کە میقدار و ئەندازە و کەیفییەت و چۆنیەتی مەگەر هەر خودا بزانێت!..

لەو مانگەدا خوت ئامادە بکە بۆ تۆبە کردن و گەڕانەوە بۆ لای پەروەردگاری مەزن، لێبووردە بە و بەخشش بنوێنە و فەلسەفەی ڕۆژوو بەجێ بگەیەنە، هەژاران تێر بکە و سەدەقات و خێراتی زیاتر بکە، ئێمەش دەپارێنەوە بکەونە بەر ڕەحمەت و لێ خۆشبوونی خودای مەزن..

بەو هیوایە تاعەت و عیبادەت و چاکەکاری و کردەوەی جووانتان ببێتە مایەی سەربەرزی و ڕزگاریتان لە ڕۆژی دووایی.

جارێکیتر ڕەمەزانتان پیرۆز بێت

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
١١ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر