لینکەکان

۱۳۹۳/۰۷/۰۸

کورد و قوربانیدان: مه‌لابرایم مه‌جیدپور

بەناوی خوای  دڵاواو  دلۆڤان
         جێژنی  قوربانە   سەرم  قوبانە  بۆ تۆ  نیشتمان
تۆم  نەبیێ  من  چیمو نازانم   چیە  مـانای    ژیـان ؟
جێژینی  قوربان یەکێکە  لە  بۆنە  پیرۆزەکانی  ئایینی  ئیسلام و  هەمو  ساڵیێ  لە  کاتی    خۆیدا بەڕێزەوە یادی  دەکرێتەوە. یەکێکە لەو ڕوداوە  مێژوییانەی  کە بایخێکی   زۆری پێدراوە. ناکرێی باسی  ئەو  جێژنە  بکەیو  ئاوڕێک لە  لەخۆ بردەییو  فیداکاری  ئیبڕاهیم نەدەیەوە.  بۆیە کورتەیەک  لەو بارەدا دەنوسمو خەباتو  قوربانی  دانی  گەلی   کوردیشی پێدەشبێنم. ئیبڕاهیم  سڵاوی خوای  لێبێ  یەکێک لەو  پەیامبەرانەیە  کە جێگەو  پێگەیەکیگەلێک بەرزو  مەزنی لە مێژوی  ئیسلامدا بۆ خۆی گرتۆتەوە. پەیڕەوانی  ئایینی  ئیسلام خۆیان  بەدرێژەدەری  ڕێبازی ئەو دەزانن . ناوی  هەمیشە بە  بەرزیو ڕێزەوە هێندراوە. لە ڕێگای  بیرو باوڕو  ئامانجیدا  سەختترین  جەزرەبەو   جزیای   کێشاوە، لەناو  ئاگریمەنجەنیق  خراوە ، لە  ڕێگای  باوەڕیدا  ئامادەبوە  تاقانە  جگەر  گۆشەکەی  بەدەستی خۆی سەر  ببڕێی.  ژیانی  ئەو  پێک  هاتوە  لە زنجیرەیەک  لە خۆ بردوییو  قوربانیدان.بە پاداشتی  ئەو  قوربانیدانە  لەقەبی  باوکی  پێغەمبەرانی   پێدراوە . لە هەمو   کتێبە ئاسمانیەکان دا   وەک  سەرقافڵەو پێشەنگی  پەیامبەران  ناوی  هێندراوە. لە سوڕەی (حەج :٧٨ )دا  خوا بەپەیامبەر دەلێی : ئەوە  هەر ئایینی  ئیبڕاهیمی  باوکتانە.لە  سوڕەی(ئەنعام : ٨٤ تا٨٦ ) وەک  باوکی  پەیامبەران  باسی  لێکراوە.   یەکێک  لە  تایبەتمەندیە بەرزەکانی  ئەوە بوە  کە  بەهەمو   هێزیەوە   بەدژی  خوڕافاتو  دارو  بەرد  پەرستی ڕاوەستاوە . لەسەردەمی  ئەودا  کە مانگو  ڕۆژو  ئەستێرەیان  دەپەرست ، ئەو   بڕوای بەخوایەکی  تاکی  تەنیا  هەبوو.  بۆ  سەلماندنی  ڕەوابونی  خۆیو  بەتاڵی  ئەوان  لە بەڵگەی  مەنتیقیو  ئەقڵ  پەسندو  زیندو  کەڵکی وەر دەگرت ، تەنانەت  بۆ  خۆشی  لە سەرەتاوە  پێیوابو ئەو خوایەی لێی  دەگەڕێی ، ڕۆژە ، بەڵام  هەر کەئاوا بوو   تێگەیشت ئەوە  بۆ  خوا نابیێ  چونکە  نەمانی  بەسەر دادێی ، بۆی  دەرکەوت  ئەو خوایەی  دەبێی بیپەرستیێ ئەو هێزە بەهێزە  نادیارەیە  کە ئەو  زەویو  عاسمانو مانگو  ڕۆژوئەستێرانەیچێکردوەو   هەڵیان  دەسوڕێنێو  لە کاتو  ساتی  خۆیدا دەکاریان  دێنێ. خوا لەسوڕەی (ئەنعام : ٧٩) دا باس لەو  بابەتە  دەکاو لەزمان ئیبراهیمەوە دەفەرموێی :وا من  بەدڵێکی پاکەوە  ڕومکردە  تۆ ، ئەوکەسەی  کە زەوێو  عاسمانەکانی  داهێناوە، لەوانە  نیمو  نابم کە شەریک  بۆتۆ  پەیدادەکەن.   ئەگەر  بمانەویێ  باس  لە ئیبڕاهیم و   فیداکاریەکانی بکەین  بێگومان   لە توانای  ئەو  وتارەدا  نیە ، بۆیە  پوختەی   باسەکە  وەک  ئاکامێک دەخەمە  بەر چاوی  خوێنەرانو هەڵسەنگاندنو  هەڵێنجانی  بۆ دەکەم ، خەباتو  قوربانیدانیگەلی  کوردیش  بەو  ڕەوتەی  بابە  گەورەمان  ئیبڕاهیم   دەشبێنم ، پـێـمـوایە   دەبێی مامۆستایانی   ئایینی  کورد  بەو  شباندنو   پێک  هەڵسەنگاندنانە  وڵامی  دوژمنانی  گەل بدەنەوە   کە بەردەوام  بەناوی  بەرگری لە دینو لە ژێر چەتری  دیندا  قەڵاچۆی کوردیانکردوەو  گەیاندۆیانەتە   ئەو  جێگایە  کە  بەکافریان  لە قەڵەم  داونو  حوکمی   جیهادیان بەسەردا  دەرکردون.   بەباوەڕی  من  دەبیێ  لە بەسەرهاتو  هەڵسوکەوتی  ئیبڕاهیم  فێر بین کە دڵێکی   گەورەو   ڕوونو  بە  هێزمان  هەبێیو بزانین  گەیشتن  بائامانج  قوربانی گەورەی   دەوێی . ئیبڕاهیم  وەک  نورێکی  ڕوناکیدەرە  بۆ هەمو  سەردەمەکانی   ژیانی ئینسان  نمونەیەکی  پاکو  بەرزە  لە  ناو  هەمو  پێغەمبەراندا، ڕێنیشاندەرە   بۆ  سەرجەم مرۆڤەکان . ئەگەر  بمانەویێ   تاریفێک  بۆ  ناوبراو بکەین  لەوە  باشتر  نادۆزینەوە  کەبڵێین : خاوەنی  دڵێکی  گەورەو  بەهێزو  پڕ لە خۆشەویستیو  هەستو  سۆزی  مرۆڤایەتی نمونەی  بەرزی غیرەتو  ئازایەتی  بوو. دور لە بوغزو غەرەزو، ڕقو  قینی دوژمنایەتی،ڕێنوێن بو   بۆ  کاروانی  مرۆڤایەتی  بەرەو  دنیایەکی  پڕ لە سەر بەرزیو  قیامەتێکی پڕ لە خۆشگوزەرانی، نمونە بو  بۆ فیداکاریو  لەخۆبردەیی.  دڵێکی  ئەوەندە  پاکو  بێگەردەو لە هەمانکاتدا  مەزنولێواو  لێو  لە  غیرەتو   ئازایەتیوسەریح  بو کە باوکیشی  بانگ دەهێشت بۆ خوا پەرستیو پێی  دەیکوت : چۆن ئەوەی خۆت دروستی دەکەی دەیپەرستی؟! ژیانی  ئیبڕاهیم  ئاخندراوە بە ئازایەتیو  قوربانیدان  لە ڕێگای  بیرو  باوەڕو  ئامانج . لە بەرانبەر ئەو خەڵکە  دارو  بەرد  پەرستانە  رادەوەستا،  لە هیچ  هەڕەشەو  گوڕەشەیەک نەدترسا ، باکی لەوە نەبو  پێیان دەکوت : ئەگەر دەست هەڵنەگری  بەردەبارانت  دەکەین. بەکورتی ئەو (٢ ) ڕێگەی لەبەر چاو دەگرت . یەکەم : وەدەست  هێنانی  ئاوات . دوهەم:مەرگ  لەو  ڕێیە دا.
یەکیتر  لە تایبەتمەندیەکانی  ئیبڕاهیم  سور بونی بو لە سەر  بیرو باوەڕەکەی ، ئامادەش بو  ئازیزترینو خۆشەویستترین  کەسی  لە پێناو دا  بکاتە  قوربانی. ئامادەبو  بەفەرمانی خواکەی کورەکەی   بەدەستی  خۆی  سەر  ببڕێی  قوربانی  بکا.  لێرەدا   تاقیکاریەکی گەلێک  سەختو دژوارو ، گرینگترین  ڕوداولە مێژوی  قوربانیدان  بوو. ئەگەر بەوردیسەرنجی  لایەنە جۆراو  جۆرەکانی  بدەین   دەبینین   کە ئیبڕاهیم  پاش  زەمانێکی  دورو درێژ  منداڵی  نەبوو، خوا  کوڕێکی  پێبەخشی ، ئەو  کورە  بەروبۆی  ئاواتی  ژیانیەتی، میراتگرو  ڕاگری  نەتەوەو  باوانیەتی.  خوا  بۆ تاقیکردنەوەی  رادەی ئیمانی ، فەرمانیقوربانی  کردنی   کوڕەکەی  پێدەدا.  ئیبڕاهیم  کە بەتەواوی   تەسلیمی  بڕیارو  ئیرادەی خوایە ، بێدڵەخورپە  قبوڵی  دەکا.  بەدڵێکی  پڕ  لەخۆشەویستی   باوکانە   مەسەلەکەی دەگەڵ  ئیسماعیل  باس  دەکا ، لەوڵامدا  دەڵێی :  بابەگیان  ئەوەی  خوا  ئەمری پێکردوی ئەنجامی بەدەن ، ئەگەر خواش  بیهەویێ ، منیش بە  خۆڕاگریەوە   قبوڵی  دەکەم. کاتێکمەسەلەکە  دەگەڵ  دایکی  هاجەرە   دێتە  گۆڕێو باس  دەکرێی ،وڵامی  ئەوە دەبیێ:  بڕۆ ئەمری  خوا  لەسۆزو  عاتیفەی  دایکو  باوک  گەورەترە.   بەڕاستی   زمانو  قەڵەم  لە کوتنو  نوسینی  ڕادەی  بەهێزی  ئەو  ئیمانەو   ئەو   پرسیارو   وڵامانە   داماون . ئەو باوەڕانە   چەندە   پتەوو  تۆکمەن  کە هیچ  شتێک  کاریان  تێناکا  دایکو  باوک    کوڕ دەکەنە   قوربانی  لەڕێی  برواو  ڕێبازدا.  کوڕ  ئامادەی   سەر  بڕینە   بۆ  بە جێهێنانی فەرمانی  خوا  کە بەهۆی باوک   بەڕێوە  دەچێێ!!   ئەوە   بەرزترین  پلەی  ئیمانە ، گرینگ   ترینو بێوێنەترین  ڕوداوی  مێژوی  ئینسانە . خۆبەختکەرانی  کوردستانیش نمونەیەکن   لەو  قوربانیدانە.  ئیمانی  ڕاستەقینە  ئەوەیە   کە  تێکەڵاوی خوێنو  جەستەی مرۆڤ  بیێ ، هیچ  شتێک  نەتوانێی  کزو لاوازی بکا.
ئێمەی  کورد  گەلێکین  لە تۆرەمەی  ئیبڕاهیم و  تەنانەت  هێندێک  زانای  تەفسیرزان  ڕایان  وایە  ئیبڕاهیم  کورد  بوە ، کەوابو  دەبێتە  باپیرە  گەورەمان ، زێدێکمان  هەیە ناوی  کوردستانە ، وەک قورعان   باس  دەکا  دوای  تۆفانەکەی   نوح  گەمیەکە لە سەر کێوەکەی  کوردستان  بەناوی (جودی ) لەنگەری   گرتوەو  مرۆڤایەتی   لەوێڕا بۆژاوەتەوەو  پەرەی  پیدراوە.  نـاوی  زێدەکەشمان  دوژمـنانی   دڵرەشێش  بـۆیان نەگۆراوەو  هەروەک  کوردستان  ماوە، بەڵام پاشتەرکی ، ئێران ،  ئێراق ، تورکیەو سوریەیان   پێوە هەڵواسیوە.  دەگەڵ  هەموی  ئەوانەش  گەلی  کورد  زۆرینەی  بروای ئایینی هەیەو  لە نێوایاندا  زۆربەی  موسوڵمانە ، بۆیە  دەمەویێ  خەباتی  رزگاریخوازانەو  خۆ  ڕاگریو  نەبەزیو  قوربانیدانی   ئەوگەلە  بە  بەسەرهاتو  راسپاردەکەی ئیبراهیم بشبێنم. بەدڵنیایەوە   بڵێم: ڕاستە  گەلی  کورد ڕاستەو خۆو   بەناوی   دینو پەرەپێدانی  ئایین نەچۆتە  گۆڕەپانی  ئەو خەباتە ، بەڵام  لە ڕوانگەی  ئەوانەی  لە ئەسڵو ناوەرۆکی  ئایینی  ئیسلام  تێگەیشتونو  بێغەرەزو  مەرەز لێی  دەرواننو  لێکی  دەدەنەوە، دەزانن  دەقاو دەق  خەباتە  بۆ  بەڕێوەبردنی  ئەرکێکی  گەلێک  گرینگ  کە   ئیسلام دەیخاتە  سەر  شانی موسوڵمانان.  واباشە  بزانین  کە  خراپترین  شت  کە لە قورعاندا زۆرترین  باسی  لێکراوەو بەرەنگار بۆنەوەی زوڵمو  زۆرداری بەئەرکێکی  بایخداری ئایینی دانراوە .  خۆ کەس  نیە  نەزانێی گەلی  کورد  نیشتمانو  هەمو  مافە  نەتەوەییو ئینسانیەکانی  بەزۆر داگیرو زەوتکراوە . بەرەنگار  بۆنەوەی  ئەو  داگیر کەرانە  مافێکی خواییە  بەکوردی  داوە ،لەقورعانیشدا  لە زیاتر  لە  (١٠٠ ) ئایەتدا  ناوی  زاڵمو  زوڵم بەخراپ  هێندراوە ، کەوابو  خەباتی  ڕزگاریخوازو   قوربانیدانی  ئێمەی  کورد  لە ناو بازنەی  دژە  زوڵمی  قورعاندا  جێی  کراوەتەوەو  کەس  مافی  ئەوەی  نیە  بەرگری  لە زێدو گەلو  بەرەنگاری  زاڵمانو   مافخۆرانمان  لە  ژیر  هیچ  ناوێکو  بە هیچ  بیانویەک لێێ  قەدەغەو حەڕام بکاو  ڕێڕەوانی  ئیبڕاهیمو   ئیسماعیل  بەکافرو   بێی  دین  لەقەڵەم بدا. من  لە هەمو  زانایانی  ئایینیو  غەیرە  ئایینی  دەپرسم   لە کام  ئایەتی  قورعانیدا جگەلە   قسەیڕێبەرانو  دەسەڵاتدارانیبەناو  موسوڵمانی  داگیر  کەری  کوردستان نوسراوەوکوتراوە  کورد  مافی  ئەوەی  نیە  زێدو  کیانی  خۆی  هەبیێی ؟!بۆی نیە  زمانو فەرهەنگو  کەلەپوری  خۆی بپارێزی ؟! یان باشتر  بڵێم : بۆی  نیە چارەنوسیخۆی،خۆی دیاریبکا؟ لە کوتا قسەمدا دەڵێم: گەلی کورد نابێیفریوی   پڕوپاگەندەیژاراوی  دوژمنە  جۆراو  جۆرەکانی  لە ژێر  ناوی  ئیسلام  یان هەر  ئیدەو   ئایینێکیتر بخوا، لەوە  دڵنیابیێ  ئەوڕۆڵانەی  لە ڕێگای   ڕزگاری  گەلو  نیشتماندا  گیانیان  بەخت کردوەو  جەورو  جەفایان  کێشاوە ، هەمویان  ئیسماعیلی  کوردنو  دایکو  بابەکانیش  کە بەسەخاوەتەوە  ڕۆڵەکانیان  پێش کێشی  بارەگای  گەلو  نیشتمان  کردوە   هاوڕێیانی هاجەرەو  ئیبڕاهیمن. لەوەش  بەولاترەوە  دەڵێم: هەر وڵاتێکو دەسەڵاتێکو  هێزو  تاقمێک چ  موسوڵمانو غەیرە  موسوڵمان ، لە ژێر هەر ناوێک هێرش  بکەنە  سەر مافو وڵاتمانوداگیرو  پێشێلی  بکەن  مافی  ئایینیو  ویژدانیو  ئینسانی  خۆمانە  بەهەمو   توانامانەوەو بەهەمو  شکڵو  شێوەیەک  بەرەنگاریان  ببینەوەو  مافی  زەوتکراومان   وەگرینەوەو بەتوندی  بەرپەرچیان بدەینەوە. بەڕاشکاوی  دەڵێم: کورد لە  درێژایی  مێژودا  هەر  گیزهێرشی  نەکردوەتە  سەر  ماڵو  مڵکی  کەسو ، هەمو  جینایەتکاریو   وەحشی   گەری دوژمانیش  نەیهێناوەتە  سەر ئەو  بارە  کە پێشێلکەری  مافی  گەلانیتر بیێ !   بەردەوام شەڕێان  پێفرۆشتوەو  دڵڕەشانە  پڕوپاگەندەی   نـاڕەواو   درۆیـان  بـەدژی  کـردوە ، هەمو  کات  لە حاڵی  بەگری لە خۆکردندا  بوە، دەرگای   وتووێژی  سوڵحو  ئاشتیشی  لە سەر گازەرای  پشتێ  کراوەتەوەولەو  ڕێگایەشداگەورەترینو   بەنرخترین  قوربانیداوە.
لێرەدا  بۆ ئەوانەی  باوەری   ئایینیان  هەیە  بەو  ئایەتەی  سورەی (مومتەحینە : ٦ )  کە دەفەرموێی :  بێگومان  ئەوانە  نمونەی   باشن  بۆ  ئێوە و  ئەوانەی   بروایان   بەرۆژی سەڵا  هەیە ، هەرکەسیش  خۆی  لێی   ببوێرێی  خوا هیچ  پەکی  پێناکەوێی .خوا شیاوی پەسن  دانە.  دڵنیام    بـونی   ئـەو  نـمونە   باشانە و  مێژوو  بەسەرهاتەکانی   ڕابردو گەورەترین   بایخیان   بۆ  ئێستاو داهاتوشمان  هەیە   دەبا  کەڵیکیان  لێوەر  گرین ، بێگومان  قازانجمانە.  داگیر   کەرانی   کوردستان   زاڵمن ،  خواش   نەفرینی   لە زاڵم کردوە.
لە کۆتاییدا  بەبۆنەی  ئەو یادو بەسەرهاتە  مەزنە  پیرۆزبایی  لە  هەمو  گەلی  کوردبەگشتیو رۆژهەڵاتی  کوردستان  بەتایبەتیو   بنەماڵەی  شەهیدانو   زیندوە مردوەکانیچاڵە ڕەشەکانی  دوژمنو ئەویندارانی  ئازادیگەلو نیشتمان  دەکەموئاواتە   خوازمقوربانیە کانمان  فەرامۆش  نەکەین . 

                          براتان  مەلا  برایمی  مەجید پور

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر