لبیک اللهم لبیک، لبیک لا شریک لک لبیک
بە ناوی خودای مەزن:
مانگی قوربان وانەیەکە بۆ یەکڕێزی و کۆدەنگی باوەڕمەندانی موسوڵمان، مانگی سەخاوەت و لێبووردەیی و فیداکارییە، مانگی بەخشش و دڵفراوانییە.
ئێمە یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی قوربان، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم موسوڵمانان، بە تایبەت هەموو موسوڵمانانی کوردستان دەکەین، لە پەروەردگار ئەپاڕێینەوە زیارەتی حاجیانی ماڵی خودا وهەموو ئەوکەسانەش قەبوڵ بکات کە لەو مانگە پڕ لە وانەیەدا بەخششیان نواندووە وقوربانیان پێشکەش بەم جێژنە مەزنە کردووە.
هاونیشتیمانیان و دانیشتوانی هەر چووار پارچەی کوردستان،
کاتێک باسی بۆنەی قوربان ومەڕاسیماتی ئەم مانگە پیرۆزە ئەکەین وانەیەک فێر ئەبین کە وانەی یەکڕێزی وکۆدەنگییە، بۆیە پێویستە ئێمەی کوردیش هەوڵ بدەین کێشەو ململانێی حیزبی وبۆچوونە جیاوازەکانمان کۆتایی پێ بێنین و یەکڕێزی ویەکبوونی خۆمان بپارێزین بە تایبەت ئێستا کە دەرفەتێک ڕەخساوە بۆ سەربەخۆیی بەشێکی کوردستانی مەزن، بۆیە دەبێت هەوڵی زیاتر بدەین ناوماڵی خۆمان یەک بخەین و پیلانی پیلانگێرانی دوژمنانمان پوچەڵ بکەینەوە.
هەروەها لەم ڕۆژە پڕ لە سەروەرییەدا سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی سەربەرز و زیندانیانی سیاسی خۆڕاگر و هەموو ئەو تێکۆشەرە فیداکارانە بکەین کە لە شەری دژی داگیرکاری و ڕەشپەرەستیدا تووشی لە دەست دانی بەشێک لە جەستەیان بوونە.
جارێکیتر جێژنتان پیرۆز بێت و کردارە جووانەکانتان قەبوڵی دەرگای حەق بێت، والسلام علیکم ورحمۃالله وبرکاتە
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
۹ی خەرمانانی ۱۳۹٦ی هەتاوی
۹ی ذوالحجه ۱۴۳۸ی ک

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر