لینکەکان

۱۳۹۶/۰۶/۲۷

بسم اللە الرحمن الرحیم

هاونیشتمانیان و مامۆستایانی زانای ئایینی ئیسلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ساڵانێکی دوور و درێژە دوژمنانی نەتەوەکەمان دەستیان بە سەر کوردستان داگرتووە و ئەو نیشتیمانە پیرۆزەیان لەت لەت وبەش بەش کردووە و خوێنی لاوانمان ئەمژن و مافێک کە خودای مەزن پێی بەخشیوین بە زەبری چەک وهێزی زۆر و زەوەند وئامرازی جۆراوجۆر لێیان ئەستاندووین، بەڵام ڕێبوارنی ڕێگای ئازادی کۆڵیان نەداوە و بە خوێنی گەشی خۆیان تووانیویانە بەرەنگارییەکی قارەمانانە بکەن و، سەر بۆ داگیرکەر شۆڕ نەکەن.
پاش رووخانی ڕژیمی ستەمکار و دیکتاتۆر سەددام حوسێن لە باشووری کوردستان کەمێک لە زامەکانمان ساڕێژ بوون و نەتەوەی کورد سەلماندی لێبووردەیە و ئەتوانێت شەڕی هەر هێزێکی ڕەش وتیرۆریست بۆ وێنە داعش بکات و هەم نیشتیمانی خۆی و هەمیش جیهان لە مەترسییەکانی بپارێزێت، بەڵام دەسەڵاتی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق بە جێگای سپاس وپێزانین جارێکیتر کەوتە فێڵ و ئەیهەوێت بە شێوازێکیتر دەسکەوتەکانی کورد لەم بەشەی کوردستان بسووتێنێت، و ئەو دەسەڵاتەش کە لە ژێر ڕکێفی کۆماری ئیسلامی ئێراندایە بە هەموو شێوەیەک کەوتۆتە ململانێ لە گەڵ کورد و مافی خۆیان پێ ڕەوا نابینێت هەر لە بڕینی قوتی خەڵکەوە بگرە تا دوور خستنەوەیان لە شەڕاکەتێکی سەردەمیانە و پێشێلی دەستوورێک کە لە سەرەتاوە لە سەری ڕێک کەوتووبوون.
 بۆیە کورد تەنیا ڕێگایەک کە بۆی مایەوە بە شێوەیەکی مەدەنیانە و سەردەمیانە ئەهەوێت ڕیفڕاندۆم ئەنجام بدات لە کوردستان، بەڵام دووبارە دوژمنان خەریکی پیلانگێڕین بە تایبەت کۆماری ئیسلامی ئێران کە دەیهەوێت زەخت وگوشار بخاتە سەر خەڵکی کورد، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە مامۆستایانی ئایینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە کە دەبێت لە خوتبەکانی هەینی بە دژی ڕیفڕاندۆمی خەڵکی کورد لە باشووری کوردستان بدوێن، دیارە مامۆستایانی ئایینی لەوە وشیارترن کە ڕژیم بتوانێت تووشی فتوایەکی ئەوها ناشەرعی و نا مرۆییان بکات بەڵام بەوحاڵەش پێویستە زانایانی کورد بەر پرچی ئەم سیاسەتە نگریسەی ڕژیم بدەنەوە بە پێی فەرمایشتی خودا کە دەفەرموێت(یا ایها الناس انا خلقناکم من ذکر وانثی وجعلناکم شعوبا وقبائل لتعارفوا ان اکرمکم عنداللە اتقی کم )
کە خودای مەزن مافی هەموو گەل ونەتەوەیەکی داوە بۆ ئازادی ودەسەڵاتی خۆیی هەروەک لەم ئایەتە پیرۆزە ئاماژەی پێ کردووە، وپێغەمبەریش سڵاوی خودای لە سەر بێت ئەفەرموێت( لا فضل لاحد علی احد...... لا فضل لعربی علی العجمی الا بتقواللە)
بۆیە ئەگەر بۆ عەرەب وفارس وتورک سەربەخۆیی ڕەوایە بە چ بەڵگەیەک بۆ کورد ڕەوا نییە ئەو مافەی هەبێت! لە حاڵێکدا ئێمە تەنیا داوای مافی زەوتکراوی خۆمان ئەکەین وپەنجە بۆ مافی کەس نابەین.
 هەربۆیە یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران داوا لە سەرجەم مامۆستایان وخوتبە خوێنەکانی کوردستان دەکات،دژی ئەم داخوازییەی کۆماری ئیسلامی بوەستنەوە و بە پێچەوانە تا بۆیان ئەکرێت بانگەشە بۆ سەر بەخۆیی کوردستان بکەن کە دڵنیان ئەجر وپاداشێکی گەورەی خودایی بۆ خۆتان و نەتەوەکەتان بە دەست دێنن.

والسلام علیکم ورحمۃالله و برکاته
یکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
۲۷ی خەرمانانی۱۳۹٦ی هەتاوی



هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر