لینکەکان

۱۳۹۴/۰۶/۱۹

شێخ محه‌ممه‌د ره‌سووڵ زاده‌ خه‌ڵکی ئاوایی توان ێ سه‌ر به‌شاری پیرانشاری ماڵئاوایی له‌ ژیان کرد.

کل نفس ذائقة الموت:
به‌داخه‌وه‌ که‌سایه‌تی ئایینی ونیشتمانپه‌روه‌ر وخۆشناوی شاری پیرانشار جه‌نابی شێخ محه‌ممه‌د ره‌سووڵ زاده‌ کۆچی دوایی کرد.

به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ری کوردستان میدیا، رۆژی یه‌کشه‌مبه‌ رێکه‌وی 15ی خه‌رمانانی 1394ی هه‌تاوی،شێخ محه‌ممه‌د ره‌سووڵ زارده‌ کوری{حوسێن}خه‌ڵکی ئاوایی" توان "ێ سه‌ر به‌ شاری پیرانشار له‌ ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا ماڵئاوایی له‌ ژیان کرد وله‌ ناو ئاپۆرای جه‌ماوه‌ری ناوچه‌که‌دا به‌ خاك ئه‌سپێردرا،
 
پێویسته‌ بڵێین ناوبراو وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێموکرات به‌شداری له‌ کۆماری کوردستان کردبوو وهه‌روه‌ها چالاکانه‌ له‌ شۆرشی بارزانییه‌کانیش به‌شدار بووه‌، یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای سه‌ره‌خۆشی خۆی له‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ به‌رێزه‌که‌یان وخه‌ڵکی ناوچه‌که‌ ، له‌ خوداوه‌ندی مه‌زن داواکارین خودا لێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات.{انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون}
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
18ی خه‌رمانانی 1394ی هه‌تاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر