الفتنۃ اشد من القتل
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان،
هاووڵاتیانی خۆڕاگر،
پارت ولایەنە سیاسییەکان ومامۆستایانی ئایینی نیشتیمانپەروەر.
بەداخەوە ڕۆژی هەینی ۳ی خەرمانانی ۱۳۹٦ی هەتاوی بە هۆی تێکهەڵچوونێکی نەخوازراو لە نێوان پارتێکی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کۆمەڵێک گەنجی گووندی گووندەژۆر سەر بە دەڤەری باڵەکایەتی (چۆمان) هاتە ئاراوە کە بە داخێکی گرانەوە بوو بە هۆی شەهیدبوونی دوو هاووڵاتی.
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای خەم وپەژارەی خۆی پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدەکان دەکات هیوای ساغی وسڵامەتی بریندارەکە لە خودا داواکارین، داواش لە گشت لایەن و مامۆستایانی ئایینی وخەڵکی هۆشیاری ناوچەکە دەکەین خۆڕاگر بن و پەرەی زیاتر بەو ئاژاوەیە نەدەن کە بۆتە دەرفەتێک بۆ دوژمنانی گەلەکەمان و دەیانهەوێت لە ئاوی قوڕاوی ماسی بگرن، ئەرکی سەر شانی هەر مامۆستایەکی ئایینی وکەسایەتییەکانە بە پێی فەرمایشتی خودای گەورە کە دەفەرموێت (انماالمۇمنین اخوۃ فاصلحوا بین اخویکم) هەوڵ بدن ئەم گرژی وئاڵۆزییە هێور بکەنەوە، هەروەها داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بەرپرسانەتر هەوڵ بدەن ڕێگری لە هەر کردەوەیەکی نەخوازراویتر بکەن. با یاسا بۆ هەموو لایەک سەروەر بێت.
والسلام علیکم ورحمۃاللە وبرکاتە:
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
۴/٦/۱۳۹٦ی هەتاوی

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر