به
نێوی خودای گه‌وره و
میهربان
]إن
اُريد الاّ الا صلاح ما استطعتو ما توفيقى إلا بااللة علية توكلتء الية أنيب[
(من ئه‌وه‌نده‌ی
بۆم بكرێ بێجگه له ئیسلاحخوازی داوایتر ناكه‌م، سه‌ركه‌وتنی من هه‌ر به ده‌ست
خودایه و پشت به خوا ده‌به‌ستم له دواڕۆژدا هه‌ر بۆ لای وی ده‌گه‌ڕێمه‌وه) (هود
/88(
دۆستان و لایه‌نگرانی هێژا: یه‌كیه‌تیی زانایانی ئایینیی كوردستانی ئێران رێكخراوێكی نهێنییه كه‌له نێوخۆی وڵات‌دا تێده‌كۆشێ له راستای ئیسلامی راسته‌قینه‌دا، كه خوای گه‌وره ئینسانه‌كانی ئازاد وه‌دی هێناون، رێگا نادا به‌هۆی جیاوازی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی، یان جودابیری، مافیان پێشێل بكرێ. له‌مێژ ساڵه نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران‌دا، له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی بێبه‌ش كراوه و بۆ نه‌مانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه له هه‌موو چه‌شنه سه‌ركوت و پیلانێك كه‌ڵك وه‌رگیراوه، بێجگه له‌وه‌ش راست به پێچه‌وانه‌ی واتا و ناوه‌ڕۆكی ده‌قه پیرۆزه‌كانی ئیسلام به مه‌به‌ستی تێداچوون و رێ لێشێواندنی نه‌ته‌وه‌ی كوردی موسڵمان له فتوای جیهاد و سووكایه‌تی و بێحورمهتی به بیروباوه‌ڕه ئاینی و نهتهوهیییهكانیان خۆیان نه‌پاراستوه. بۆیه كه‌سایه‌تییه ئایینی و وشیار و به هه‌سته‌كانی كوردستان به ئه‌ركی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان زانی كه به مه‌به‌ستی دیفاع له باوه‌ڕه ئایینی و نهتهوهیییهكانی خەڵكی مافخوراوی كورد له پێكهاته‌یه‌كی یهكدهنگدا وه‌ك ''یه‌كیه‌تیی زانایانی ئایینیی كوردستانی ئێران'' یه‌كبگرن.
دروشمه
سهرهكیییهكانی: ئازادی، چاكسازی، دادپه‌روه‌ری.
ئامانج:
راڤه و روونكردنه‌وه‌ی سه‌رده‌مییانه له ئایینی پیرۆزی ئیسلام له پێناو وه‌دی
هێنانی ئیسلامێكی مام ناوه‌ندی [و جعلناكم امه وسطا] و دژایه‌تی بیری ده‌مارگرژی
ئایینی و ره‌ت كردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره توندوتیژییەك و بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له
سهردهمییهكان له‌سه‌ر بنه‌مای قورئان و سوننه‌ت.
شێوازی
هزری و كاری:
١ ــ بڕوا بوون به
دونیای خوادپهرهستی له‌سه‌ر بنچینه‌ی (لا إلهالا الله و محمد رسولالله(ص)
٢ ــ بڕوا بوون و
رێزلێنان بۆ پێكه‌وه‌ژیان، واته هێنانه كایه‌ی كه‌ش و هه‌وایه‌كی گونجاو بۆ
رێزدانان بۆ بیروباوه‌ڕی جیاواز له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی فیكری و را ده‌ربڕین
له كۆمه‌ڵگادا.
٣ ــ تێكۆشان بۆ
وه‌ده‌ستهێنانی مافی پێشێلكراوی ژنان، وه‌ك مه‌سه‌له‌كانی فكری، فه‌رهه‌نگی،
كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و رۆشنبیری، رێنهدان به سته‌مكاری له كۆمه‌ڵگادا له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنان له روانگه‌ی ئایینی ئیسلام.
٤ ــ بڕوا بوون به
ده‌ربڕینی دوور له ده‌مارگرژی و رێزگرتن له بنه‌مای كاره ده‌ستوورییه‌كان و
پرنسیپه‌كانی دێموكراسی و ره‌تكردنه‌وه‌ی توندوتیژیی ئیسلامی و تێرۆر و خۆسه‌پاندن
و ته‌كڕه‌وی.
٥ ــ بڕوا بوون به
فره‌نه‌ته‌وه‌یی ئێران و رێگا دان بۆ چالاكییه‌كان هەتا وه‌ده‌ستهێنانی گشت مافه
ئایینی و نهتهوهییەكانیان
6ـ
بڕوا بوون به راوێژكاری و شۆرا و رێزدانان له كاری تێكڕایی، واته ده‌سته‌به‌ر
كردنی مۆدیلێك به هزر و خوێندنه‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه له ئایینی پیرۆزی
ئیسلام و دژایه‌تیی سیستمی داخراو و ئیستبدادی و لاهووتی
٧ ــ تێكۆشان له
راستای به هێزكردن و به‌ره و پێشبردنی كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌تایبه‌تی نه‌سلی
دواڕۆژ.
٨ ــ تێكۆشان و
كاركردن بۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بۆ چوونه جیاوازه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتێكی دێموكراتیك
رێزلێنانی یه‌كتر.
٩ ـــ تێكۆشان له
راستای په‌ره‌پێدانی مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان.
10 ـ بڕوا بوون به پێویستیی كاری گشتی و
رێكخراوه‌یی و تاكه‌كه‌سی له راستای چاكسازی واته هاندانی خه‌ڵك بۆ چاكه (امر
به معروف) و رێگری له خراپه (نه‌ی از منكر) به له‌به‌ر چاو گرتنی جاڕی گه‌ردونیی
مافی مرۆڤ.
١١ ـــ تێكۆشان بۆ
پێشگیری كردن له ئه‌شكه‌نجه و كرده‌وه‌ی توند و سووكایه‌تی به كه‌سایه‌تیی
مرۆڤه‌كان
12 ـ تێكۆشان بۆ هێنانه كایه‌ی یاساگه‌لێك كه‌له
خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا بن و كۆمه‌ڵگایه‌ك پێك بێت كه نه زیان بگه‌یه‌نێ
و نه زیان قه‌بووڵ بكات. (لا ضرر و لا ضرار فی الاسلام)
13 ـ تێكۆشان بۆ بنبڕكردنی نه‌خوێنده‌واریی گشتی
و هێنانه كایه‌ی كه‌ش و هه‌وایه‌كی گونجاو بۆ فێركردن و په‌روه‌رده‌بوون و
رێزدانان بۆ به ساڵاچوان.
شه‌رتی
ئه‌ندام بوون
١ ــ ئێرانی بوون
٢ ــ ته‌مه‌ن هه‌ژده
ساڵ ته‌واو
٣ ــ ئه‌ندام نه‌بوون
له نێو حیزب و رێكخراویتردا
٤ ــ بڕوانامه‌ی
فه‌رمی، لانیكه‌م پێشی ئیجازه‌نامه‌ی سوونه‌تی یان پێش نوێژی بۆ مامۆستایانی
ئایینی
٥
ــ بۆ فه‌قێ یان ته‌واو كردنی مه‌رحه‌له‌ی دواناوه‌ندی واته(ده‌ورانی موسته‌عیدی)
٦ ــ بۆ خه‌ڵكی
مه‌ده‌نی خۆشناوی و بڕوانامه‌ی ئایینی یان خوێندكاری ئایینی
٧
ـــ پابه‌ندبوونی كرده‌وه‌یی به ئایینی پیرۆزی ئیسلام
یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران YZAKI
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر