تاوانه گه‌وره‌کان له ڕوانگه‌ی ئایینی
ئیسلام
یه‌کێک له مه‌زنترین تاوانه‌کان له ئایینی
پیرۆزی ئیسلامدا ،تاوانی زوڵم وسته‌مه، هه‌ر که‌س ولایه‌نێک له ژێر سێبه‌ری هه‌ر
به‌یداخ وئاڵایهک و به‌هه‌ر ناو و نیشانێک بۆ به‌دست هێنانی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی
یان حیزبه‌که‌ی و یان باوه‌ره‌که‌ی زوڵم بکات خوداوه‌ندی مه‌زن تۆله‌ی لێ ده‌ستێنێته‌وه
وبه ئاگری به‌تینی جه‌هه‌نه‌م سه‌زای ده‌دات، خودای گه‌وره له‌م باره‌وه ده‌فه‌رموێت.
{ما للظالمین من حمیم ولا شفیع یطاع}سووره‌ی
غافر ئایه‌تی 18
واته زاڵم وسته‌مکار هیچ دۆست و که‌سێک
ناتوانێت داوایی لێ‌خۆش بوونی بۆ بکات وئه‌گه‌ر داوایی لێخۆش‌بوونیش بۆ بکه‌ن قه‌بوڵ
ناکرێت.
هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستمان محه‌ممه‌د درود
وسڵاوی خودای له سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت.
{اتقوا الظلم فان الظلم ظلمات یوم القیامة
،واتقوا الشح فان الشح أهلک من کان قبلکم،حملهم علی أن سکفوا دماءهم واستحلوا محارمهم}
مسلم 2578
خۆتان له زوڵم وسته‌م بپارێزن،چونکه زوڵم
تاریکاییه له رۆژی دوایی، هه‌روه‌ها له پهخیلی وحهسودیش دوور ببنه‌وه چوونکه
پهخیلی بۆته هۆی له ناوچونی خه‌ڵکانی پێشتر ئه‌وانی خسته شه‌رو کێشه تاکو یه‌کتر
له ناو به‌رن و خوێن رشتنی یه‌کتریان حه‌ڵال کرد،
هه‌ر که‌سێک بێ تاوانێک بکوژێت له ئایینی
ئیسلام دوور که‌وتۆته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و بێ تاوانه کافریش بێت هه‌ر به‌م شیوه‌یه‌یه
خوداوه‌ند ده‌فه‌رموێت
{من قتل نفسا بغیر نفس أو فساد فی الارض
فکأنما قتل الناس جمیعا ومن احیاها فکأنما أحیا الناس جمیعا}المائیده 32
هه‌ر که‌س مرۆڤێک به بێ تاوان بێ ئه‌وه‌ی که‌سێکی
کوشتبێت یان فه‌سادی وزه‌ره‌ری به کۆمه‌ڵگا گه‌یاندبێت بکوژێت وه‌ک ئه‌وه وایه
ته‌وای خه‌ڵکی له ناو بردبێت وایه ،وهه‌ر که‌س گیانی مرۆڤێک رزگار بکات و گیانی
بۆ بگه‌رێنێته‌وه هه‌روه‌ک ئه‌وه وایه که هه‌موو خه‌ڵکی زیندوو کردبێته‌وه
وگیانی پێ دابن،
مسوڵمان که‌سێکه که خه‌ڵک له ده‌ست وزبانی
له حهسانهوهدابن، نه‌ک کۆمه‌ڵگا تووشی کێشه‌و دڵه‌راوکێ بکات،ئه‌وانه‌ی به
نێوی خودا زوڵم ده‌که‌ن ئیسلام نینه ودژی ئیسلامن.هیوادارم خۆتان له زوڵم وسته‌م
بپارێزن ودوور بن له‌و تاوانه گه‌وره‌یه،والسلام علیکم ورحمةالله وبرکاته
مه‌لاعه‌لی سێڵاو
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر