بسم اللەالرحمن الرحیم
{من مات دون مالە فهو شهید ومن مات دون دمە فهو شهید ومن مات دون ارضە فهو شهید}
ئەوانەی لە پاراستنی ماڵ وخوێن ونیشتمانیان گیان دەبەخشن شەهیدن:
هاونیشتمانیان باوەرمەند وکورد و کوردستانیانی خۆڕاگر
حیزب ورێکخراو و تێکۆشەرانی نیشتمان پارێز
هەروەک ئاگادارن نەتەوەکەمان سەدان ساڵە بەدەستی داگیرکەرانی لە خودانەترس کەوتۆتە ژێر ستەم وزۆرداری وبێ رێزیکردن، لە ڕاستیدا کوردستان بۆتە سەکۆی پەت وسێدارەی ڕژیمە یەک بەدوایی یەکەکاندا وڕۆژنییە لاوانمان لە کۆت وبەند وژێر پەتی سێدارە گێان نەبەخشن، بەتایبەت لە دەست ستەمی نامرۆڤانە ولە خودا نەترسانەی کۆماری بەنێو ئیسلامی ئێران.
هەرچەند نەتەوەی کورد بۆ وەدیهاتنی ئاواتەکانی کە ئازادییە لە دەست کۆت وبەند خەبات دەکات بەڵام بەداخەوە بەهۆی نەبوونی یەکێتی ویەکگرتووی ئەم خەبات وبەرخۆدانانە تاکو ئێستا لە گەڵ شکەست بەرەوڕوو بووە.
بەخۆشییەوە بەهاری ئەمساڵ رێبەروسکرتێری حیزبی دێموکرات لە ئاخاوتنێکدا جارێکیتر ئەوهیواوهوومێدەی گێراوە ناو دەروونی خەڵکی ئازادیخواز وبە بانگەشەی گرێدانی خەباتی شاروشاخ شانازییەکی تازەی بۆ نەتەوەی کورد وکوردستانی ڕۆژهەڵات تۆمارکرد، لەم پەیوەندییەشدا ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان بە ورەیەکی پۆڵاین وخۆڕاگرییەکی بێ وێنە ڕوویان کردە زێد ونیشتمانی خۆیان، دووژمنی چەپەڵ کە ترسێکی بێ وێنەی لە حیزبی دێموکرات هەیە بەهەموو هێزو توانایەوە ویستی ئەم داخوازیە ڕەوایە کپ وبێ دەنگ بکات بەڵام ڕۆڵە تێکۆشەرەکان بە گژیاندا چونەوە وزەبرێکی کاریگەریان لە دووژمنی تاریک پەرستدا ونیشانیاندا کە بۆ وەدیهاتنی ئاواتەکانیان حازرن گیان فیدای بکەن لە بەرەنگارییەکی بێ وێنەدا لە شاری شنۆ بەداخەوە ٦ تێکۆشەری دێموکرات شەهید بوون.
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای پشتیوانی لە هەڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستە سەرجەم خەڵکی کورد وبنەماڵە سەربەرزەکانیان وحیزبی دێموکرات دەکات و داواش لە کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەف دەکات بە هەموو توانایانەوە هاوکاری رۆڵەکانیان بکەن وپێداوستیان بۆ دابین بکەن، هەروەها داواش لەم کۆمەڵە کەسە دەکات کە چەکیان بەدژی نەتەوەی خۆیان لە شان کردووە چیتر پشت لە گەڵ وروو بە دووژمن نەبن چوونکە خیانەت ئیمان وباوەری ئایینی دەسووتێنێت.
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٢٩ی ٣ی ١٣٩٥

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر