لینکەکان

۱۳۹۶/۰۶/۱۴

ڕاگەیاندراوی یزکا وپشتیوانیکردن لە دەنگی وزاڵەهاتووی شاری بانە

و ما للظالمین من انصار
بە ناوی خودای مێهربان

هاونیشتیمانیانی ستەم دیدەی کوردستان
چالاکان و ئازادیخوازانی و مرۆڤدۆستەکان

ڕژیمی کورد کوژی کۆماری بە نێو ئیسلامی لە بێ دەنگی جیهان و  خەڵکانی ئێران بە گشتی هەر لە سەرەتای ساڵەکانی ۱۳۵۷ی هەتاوی بە شێوەی ڕەمەکی و سیستماتیک و سیاسەتێکی داڕێشتراو، خەریکی کوشتار و کۆت وبەندی خەڵکی کوردستانە و بەم شێوەیە دەیهەوێت کورد قڕ بکات و ناوی کورد وکوردستان بسڕێتەوە، هەر لە فتوا نامرۆڤانەکەی ۱۳۵۸ی هەتاوی خومەینییەوە بگرە تاکو ئەو هەموو سێدارە و ڕاودونانی لاوانی کوردستان و کوشتنی کۆڵبەرانی سەر سنوور کە تەنیا بۆ بژێوی ژیانیان و بە ناچاری کاری کۆڵبەری دەکەن، بەڵام زۆر بەداخەوە ڕۆژانە بەردەوام لە لایەن هێزە سەرکوتکەر و دڕندەکانی ویلایەتی فەقیە دەکەونە بە ئاگری چەکەکانیان وشەهید وبریندار دەکرێن.
  ئێمە یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ڕەوتی کوشتاری کۆڵبەران کە دواین شەهیدانمان دوو لاوی  شاری بانە بوو، بووە هۆی تووڕەیی خەڵکی وەزاڵە هاتووی ئەوشارە، داوکارین هەموو شارەکانی کوردستان پشتگیری خەڵکی ئەو شارە قارەمانە بکەن ودەنگی ناڕزایەتی خۆیان بخەنە پاڵ دەنگی بانە و مانگرتنێکی سەرتاسەری بەڕێوە بەرن، داواش لە هەموو پارتەسیاسی و مرۆڤدۆست وئازادیخوازانی ئێران وجیهان دەکەین پشتگیری ئەم ڕابوون و بەرخودانەی شارەکانی کورستان بکەن.
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
۱۴ی خەرمانانی ۱۳۹٦ی هەتاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر