لینکەکان

۱۳۹۴/۰۷/۰۲

هاوخه‌می سه‌باره‌ت به‌ روداوی ئه‌مرۆکه‌ی رێوره‌سمی ساڵانه‌ی حه‌ج

به‌نێوی خوداوه‌ندی گه‌وره‌
به‌داخه‌وه‌ رۆژی یه‌که‌می جێژنی  قوربانی ساڵی 1394ی هه‌تاوی به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی له‌ رێوره‌سمی به‌ جێ گه‌یاندنی مه‌راسمی حه‌ج له‌ شاری مه‌ککه‌ { منا} نیزیک به‌ 717 حاجی گیانیان له‌ده‌ست داو 863ی دیکه‌ش بریندار بوون که‌ تاکو ئێستا 87 حاجی خه‌ڵکی وڵاتی ئێران ورۆژهه‌ڵاتی کوردستانن، به‌م هۆیه‌وه‌ یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌کانیان ده‌کات وله‌ خوداوه‌ندی مه‌زن ده‌پارێینه‌وه‌ ده‌ره‌جه‌ی شه‌هاده‌تیان پێ ببه‌خشیت، هیواداریشین برینی بریندارانی ئه‌م کاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌ هه‌رچی زووتر سارێژ بێته‌وه، "انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون"
یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

2ی ره‌زبه‌ری 1394ی هه‌تاوی‌

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر