۱۴۰۳/۱۲/۱۱

پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشی بە هۆی گیان لەدەستدانی کۆمەڵێک شاخەوان

پەیامی هاوخەمی و سەرخۆشی بە هۆی گیان لەدەستدانی کۆمەڵێک شاخەوان لە چیاکانی شاری بانە لە لایەن یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران:

بەداخەوە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٠ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی تیمێک لە شاخەوانانی شاری بانە بە مەبەستی ورزشی شاخەوانی لە چیاکانی شاری بانە دەکەونە بەر ڕووخانی ڕنوو و بە پێی زانیاری بەدەست گەییشتوو، زۆر بەداخەوە ٤ شاخەوانی ئەو تیمە گیان ئەبەخشن و دوو شاخەوانی دیکە بریندار دەبن.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، وێڕای ئەوپەڕی هاوخەمی، سەرەخۆشی دەکات لە بنەماڵەی کۆچکردووەکان و لەخودای گەوەر ئەپاڕێینەوە بە بەهەشتی بەرین شاد بن و سەبووری ببەخشێت بە ئەندامانی بنەماڵەکانیان و هیواخووازین بریندارەکانیش هەرچی زووتر شیفا وەرگرن.

انا للە و انا الیە راجعون.
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
١١/ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر