لینکەکان

۱۳۹۳/۰۷/۱۱

پیررۆزبای یزاکا به‌ بۆنه‌ی جێژنی پیرۆزی قربان

بسم الله‌ الرحمن الرحیم.
ولله‌ علی الناس حج البیت من الاستطاع الیه‌ سبیلا وان کفر فان الله‌ غنی عن العالمین.

به‌ بۆنه‌ی جێژنی پیرۆزی قوربان یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مسوڵمانانی جیهان وهه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان وبنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان وهه‌موو تێکۆشه‌رانی رێگای رزگاری نه‌ته‌وه‌ مافخوراوه‌که‌مان ده‌کات وئاواته‌خوازین ئه‌م جێژنه‌ پیرۆزه‌ ببێت به‌ جێژنی رزگاری یه‌کجاری گه‌له‌که‌مان.
مسوڵمانان هه‌روه‌ک ئاگادارین له‌م رۆژانه‌دا نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌ باشوور و رۆژئاوای کوردستان به‌تایبه‌تی که‌وتوونه‌ته‌ به‌ره‌هێله‌ی تووندوتیژی هیندێک به‌ نێوی ئیسلامی که‌ده‌یان هه‌وێت مه‌به‌سته‌ چه‌په‌ڵه‌کانی خۆیان به‌ نێوی ئایین له‌ خاکی کوردستانی گه‌وره‌به‌رنه‌ پێش وئه‌م نه‌ته‌وه‌ بێ به‌شه‌ له‌ هه‌رچی ئازادییه‌ که‌ خوداوه‌ندی گه‌وره‌ پێی به‌خشیوه‌ بێ به‌شتر بکه‌ن هه‌ربۆیه‌ داواکارین ئاگاداری ئه‌م پیلانه‌ی جه‌په‌ڵه‌کان بن ونه‌هێڵن رۆله‌کانمان فریویان بخۆن .له‌ خوداوه‌ندی گه‌وره‌ داواکارین زیاره‌تی حاجییه‌کانمان قه‌بوڵ بێت و به‌سڵامه‌تی بگه‌رێنه‌وه‌ باوه‌شی نیشتمان ،
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
11ی ره‌زبه‌ری 1393ی هه‌تاوی



هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر