لینکەکان

۱۳۹۳/۰۷/۰۵

سه‌له‌فییه‌ تووندئاژۆکانی کوردستانی ئێران تێکهه‌ڵجوون له‌ گه‌ڵ خه‌ڵکی شاری نه‌غه‌ده و هه‌ره‌شه‌ی کوشتن له‌ مامۆستایانی ئایینی ده‌که‌ن.

سه‌له‌فییه‌ تووندئاژۆکانی کوردستانی ئێران تێکهه‌ڵجوون له‌ گه‌ڵ خه‌ڵکی شاری نه‌غه‌ده و هه‌ره‌شه‌ی کوشتن له‌ مامۆستایانی ئایینی ده‌که‌ن.


به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ ده‌ست یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران گه‌یشتووه‌ سه‌له‌فییه‌ رادیکاڵه‌کانی شاری نه‌غه‌ده‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای ورمێ رۆژی سێشه‌م رێکه‌وتی31ی 6ی 1393ی هه‌تاوی له‌ مزگه‌وتی سه‌ید که‌ماڵی ئه‌م شاره‌ له‌ گه‌ڵ خه‌ڵک تێکهه‌ڵچوونیان بووه‌ و هه‌ره‌شه‌ی کوشتنی مامۆستای ئایینی ئه‌و مزگه‌وته‌یان کردووه‌ که‌ بوو به‌ هۆی داخرانی مزگه‌وته‌که‌ بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ.به‌ گوێره‌ی هه‌واڵ هه‌ر چه‌ند خه‌ڵک ده‌زگا ئه‌منییه‌کانیان له‌م بارودۆخه‌ ئاگادار کردۆته‌وه‌ به‌ڵام رژیم هیچ دژ کرده‌وه‌یه‌کی له‌ خۆ نیشان نه‌داوه‌ هه‌روه‌ها زانیاریمان به‌ ده‌ست گه‌یشتووه‌ که‌ 20که‌س له‌ سه‌له‌فییه‌ تووندئاژووه‌کان ماوه‌یه‌که‌ ئازادانه‌ له‌ مزگه‌وته‌کانی نوور و میر حسینی ئه‌وشاره‌ کۆبوونه‌وه‌ و مه‌راسیم پێک دێنن که‌ بۆته‌ جێگای نیگه‌رانی خه‌ڵک ومامۆستایانی ئایینی،

یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران


4ی ره‌زبه‌ری 1393ی هه‌تاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر