لینکەکان

۱۳۹۴/۰۷/۰۱

پیرۆزبایی به‌ بۆنه‌ی جێژنی مانگی قوربان

بسم الله‌الرحمن الرحیم
{ولله‌ علی الناس حج البیت من استطاع الیه‌ سبیلا} "حه‌ج کردن بۆ خودا ئه‌رکێکی ئایینییه‌ له‌ سه‌ر شانی باوه‌رمه‌ندان، ئه‌وکه‌سانه‌ی توانای حه‌ج کردنیان هه‌یه‌"
 به‌ بۆنه‌ی جێژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌ یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، پیرۆزبایی ده‌کات له‌ سه‌رجه‌م مسوڵمانانی جیهان وهه‌رچوار پاره‌چه‌ی کوردستان وهه‌مووجه‌م بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان وپێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان که‌ به‌ خۆراگری خۆیان خاکی پاکی کوردستانیان له‌ ده‌ست داگیرکه‌ران وتاریکپه‌ره‌ستان پاراستووه‌، ئاواته‌خوازین مسوڵمانان به‌ تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی کورد، وانه‌ی یه‌کبوون و کۆده‌نگی له‌ مانگی قوربان و مه‌به‌سته‌کانی قوربان فێر بن وبتوانن دژ به‌ شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی نه‌فام که‌ له‌ ناوی خودا بۆ مه‌به‌سته‌ نگریسه‌کانی خۆیان که‌ڵک وه‌رده‌گرن بوه‌ستن، ته‌نیا ره‌مزی سه‌رکه‌وتن یه‌کگرتنه‌، هه‌روه‌ها داواکارین خه‌ڵکانی کوردستان  له‌ رۆژانی جێژن سه‌ردانی گڵکۆی شه‌هیدان وبنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان بکه‌ن و دڵخۆشی بده‌نه‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌کانیان، هه‌ر رۆژتان جێژن وجێژنتان پیرۆز.
یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

1ی 7ی 1394ی هه‌تاوی


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر