جیهادە یان جینایەتە ؟!
بەناوی خوای بێهاوتا
بۆ باسکردن لە بەتاڵی فتوای جیهادی
خومەینی بەدژی گەلی کورد بەو ئایەتە لە سوڕەی ئەنفال بە
ژمارەی ٧٤ دەست پێدەکەم کە دەفەرموێی:{ئەوانەی خاوەن باوەڕنو لە وڵاتەکەیان ئاوارەو
دەرکراون، لەڕای خوادا تێکۆشاونو ئەوانەش کە پەنایان داونو کۆمەگیان کردون ،
خاوەن باوەڕی ڕاستە قینەنو خوا لێیان خۆش دەبێو بژیوی باشیش
هەر بۆ ئەوانە.}
ئەگەر بەکورتی مانای ئەو ئایەتە لێکدەمەوە دەڵێم: خەباتی ڕزگاریخوازانەی
گەلی کورد بەتەواوی شەرعیو ڕەوایەو بەهیچ
کلۆجەیەک حوکمی کافری بەسەردا
ناسەپێی . گەلێکی خاوەنباوەڕەو
لەسەر داوایەکی ڕەوا ناچار بە پەڕیوەیی هەندەرانکراوە،
یان هەروالەژێر زۆڵموزۆری داگیرکەرانداقەتیس ماوە . بۆ ڕزگاری لەوتەنگژەو نەهامەتیەبەردەوام خەباتی کردوەو تێکۆشاوە.لەوڕێبازەدابەهەزارانشەهیدو
قوربانیداوە. بۆ ئەو هەوڵو تێکۆشانەش نە پشتی بەکەس بەستوەو نە خۆی بەهیچ سیاسەتو
ڕیبازێکی بێگانەوە گرێداوە. ڕاست وەک خوائەرکی بۆ دیاریکردوە، بۆ
دابینکردنو پاراستنی مافی خۆی هەرلـەسەر ئەوبنەمایە تێکۆشاوە.هێرشی بۆزێدیکەس نەکردوەومافی
کەسی ژێر پێی نەناوە. بەردەوام لە ماڵی خۆیداهەڵیان کوتاوەتە سەروگەمارۆیان داوە. کەوابـوخەبـاتی گەلەکەمان بە پێوەری ئیسلامی
ڕەواو ئیزن دراوە. لە بەرانبەردا ئەوە کۆماری ئیسلامی ئاخوندیە نیشتمانی داگیرکردوینو
مافە خواییەکانمان لەلای ئەوڕا پێشێلکراوە.هەزارانرۆلەی شەهیدوزیندانی کردوینوشۆڕشگێڕانی
گەلی لە زێدی خۆیان وەدەرناوە. داخوائەو بەرەنگاریو قوربانیدانەی
گەلی کورد جیهادە ، یان ئەوقەتڵوعامو داگیرکاریو بەندکردنوئاوارەکردنی
ئێمەی کورد لەلایەنکۆماریخوێنو مەرگ، جیهادە؟؟!!
بێگومان هـەرکەسلـە ئیسلام
تێگەیشتبێو خۆی نەدۆڕاندبێیدەزانێ ڕاستو ڕەواولەسەرهەقکامەلایە.دەزانێ
قەڵاچۆکردنیگەلێک بە ئیدعایەکی بەتەواوی لەڕاستی
دوروو ناڕەوا جیهاد نیەوجینایەتە.
ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ١٣٥٨ی هەتاوی ئەو
ڕۆژەیە کە لەسەر هەقبونیکوردو نـاهەقـیوزاڵمـبونوداگیرکاری کۆماری ئـاخوندی
دەسەلمێنێ.حاشا لەوەناکرێڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشێکی گرینگی کوردستانی دابەش کراوی داگیر
کراوە ، کۆماری کوردستانی تێدا
دامەزراوە . مێژوش سەلماندویەتیدەسەڵاتدارانیحاکم بـەسەرئـێـراندا لـەژێـر نـاوی کۆمـاری ئیسلامیوهەر ناوێکیتر خەونی
ئیمپڕاتۆری کۆنیئیرانبۆیەکتردەگێڕنەوە، کورد بە تاکە بەرهەڵستو دوژمنی سەرەکی خۆیان دەزانن ، هەربۆیەشلە ئیراندا هەرکەس دەسەڵاتی بەدەستەوەگرتبێی
قەڵاچۆ کردنوتواندنەوەیکورد خاڵی یەکەمیبەرنامەی کاری بوەو، ئەوەش بەمیرات لە شاوە
بۆخومەینی بەجێماوە. بروانە خۆمەینی چۆنوڵامیداوا ڕەواکانی کـورد دەداتەوەو لـە فتوایـەکـدا دەڵـێـی: { اشداء
علی الکفاررحماءبینکم} واتەدەگەڵکافران زۆرتوندو
بێبەزەیی بـنودەگەڵ خۆشتان بەڕوحموبەزەیی بن.ئەوانە کافرو ئاژاوەگێڕنلەزەویوعاسمانودەریاوەهێرش
بکەنە کوردستانوبەزوترینکات ئەو ئاگرە دامرکێنن لەناویانبەرن.ئەوانە وابەستە بە
ئەمریکاوبەعسی عێڕاقوداردەستەیشان! لەسەربناغەی ئەو فتوا نارەوایە کورد گیانو ماڵو
ژنومنداڵو زیدیان لەخۆیانحەرامەوبۆئەوان حەڵاڵە!!لەسەردەمی خومەینیڕاتائەوکاتەی
کەڕوحانی سەرکۆماری ئـێـرانە هەردەنگێکی کاربەدەستانی حکومەتوتەنانەت
غەیرەحکومیەکانیشئەگەرلە قسەیسەرزارەکیانسەبارەتبەکورد نەرمیەکیپـێوەدیاربـوبێ،
دەیـان نەخشەوپیلانی دژەکوردیانلە پشتەوە کێشراوە
. ئەوەش من ناڵێم بەڵکومێژوبەزەقینیشانیداوە،
کە پیلانی تـڕۆڕی ڕێبەریشەهیدمان قاسملو نـمونەی بـەرچاویەتی.سوپایداگیرکەرهـێـرشی
کردۆتەسەر کوردستان، بـەتـەرحـوبەرنامەی کاربەدەستانوفتوایئایەتوڵایەکان لەو پەڕیبێبەزەییانە
کوردبەکۆمەڵکوژراوەو مـاڵو حاڵیوێـرانـوسوتـاوە. ئـیـمام مـستەفاچەمڕانی ئـەنجامدەریجینایەتی(تەلزەعتەر)ی
فەلەستینی بۆکورد کوشتن هـێـنابوو. هـاوکات دەگەڵ ئەوهێرشە وەحشیانەوهەمەلایەنەلـەدەنگوڕەنگی
ئێرانـوڕۆژنامەوبڵاوکراوەکانولەمینبەری مزگەوتوحوسەینیەکانولە حەوزەکانی عیلمیەپڕوپاگەندەیەکی
ژاراوی دورلە ڕاستیوهەڵبەستراوبەدژیکوردانوەڕێخستو بەکافرو دژە شۆڕشی لە قەڵەمدان.
کلیلیبەهەشتی بۆلاوە هەڵخەڵەتاوو مێشک شۆراوەوگوێلەمستەکـانیدروستکردولەملی کردنولە
گیانوماڵی کوردانیبـەردان. پـاسداریلەشەڕداگیراوم دیوە بە( گەرگولیسەرێی) کە لە
مهاباد دور نیە،دەکوت ئێرەئێڕاقەوئێوەش بـەعسین ! خۆشی ئەفغانی بـوو !! جیا لـەوەش (خەڵخاڵی)جەلادی کردبوە نوێنەری
خۆیوحاکمی شەرع، بەبێ لێپرسینو بـەڵگەی تـاوانبەکوتنی(مفسد فی الارض ومحارب باخدا)
حوکمی ئیعدامیبەکۆمەڵی کوردانی دەردەکردو بـەڵـگەشی ئـەوە بـوو: تـەوجیهیبـۆجینایەتـەکەی دەکـردو دەیـکـوت: لێپرسینیان ناوێی، ئەگەر تاوانباربن سەزای خۆیان دیوەو، ئەگەر
بێتاوانیشبن دەچنە بـەهەشت !!ئـەوانەیئێعدامدەکرانتەنیا تاوانیان کوردبونو داوای مافی
رەوایانبوو. شاراوە نیە داوای مافیئینسانی کەشەرعیش پشت ڕاستیدەکاتەوە،لەڕوانەگەیئاخوندەکان
فەسادو ئاژاوەگێڕیەو بێقسەیی ئیمامیششەڕ دەگەڵ خوایە.ئەوانەش کەئەو
داوایەدەکەنسەزایان نەمانە . لەسەرئەوبنەمابەتاڵەولەودەسپێکەڕاجینایەتەکانیقاڕنێوقەڵاتان،
هـەڵگیرساندنیشەڕی نـەغەدەوکوشتاری ئیندرقاشوخـەلیفەلیانوچەقەڵ مستەفاوکانی مام سەیدەوسەرچنارو
قەرەگۆلو سەوزیو دەیانیتریشان خوڵقاند.بەباوەڕیمـنخەونی
گێڕانەوەیئیمپڕاتۆریئێرانیئەوجارەیانلەژێرناویدینـوبەدروشمیڕێگەی قودس بە کەربەلا دایەو ناردنی شۆڕش بۆدەرەوەدەستیپێکردو
شەڕی ئێرانوعێڕاقی هەربەوخەیاڵەلێکەوتەوە،کە سەرئەنجامەکەیبەپاشە کشەی ئیمام
تەواوبووئاگربەسیقبوڵکردوبـەخواردنەوەی پـیـاڵەی ژاری نـاوبـردووبـوبـەهۆیمەرگیشی. ڕێبوارانی ڕێگای ئیمام بـە ئاشکرالـە لوبنانوسوریەو
ئێڕاقو یەمەن، بەدزیش لەسەرجەم وڵاتانی خەڵک موسوڵمان سەرقاڵی دابەزاندنی
ئیمپڕاتۆری شیعەن،بەڵام بەئاکام نەگەیشتوەو ناگەن .چونکە سەردەمیئەوچەشنە دەسەڵاتەلە
مێژە نەماوە. لە بەرانبەرئەو بەناو جیهادیەی ئیمام گەلیکورد قارەمانانە ڕاوەستاو
کۆڵینەداو سەرئەنجام بەچۆکیان داهێناو ناچاریانکردلە ٢٦ی خەزەڵوەرفەرمانیئاگر بەس
دەربکا،بەڵام ئەوە بەمانای دوایی هاتنی مەسەلەکە نەبو،چونکە لە ماهیەتو
بەرنامەی وڵایەتی فەقیه دا نەگەل بونی هەیەو نەمافێک بەکەس دراوە ! تەنیا وەلی
نوێنەری خوایەو خەڵکیش هەمو ئۆمەتن!!
کەوابو چاوەڕوانی ناسینی گەلو مافەکانی لەوڕێژیمە خۆفریودانەوبیرێکیهەلەوناڕەوایە.دوای
سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانیئێرانو ڕمانی
کۆشکی پاشایەتی هەرچەند ئەزمونی خەباتەکە کەمبو،خەڵک بۆ
بەڕێوەبردنی کاروبارودەرکی راستەقینەیئازادیکاڵو کرچبون، دەگەڵ ئەوەش لەزۆربەی
شاروگوندەکان شۆڕای خەڵکی دامەزراوکارو بارەکان بەڕێوە دەچون.لەکوردستان لەزۆربەی
شارەکان پادگانوبنکەنیزامیەکان کەوتبونە ژێردەستی
شۆڕشگێڕانو خەڵکێکی زۆر چەکیان لەدەستدابوئەگەر
[جافرتێی نـەڕیابا !! ] کورد گەیشتبوە
حاندێککە بتوانێی خۆی ڕێکبخاو دەسەڵاتیخۆ بـەڕێوەبەری بـگرێتە
دەستوخۆی لـە ژێر دەستەیی ڕزگار بـکا.هەستی
ناسیونالیستی بەرچاوتەنگی فارس بەسەرباری شیعەگەریەوەوهەڵەو پەڵەکانیناوخۆیکوردستانوپـڕوپاگەندەیژاراویو
هەڵبەستراوی دامو دەزگا سیاسیو مەزهەبیەکان وایان
نیشان دەدا ئەگەر کورد سەرکەوێو دەسەڵات بەدەستەوە بگرێیو خاوەن هێزبێوەک (ئاجوجو
ماجوج) وایەهەرچی غەیرەکوردەلەناویان دەبا! ئەگەر ئێرانیەکان وەخۆنەکەونو بەرگری
لەخۆیان نەکەنو کورد سەرکوت نەکەن ئێرانوئیسلام
لە مەترسیدانو واوەیلایە!! لە دنیاو قیامەت هیچیان دەسناکەوێو ڕەنج بەخەسارن!!بەو
ڕێگە خۆشکردنەو بەو بزواندنی ئەو هەستە شومە
حوکمی جیهادی دژی کورد وەک فەرمانی خوا دەردەکرێو گیانو ماڵو ناموسی کورد لەخۆی
حەرامو بۆ ئەوان حەڵاڵ دەکرێی. لەسەر ڕەواییوناڕەوایی ئەو فتوایە زۆر کوتراوەو نوسراوەو
پێویستی بەدرێژ کردنەوە نیە .هەرکەس خۆی
بەموسوڵمان بزانێوئوسولی ئیسلامی بەتیگەیشتنەوەقبوڵکردبێی دەزانێی ئەو فتوایە دەگەڵدەقەکانی قورئان بەتەواوی ناتەبایە ، تەنیا بڕیارێکی سیاسی فاشیستیانەیە بۆ فریودانو هەتڵەکردنو بزواندنی هەستی دەمارگرژی
ئایینی جلو بەرگی مەزهەبیان دەبەر کردوەوخەڵکیان پێی لە خشتە بردوە. ئوسولەن وشەیجیهاد بەمانای تێکۆشانە ، جا بۆ مەبەستێکی ئایینی، کۆمەڵایەتی، یان سیاسی بێی .
بەدڵنیایەوەئەو شێوە تێکۆشانە لە ناوەرۆکداهەموی بـۆ خزمەتی مـرۆڤو دابینکردنی ژیانێکی
بەختەوەرەانەوخوڵقاندنی کەشو هەوایەکی ئارامـو زیدێکی ئاوەدانەو دەبنە تـەواو کەری
یەکو ئـامانجەکە وەدی دێنن.هـەربیرو بـۆچونـوئیدەوئایینک ئەگەربەپێچەوانەی ئەو
مەبەستانەی سەرەوە کاربکابۆقبوڵکردنوڕێز لێگرتن نابێی. لەڕاستیدا کردەوەی مرۆڤ
بەگشتی ئیماندار بەتایبەتی ئەگەرلەڕێگای وەدیهێنانوپاراستنی قازانجو بەرژەوەندی
خۆیو گەلدا کاری پێکرابێیئەوە جیهادە. جیهادی بەمانای شەڕ بۆسەردەمیکی
دیاریکراوبـووەو ئێستا کە سەردەمی عیلموزانستەو ئـامـرازی گەیاندنوتیگەیاندنلەلـوتـکەیبەرزیخۆیدایە،گۆڕەپانەکە
دەبێی زمانـوقەڵەمومەنتیقوتێگەیشتنڕمبازێنی تێدابکەننەک تانگوتۆپو بـۆمبوشتی لەوبابەتانە.(وجادلهم
بالتی هی احسن )جێگەیکوشتنوبەندکردنوسوتاندنو شیمیا باران بگرێتەوە. خۆکەس ناتوانێ
حاشا لەوە بکا کە بەرەنگاری زاڵمو داگیرکەرو دابەزاندنی عەداڵەتو دادپەروەری ئەرکیسەرجەم
مرۆڤەکانە بە ئایینیوغەیرە ئایینی . ئەوەنیە دنیای ئیسلاموغەیرە ئیسلام بە دژی
داعش کەبە ناڕەواخۆی بەئیسلام دەزانێ،ڕاپەریونولەزەویوعاسمانەوەبەگژیان دادەچنەوە.
لەکورتیدا کوشتنو قەڵاچو کردنو پێشێل
کردنی مافی گەلانکردەوەیەکی دژیئیسلامەولە نیهایەتداشەڕدەگەڵخوایە،خوا ئەو گەلانەی دروست کردونو مافیشی پێداون.ئەوەیکۆماریئیسلامی دەرهەقیگەلەکەمانکردویەتیو
دەیکابە دڵنیایەوە فڕی بەدینەوە نیەو،گەلی کورد ئەگەر کافریشبێی کەنیە،مافەکەیڕەوایەوداواکەی
لە جێدایە. ئەوە زانایانی شارەزاوبوێرولەخۆ بردون کەدەتواننبەدژیئەو فتواو پڕوپاگەندە
دژە ئیسلامیانەبەجیدی هەڵوێستبگرنوتابەتاڵ کردنەوەی فتواکە ڕانەوەستنو لە
بیرخۆیانی نەبەنەوەونەوەی نوێش لەوەئاگاداربکەن کەبڕیارێکی ئەوتۆیان لەسەر دەرکراوە،
بەتوندی بەر پەرچیانبدەنەوە.
فتوای
جیهادیدژبەکوردی خومەینی هەر چەند وانیشاندەدرێی کە گۆیا کاری پێناکرێی،
بەڵام بەباوەڕی من بەهێزەوە بەردەوامەوشێوەو چۆنیەتیەکەی گٶڕاوە، چونکە لە دەست بەکاربونی
کۆماری بەناوئیسلامی تائەوڕۆش هیچ کام لە بەڵێنیە هەڵخەڵەتێنەرەکانی بەجێی نەهێناوە . کەس نیە ئەو غیرەتەی هەبێ
جارێک لە ڕێبەرانی ئەوکۆمارە بپرسێ : ئەرێی فتوای جیهادی دژی کورد بەتاڵکراوە یان هەروەک خۆی
ماوە ؟؟ خەڵکی
کورد دەبێی بزانێ
لە حکومەتی ویلایەتی فەقیهیدا
بڕیاری ئیمام فەرمانی خوایە جێبەجێکردنی بێی ئەملاو ئەولایە . لادان لەو
فەرمانە کوفرەو سەزای مەرگی بۆ دیاریکراوە. بۆیە ئەو قسە سەرزارەکیانە هیچ بایخێکی بڕێوەبردنیان نیەو بەپێی هەلو مەرجو کاتو پێداویستی دەکوترێنو دەگۆڕێن. بەتایبەتی لە مەزهەبی
شیعەدا ئەسڵی تەقیە بەردەوام کاری
پێدەکرێی، واتە ئەگەردەستیان
نەڕۆیشت نەرمی دەکێشنو ئەگەردەستیان ڕۆیشت
دەیپسێنن. دوایین قسە ئەوەیە
: ئەگەر تەسلیم نەبون بـۆزالمانو زۆردارانـو ڕاوەستان لەبەرانبەر بڕیاری ناڕەوای ئیمامێک
فتوای جیهادی پێی ڕەوابێی ، ئەدی پێشێل کردنی فەرمانی خواو گوێنەدان بەهەقو
عەداڵەتی خواییو فەرمانی قەتڵو عامی گەلێکی بێتاوان
دەبێی چ حوکمێکی بۆ بدرێێ ؟؟!!
براتان مەلا برایمی مەجیدپور
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر