لینکەکان

۱۳۹۵/۰۴/۱۵

پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز

بە بۆنەی تەواو بوونی مانگی رەمەزانی پیرۆز، یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی دەکات لە هەموو موسولمانانی جیهان و هەر چوارپارچەی کوردستان وبنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان بەتایبەت تازەترین شەهیدانی نەتەوەکەمان بەدەست کۆماری بەت وسێدارەی ئێران و هەموو زیندانیانی خۆڕاگر وپێشمەرگە گیان لە سەردەستەکانی کوردستان.

پێویستە ڕابگەیەنین هاو نیشتمانیانی ئازیز وباوەرمەند لە ڕۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بە سەردانی کردنی بنەماڵە ومناڵانی شەهیدە سەربەرزەکان  جارێکیتر ئەرکی ئایینی ونیشتمانی خۆیان بە جێ بگەیەن ودڵی هەموولایەک شاد بکەن، کە ئەوە دەبێتە هۆی ڕزامەندی خوداوەندی مێهربان و دلۆڤان. هیوادارین جەژنی رەمەزانی ئەمساڵمان ببێتە هۆی ڕزگاری نەتەوەییمان ورووخانی کۆشکی زۆردارانی بە نێو ئیسلامی و نەتەوەی کوردیش هاو شیوەی نەتەوەکانیتر بە ماف وئازادییەکانی خۆی بگات وچیتر لاوانمان نەخرێنە ژێر پەتی سێدارە وستەمی زۆرداران، جارێکیتر جەژنتان پیرۆز.

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
١٥ی ٤ی ١٣٩٥ی هەتاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر