لینکەکان

۱۳۹۵/۰۳/۱۶

کۆچی دوایی کەسایەتی ئایینی ونیشتمانپەروەری پیرانشار، مامۆستا ڕەسوڵ نمنجێ

{کل نفس ذائقةالموت}

بەداخەوە مامۆستای ئایینی ونیشتمانپەروەی نەتەوەکەمان مامۆستا ڕەسوڵ موافقی فەرد{نمنجێ} کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا رەسوڵ خەڵکی ئاوایی داواوێ سەر بەشارستانی سەردەشتە، پاش تەواوکردنی وانە ئایینییەکان لە گووندەکانی کوونەکێچ و شارەستێن لە پیرانشار بۆ ماوەی چەند ساڵێک پێشنوێژخوێنی مزگەوتەکانی ئەو گووندانە بووە، پاشان دەچێتە ئاوایی نمنجێ و تاکۆتایی تەمەنی هەر لەو گووندە دەمێنێتەوە و خەریکی خزمەتکردنی ئایین وگەل ونیشتمانەکەی دەبێت، خودالێخۆشبوو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر وخۆشەویست وروح سووک بووە، تا کۆتایی تەمەنی وەفادار بە رێبازی بزووتنەوەی رزگاری خوازی نەتەوەکەی دەبێت هەربۆیە چەندین جار لە لایەن ئۆرگانی سەر بە ئیتلاعات دەستبەسەردەبێت وساڵانێکش لە سیاچاڵەکانی ڕژیم لە کۆت وبەنددا دەمێنێتەوە بەڵام ئەو خۆشەویستە هیچکات لە ڕێگاورێبازی کوردایەتی دوور ناکەوێتەوە، بەداخەوە ڕٶژی شەنبە ڕێکەوتی ١٥ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی بە هۆی وەستانی دڵ دەڵە جوانەکەی لە لێدان دەوەستێت وکۆچی دووایی دەکات ولە ناو ئاپٶڕای جەماوەر لە گۆرستانی ئەم گووندە بە خاکی پاکی کوردستان دەسپێردرێت.
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای خەم وپەژارەی خۆی سەرەخۆشی دەکات لە سەرجەم ئەندامانی بنەماڵە بەرێزەکەیان و خەڵکی تێکۆشەری نمنجێ و هەموو نیشتمانپەروارانی کوردستان، روح شاد وبەهەشتی بەرین جێگای بێت،
{انا للە وانا الیە راجعون}

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

١٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر