لینکەکان

۱۳۹۵/۰۳/۲۳

مانگی عیبادەت و خۆڕاهێنان: مەلا برایم مەجیدپوور


           بەناوی   خوای   دڵاوای   دلۆڤان 
{شهر رمضان الذی  انزل  فیە القرآن هدی للناس وبینات من الهدی والفرقان.}سوپاس و پێزانین بۆ خوا، پەسنی گەورەیی و دەسەڵات و بەزەییەکەی  دەدەین. داوای یارمەتی و توانایی  لێدەکەین. لە شەڕی شەیتان و  شۆفارو  دەغدەغەی  نەفسی تەماعکارمان  بپارێزێ . تواناو بەر چاو ڕوونیمان بداتێ تا لە کردەوە نەشیاوو نەفرین  لێکراوەکان  خۆمان  لابدەین. شارەزای  ڕاستە  ڕێیمان  بکا، چونکە ئەوەی خوا خستبیەتە  سەر شاڕێگا هەر گیز توشی  هەڵەو  هەڵدێر نابێی.
ئەوا دیسان ڕەمەزانی  پیرۆزمان میوانە .جێگای ڕیزو حورمەتی  موسوڵمانانە. مانگی خوا ناسینە  بۆ ناسینی  گرینگی ئەرکو ئیمان بەوەزیفەکانە. مانگی ڕازو نیازە  دەگەڵ خوا  بۆ داوای لێبوردن لە تاوانەکانو بەخشینی هیزو توانا  بۆ خزمەتی  مرۆڤەکانە. مانگی کۆتڕۆڵ کردنی  چاوو زمانە ، بۆ گێڕانەوەیان لە تێڕوانینی  قەدەغە کراوەکانو خۆ پاراستن  لە درۆو دوو ڕووییو  غەیبەتو بوختانە. مانگی پاککردنەوەو  پشودانی  گەدەوڕیخۆڵەکانە . مانگی دەسگیرۆیی فەقیرو  هەژارو لێقەڵماوانە . مانگی خوگرتن بەئاکاری چاکو خۆ پاراستن  لە ئاکاری  قێزەونو دوور لە ئەخلاقی ئینسانە. مانگی بیرکردنەوە  لە کەرەسەو ئامرازی پێشکەوتنی  مەشڕوع بۆ کۆمەڵگاو درووست  بەکار  هێنانیانە. لەو مانگەدا خوای  مەزن موسڵمانانی ئەرکدار  کردووە کە دەبێ هەموو ئـەوانەی ئیمانیان بەو دینە هەیەو عوزری شەرعیان  نییە ، بە رۆژو بن. ئەوانەی بڕوایان پێهیناوە دەبێ بەیەکێک  لە گرینگترین  ئەرکە پێ ئەسپێراوەکانی  خوایی  بزانن و لە بەڕێوە نەبردنیدا  بەر پرسیارن. مەرجە سەرەکیەکانیشی   وەک هەموو ئەرکە واجبەکان (باڵغ و عاقڵو  ئازاد بوونە  دەگەڵ توانای جەستەیی ) مانگی ڕەمەزان پیرۆزیەکەی  لەوەدایە کە [ ئەبو هوڕەیڕە (ر) لە پێغەمبەری (ص)گیڕاوەتەوە کە فەرمویە { خوا  دەفەرمووێ: گشت کردەوەی مرۆڤ  بۆ خۆیەتی جگە لە ڕۆژو  ئەویان بۆ منە و  پاداشتەکەشی خۆم  دەیدەمەوە } ڕەمەزان پێرۆزیەکەی لەوە دایە کە خوا  لە سوڕەی بەقەڕە ئایەتی١٨٥ دا فەرمویە: { شهر رمضان الذی انزل فیە القرآن، هدی للناس وبینات من  الهدی  والفرقان .}  ڕەمەزان مانگێکە  قورئان لەودا ناردراوە؛ ڕێ نیشاندەرە بۆ خەڵکو بەڵگەی شارەزایی ولێک هـەڵاواردنی پـاکـوپـیسانە . گەورەییەکەی  لەوەدایە  کە ناردنی قانونی خـوایی لـەودا دەستیپێکراوە ، هەموو ڕێگاو  یاساو ڕاساکانی  پێداویستی دنیا وقیامەتی  تیدا نوسراوە. بـۆ مـرۆی  دەسنیشان کردوە  بـەکام  ڕیگادا  بڕوا دەگاتە ئـامانجو  بێ خەترە و بەکامەشدا  بڕوا توشی هەڵەو  هەڵدێردەبێ. خۆ لەهەموو قانونی دنیاشدا وایە بە پێی یاساو ڕاسا کردەوەکان هەڵدەسەنگێندرێن وئاکاری چاکو  خراپەکار  لێک جیا دەکرێنەوە .
مرۆڤ  بە پێی سروشتی  خۆی خاوەنی  حەزو  ئارەزوو  ویستو داخوازەو  بە وشەیەکیتر چاوچنۆکو  تەماعکارە . ئەگەر بـۆ وەدەست  هێنانی ئـەو  حەزانەی خۆی  لە یاسای  دیاریکراو  لای دا  تاوانبارە ، بۆیە خوای  مەزن  لەو مانگە دا لە هەموو  ئەوانە  خۆش دەبێ  کە لەلای خوا لە دڵەوە  ددان  بەتاوانەکانیان دادێنن و  داوای لێبوردن دەکەن، چونکە خوا خاوەن  دەسەڵاتێکی  بەخشندەیە . یەکێتر  لە تایبەتمەندیەکانی  ئەو  مانگە  خۆ ڕا هێنانە  بۆ  سەبرو  خۆ ڕاگری، وازهێنانە  لە گوێلەمستی  بۆ نەفسی  هەوەسبازی  سەرەڕۆ.  ئەو مانگە  بـۆیە پێرۆزە کە مرۆڤ  برسیەتی  بچێژێی  تا هەست  بەوە بکا ئەوانەی  بـەردەوام برسین  حاڵیان  چۆنە. بـەکورتی  ڕەمەزان  ئـەو کاتە  هەقی  خـۆی  پێدراوە ، کە هەموو مەرجەکانی  ڕەچاو  بکرێنو  هەموو ئەندامانی  لەش  وەک  خوا ئەمری پێکردووە  کۆنتڕۆڵ بکرێن. هەرچەندی  لـە تـوانادایە  بـە هـەموو  شێوەیەک یارمەتی   موحتاجان بدرێ.  ئەگەر تەنیا  نانو  ئاو نەخۆین و چیتر، ئەوە نەک خێرمان  پێناگا ، بەڵکو دوسەرە  زیانمان   لە خۆمان  داوە . لە لایەک فەرمانەکەمان  وەک  هاتوە  بەجێ  نـە هێناوە ،  لـە لایەکیتریش  بـە خۆڕایی دەمی  خۆمان  گرێی  داوە. مرۆی  موسوڵمان بە پێی ئەو بڕوایەی  بۆ  خۆی هەڵی بژاردوەو  بەدڵخوازی  خۆی بەر پرسایەتی  ئەنجامدانیانی وەئەستۆ گرتوە دەبێ  بەڕێوەیان بەرێو  پاداشی چاکەکانیشی  لە خوا وەر گرێ . ئەوانەش کە خۆیان  پەسندی  دەکەن و بە بێ هۆ ئەنجامی نادەن  تاوانبارن و  لێیان  دەپرسرێتەوە. خۆ ئەوانەش کە هەر بڕوایان  پێی نیە ئەوە وەباڵی  خۆیان لە ئەستوی  خۆیانەو لێپرسینەوەو  سەزادانیشیان  هەر بەدەست  خوایە و هیچ   مرۆیەکی  موسوڵمان بۆی نیە لە سەر باوەڕەکەی زۆری  لێ بکاو ئازاری بدا. کەوابو  ترسەکە  لەخوا لەوەڕایە  کە تۆ بروات  پێهێناوەو  دەزانی نەکردنی  ئەو فەرمانە سەزای هەیەو نەشت کردوە. خوای مەزن لە سوڕەی: زوومەر دا فەرمویە : { قل یا عبادی الذین آمنوا اتقوا ربکم ، للذین أحسنوا فی هذە الدنیا حسنة ، وأرض الله واسعة انما یوفی الصابرین  أجرهم بغیر حیساب .} بە عەبدەکانی من بڵێ :  لە خوا بترسن، ئەوانەی لەو دنیا  پانو بەرینەی  خوادا  چاکەیان کردوەدڵنیابن خوا پاداشی ئاکار و چاکانی خۆڕاگر بەبێ حیساب دەداتەوە. هـیـوادارم خوای مەزن لەو مانگە  پیرۆزەدا موسوڵمانان  لە خەوی  غەفڵەت  ڕاپەڕێنێ و لەڕاستە قینەی مەبەست و  بەڕێوەبردنی  ئەو  ئەرکو کارانەمان بگەێنێ وتـوانـاو هەڵو دەرفەتی بەڕێوە  بردنمان  بـۆ  بـڕەخسێنێ، بە زانستو  مەنتیق  شارەزامان بکاو ئەو شتە خۆڕافیو دورە مەنتیق و نا   زانستیانەمان  لە مێشک و  دڵو دەرون  دەر بێنێ.    دیسان  ڕەمەزان   بە خیر  بێو  بەخیر تەواو  بێ .  بپاڕێنەوە   با ئەو  کوشتارە بێ بەزەییانەو  دورە   ئەخلاقی  دینی و  ئینسانیانە لە ناوچەکە  دوایی   پێبێنن. با  ئاسەواری جینایەتکارانی   دڵ ڕەش  نەمێنێ و  حیزبە   کوردستانیەکانیش لەخەوی غەفڵەت  ڕاپەڕنو واز لە ناکۆکی و شەڕی خۆخۆری بێنن و  چیتر راستەو خۆ یان ناڕاستەو خۆ بەقازانجی  دوژمنانی  گەلەکەمان بازاڕی گەلی  کورد نەشێوێنن.                                                                           کوردە بەسیە چیدی نەبیە دار دەستی  دوژمنت                               
دوژمنت  نەتباتە مەیدان  بۆ برای  خۆ کوشتنت .
                     لە ئێمە  حەرەکەت و  لەخواش  بەرەکەت.
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
          ١١ / ٦ / 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر