لینکەکان

۱۳۹۴/۰۵/۰۸

راگه‌یاندراوی یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ روخاندنی نوێژخانه‌ی مسوڵمانانی سوونه‌ مه‌زهه‌ب له‌ تاران.

به‌ نێوی خودای گه‌وره‌
راگه‌یاندراوی یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ روخاندنی نوێژخانه‌ی مسوڵمانانی سوونه‌ مه‌زهه‌ب له‌ تاران.

 مامۆستایانی ئایینی جیهانی ئیسلام وکوردستان، مسوڵمانانی به‌رێز.
به‌ پێی زانیارییه‌ک که‌ له‌ سایتی هه‌واڵنێری سوونی ئانلاین به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ رژیمی دژه‌ ئایینی کۆماری به‌ نێو ئیسلامی ئێران رۆژی چوارشه‌مه‌ رێکه‌وتی 7ی گه‌لاوێژی 1394ی هه‌تاوی هه‌ستاوه‌ به‌ روخاندنی ته‌نیا شوێنی نوێژ کردنی مسوڵمانانی سوونه‌ مه‌زهه‌ب له‌ شاری تاران که‌ زیاتر له‌ چوار میلیۆن سوننه‌ مه‌زهه‌ب له‌و شاره‌ نشته‌جێن، دیاره‌ ئه‌و کرده‌وه‌وکردارانه‌ی ئه‌م رژیمه‌ دژه‌ ئایینی ودژه‌ مرۆییه‌ تازه‌گی نییه‌ وهه‌رله‌ سه‌ره‌تای دامه‌زرانی به‌ سه‌دان جار بێ رێزی به‌ شوێنه‌ پیرۆزه‌کانی مه‌زهه‌به‌ جیاوازه‌کان وئایینه‌جیاوازه‌کان کردووه‌ هه‌ر له‌ روخاندنی مزگه‌وتی سه‌ڵماسه‌وه‌ بگره‌ تاکوتێکدانی شوێنه‌پیرۆزه‌کانی دیکه‌ی ئایینه‌ جیاوازه‌کان.
ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ ساڵانه‌ ئه‌م رژیمه‌ بۆ فریودانی خه‌ڵکی ساویلکه‌ی ئێران وجیهانی ئیسلامی باس له‌ وه‌حده‌ت ویه‌کبوون ده‌کات، یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای ئیدانه‌کردنی ئه‌م کرده‌وه‌ دژه‌ ئایینییه‌ی کۆماری به‌ نیو ئیسلامی ئێران ، داوا له‌ هه‌موو مامۆستایانی ئایینی جیهانی ئیسلامی ومسوڵمانانی کوردستان ده‌کات له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی رژیمی ئێران بێ ده‌نگ نه‌بن وده‌نگی نارزایه‌تی خۆیان ده‌ربڕن که‌ ئه‌وه‌ ئه‌رکێکی ئایینی وئه‌خلاقییه‌. والسلام علیکم ورحمةالله‌ وبرکاته‌.
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران


 7ی گلاوێژی 1394ی هه‌تاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر