لینکەکان

۱۳۹۳/۱۰/۲۴

یه‌کگرتنه‌وه‌ ویه‌کێتی: مه‌لا برایم مه‌جیدپور

                             یەکگرتنو     یەکگرتویی
بەناوی   خوای   دڵاواو    دلۆڤان
{اطیعوالله  ورسولە  ولا تنازعوا فتفشلوا  وتذهب ریحکم واصبروا انالله  مع الصابرین } بە فەرمانی  خواو  ڕەسوڵی   خوابکەن ،  کێشەو  ناکۆکی   لە ناو خۆتاندا   ساز  مەکەنو هێزو توانای  خۆتان  بەفیڕۆ  مەدەن ، خۆ ڕاگربن  خوا  دەگەڵ  خۆ ڕاگرانە. یەکگرتویی  نیزیکیو پێکەوە  کارکردنی  گروهو  تاقمو  ئەحزابە  لەسەر   پڕۆسە و بابەتێک  کە هەمویان  دەیانەوێو  لەسەری  ڕێک  دەکەون، دەگەڵ پاراستنی  کەسایەتی خۆیان . بەوتەیەکیتر   پێبەندبون  بەو  ئەسڵە   هاوبەشانەی   لەسەری  ڕێک کەوتونو پاراستنی  ئازادی  ڕادەربڕین  بۆ هەمو لایەک  لەسەر  وردەکاریەکانی  پێوەندیدار  بەو ئەسڵانە . بەومانایە کە لە نێوانی  لایەنەکان  دژایەتیو ناکۆکی نەمێنێ. لەیەکگرتوییی ئیسلامیدا  نابێ  لایەنەکان  حەساسیەتیان  بە  دینو ئایینو  ئیدەی  یەکتر  بمێنێ. بۆگەیشتن بە ئاماجی  ئەو  یەکگرتنە تەنیا   ڕێگە  پشت  بەستنە بەئەقڵو  مەنتیقو  زانیاریو  زاڵبونە بە سەر  هەڵچوون و  دەمارگرژی  ئایینیو  سیاسی ونەتەوەیی. لە ئیسلامدا   یەکبوون   بەو مانایە  نییە کە خاوەنی   باوەڕە   جیاوازەکان  هەموویان  ببنە یەک . لە ڕاستیدا  شتی وا نە مەعقوڵەو   نەگونجاوە، بەڵکو  ئامانج  ئەوەیە  لە سەر  ئسوولەکانی پێکەوە  ژیان یەکبگرن و ، لە بەرانبەر نەیارانیشیان دا یەک  وڵامـ و هـەڵوێست بـن . ئەوەش  موسوڵمان و غەیرە  موسوڵمانیش  دەگرێتەوە. دەبێیبـە جـیاوازی بـاوەڕەکانیانەوە  هـاوکاری  یەکبکەن . ئەگەر   لە ڕوانگەی    ئیسلامەوە    ڕوبکەمـە کوردستان و   بـەزمانی  قورعان دەگەڵیان بدوێم  دەڵێم :   لەئیسلامدا هەموو  مرۆڤەکان  لەیەک  داکو  باوک  کەوتونەوە کە ئادەمو  حەوان .  خوا  یەکە ،  قورعان یەکە،  پێغەمبەرو ئوسولی ئیمانو  ئیسلام یەکن. وەک  کوردیش خاڵی هاوبەشمان کە خوا  پێیداوین  زۆرترن  لەوانی  لێک جیا ،وەک : ئەوە هەموومان  مرۆڤین ، لە تۆرەمەی کوردی هاتوینە  دنیاوە ، نەژادو  زمانو  فەرهەنگوکلتورو زێدو   نشتمانو   لە ڕاستیدا چارەنوسمان یەکە  ، هەمویئەوانەسروشتی خواپێداومانە .   یەکێک لەو تیرەوتۆرەمانەین کە  خوا  فەرمویە  من دروستم  کردون ،هەرئەویش  پاراستنی  ئەو مافانەیبۆ مانەوەی  گەلو  نیشتمان پێئەسپاردوینو وەکئەرک  لە سەری  نوسیوین.بێگومان نەبونی  یەکگرتویی  وەک  چۆن کەلینو کەلەبەری لەنێو موسڵمانان  پەیداکردوە ،ئاواش ئێمەی کوردیشی  گرتۆتەوە.دوژمنەکانی  نەتەوییوئایینیشمان  هەر  لەو  کەلەبەرانەزەفەریان  بەئێمە  بردوە. بۆ پێشگرتن لە  نفوزی دوژمنـانی  دینەکەمان  کەمافی نەتەوایەتیش  بەشێکە  لەماڤە  ئایینیەکان  دەبێی  خاڵە هاوبەشە  گشتیەکانمان پارێزاوبنو وەپێشەوەی   مافە  شەخسیەکانمانی  بخەین .  گومان لەوەدا نییە  هەموو زیانە  قەرەبوو نەکراوەکان  لە ڕێگای دژایەتی  ناوخۆییڕا  پێمان گەیشتوون و  دەگەن.  دوژمنانی  دین و دنـیامان دیاروناسروان. بەڵام  دوژمنی   خـۆمـاڵینـاسین و  لەناو بردنی   گەلێک سەخت و  دژوارەو پاک کردنەوەی  ئاسەوارەکانیشیان کارێکی هەروا  هاسان نییە. ئەویش ئەوانەن کە لە قالبی خۆییدا کاری دوژمنمان دەکەن.لەبەر ئەوەی    دوژمنایەتی و ناکۆکی ناو  خۆیی جیا  لە زیانی  ڕواڵەتی  ئاسەواری  لە سەر دڵ و  دەروونیش کاریگەرە،بۆیە  خوای  مەزن فەرمویە {واعتصموا بحبل الله‌ ولا تفرقوا}: سوڕەی ئەنعام  ـ ١٠٣ = { هەموتان   دەست  بە هەودای پەیمانی خوا بگرن و  لێک  بڵاو  مەبن. بیر لەو چاکانەبکەنەوە  کەخوا  دەگەڵی کردون. ئێوە  دژی یەکتر  بون خوا هۆگری  یەکی  کردون. لەسایەی  خواوە ئێستا بوونە  برا.لەسەر  لێواری  ئاگر  بوون ، هەر ئەو  ڕزگاری کردن.خوا  ئاوا  نیشانەکانی  بۆ  ئێوەڕوون  دەکاتەوە، بەڵکوڕێگەی  ڕاست   بدۆزنەوە.} لەو ئایەتەدا   ئەوە  دەر دەکەوێی ئەگەر  هەموومان  بەیەک  پڕۆسەو  بەرنامەو  یەک هێزوهەنگاو  بەرەو  ئامانج برۆین و بە سەداقەتەوەهێزو  توانای  خۆمان  وەگەڕ  بخەین بەباشی  دەتوانین ئەو نیعمەتەخواپێداوانەی هەمانەو  لێمان داگیرکراون   وەریانگرینەوە وبیان پارێزین و  خواش  پشتیوانی نەدیتراومانە . دژایەتیمان  پێکەوە  هۆی   سەرنەکەوتنو هیوابڕاویمانە. ئێمە   براینوکوردیش  دەڵێی:( برا لەلای  برابێ  مەگەر  قەزا لەلای  خوا بێ ) هەروا  خوا لە سوڕەی ئەنعام  ١٥٩ دا  فەرمویە[ان الذین فرقوا دینهم وکانوا شیعا لست منهم فی شیء انما أمرهم الی الله‌ ثم ینبئهم بما کانوا یفعلون]= {  ئەوکەسانەی دینەکەیان پرشو  بڵاو  کردۆتەوە ودەستەو تاقمی  لێک  جیاوازیان   پێکهێناوە ، پێویستە تۆ لەوان  نەبی. خوا بەکارەکان ڕادەگاو  لـە دوارۆژدا  ئاگاداریان  دەکاتەوە  لـەو کردەوانەی  ئەنجامیانداوە.}  وەرن با ئێمەشلەوان  نەبین .  بە پێی  ئەو ئایەتانەیەکبون پێویستی  ژیانی  مرۆڤەکانە ونە جیاوازی  ئایینیو مەزهەبیو  نەڕاو بۆ چونی سیاسی  نابێی  بمان  گەیێنێتە  ئەو حاندەکە  نەتوانین  بەیەکەوە  بژینو  هاوکاری  بکەینوئەوەندە  خۆمان بەدژی  یەک بزانین کە دەست  بۆ شەڕو  دوژمنایەتی  درێژ  بکەین ، بەڵکو ئەگەر  خاڵێکی ناکۆکی لەسەر هاتەئـاراوە  دەبێ  بـەشێوەی  مەنتیقی و  ئەقڵ پەسندانە  چارەسەری  بکەین. ئیسلام  دینی خۆشەویستی و  یەکگرتویی و  خۆیی  بونە. دینی  گرینگیدان  بە هاودەنگی و هاوکاری  وپێکەوە یەک بوونە . ئەگەر  ورد  سەرنج  بدەینە کردەوە  عیبادیەکانی ئیسلام  بۆهەموان  وەک یەکن و  بەیەکەوە  کردنیانبایخیزۆرترە لەوەی  بەتەنیا  بیکەی وەک :  جومعەو جەماعەتو  حەجو و...یەکگرتویی لە ئیسلامدا لە ڕاستیدا  ئەرکی  شەرعیە  نەک قسەی منو تۆ. کەس  بۆی  نیە  تێکی بداو  بیشێوێنێ.ئەنجام نەدانی  تاوانەو  لێپرسینەوەشی دەبێی. ئێمە  دەبێی  ئەوە  بزانین  پێش  دیاری کرانی  ئەرکو  مافی  ئایینیمان ،  دەگەڵبۆنمان مافو  ئەرکی  ئینسانیو  نەتەوایەتیمان پێدراوە.  مافمان ئەوەبوە : هەرچی لە یاساو قانونی  ئەم  جیهانەدا وەک  ماف  بۆمرۆف ناسراون خوا بەئێمەشی  داوەو  کەس پێی نەداوینو ناشتوانێی  لێمان ببڕێی. وەک هەموگەلانی  ئەم جیهانە  خاوەنی  زیدو نیشتمانینو زمانو فەرهەنگ وکلتوری تایبەت بە خۆمان هەیە .  ئەرکی  نەتەوەیی و  ئایینیمان   ئەوەیە بەهەموو  توانامانەوە  بیان پارێزین و  داگیر کراوەکان  ئازاد  بکەینەوە. ئەوە   قسەی من نیە، هەرکەس  لە ڕوی  زانست و  بەبێی دەمار گرژی و  چاو  چنۆکی  لە فەرمودەکانی خوا  وردبێتەوە ، بەئەقڵ و  مەنتیق  هەڵیان سەنگێنێ، دەیسەلمێنێ  درووست بوونی  مرۆڤ بە یەک  شکڵ و  بەڕەنگ و  زمان و  تیرەو تۆرەمەو  فەرنگی  جیاوازەوە، فەلسەفەی خۆی هەیەو  بە کورتی  یانی بەو  ڕەنگ و زانستە  جیاوازانە  بەیەکەوە  ئەم دنیایە  بڕازێننەوە. لەلای  خواش  باشترینتان  ئەوانەن کە  زۆرترو باشتر خزمەتی گەل و نیشتمانی خۆیانکردوە.ئێمەی  موسوڵمان  دەبێێ خۆمان  تواناکانمان  وەگەڕ خەین  بۆ ئەوەی زوڵمو زۆر لەسەرخۆمان لابەرین و  ملکەچی داگیر  کەران نەبین. خواش  لەسوڕەی ڕەعد ئایەتی  ١١ دا فەرمویە : { ‌ان اڵلە  لا یغیر ما بقوم  حتی  یغیروا  ما بانفسهم}  خوا حال و  ئەوزاعی  هیچ  گەلێک   ناگۆڕێی   هەتا بۆخۆیان  نەیانەوێ  بیگۆڕن. ئەو ئایەتە ئەوەمان  پیدەڵێی  ئەوە  ڕەوشتێکی خواییە حاڵیکەس  لە خراپەڕا  بۆ چاکە ناگۆڕێی، هەتا بۆ خۆیان  بەدژی  زاڵمانو خراپکارانی داگیرکەر   ڕاست  نەبنەوەو   نەیگۆڕن. ئەگەر  بە بێی پەردە  بیڵێم  خوا  لەخۆوە  هیچت بۆ  ناکا  هەتا خۆتهەوڵ نەدەی. وەک  کورد  دەڵێێ : دەست  لەتۆو  قەوەت  لەخوا.
که‌واته‌ وه‌کو ئه‌ندامێکی یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران هاوتا له‌ گه‌ڵ کۆده‌نگی ته‌واوی ئه‌ندامانی یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران داوا له‌ هه‌موو پارته‌ سیاسییه‌کانی کورد به‌ گشتی ورۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ تایبه‌تی وبنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دێموکرات به‌ تایبه‌تیتر ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زووتر به‌ ئامانجه‌کانمان که‌ رزگاری خاکی پاکی داگیرکراوی کوردستانه‌ له‌ ده‌ست داگیرکه‌رانی مرۆفکوژ یه‌ک بگرن ویه‌کێتی خۆتان بپارێزن وهیواهوومێد بگه‌رێنه‌وه‌ ناو دڵی کوردستانی زوڵم لێکراوم: والسلام علیکم ورحمة الله‌ وبرکاته‌

              براتان  مەلا برایمی  مەجید پور ــ ١٣/ ١/٢٠١٥ ی زایینی

            هولەند                                 ٢٣/بەفرانباری ٢٧١٤ی کوردی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر