۱۴۰۳/۱۱/۱۲

پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی یزاکا بە بۆنەی کۆچی دایە ئاسیە هیجری

وبشر الصابرون الذين إذا أصابتهم مصيبة قالوا إنا لله وإنا إليه راجعون.. صدق الله العظیم

پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی بەهۆی کۆچی دایە ئاسیە هیجری...
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٢ ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی  ئاگادار کراینەوە کە بەداخەوە ، دایە ئاسیە هیجری خۆشکی کاک مسەفای هیجری بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەی بەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی لە شاری نەغەدە کۆچی دووایی کرد و لە ناوئاپۆڕای جەماوەری دڵسۆزی ئەم شارە بە خاکی پاکی نیشتیمان ئەسپێردرا...

بەم هۆیەوە یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای هاوخەمی لە گەڵ بەڕێز کاک مستەفای هیجری و سەرجەم بنەماڵەی بەڕێزیان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان پێشکەش بە بەڕێزیان و بنەماڵەی ڕێزداریان و خەڵکی تێکۆشەری شاری نەغەدە و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی دەکەین، و لە پەروەردگاری بێ هاوتا ئەپاڕێینەوە بە فیردەوسی بەرین شادی بکات و سەبووری ببەخشێتە بنەماڵەی خودالێخۆشبوو و سڵامەتی بۆ بازماندەگانی کۆچکردوو.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر