لینکەکان

۱۳۹۳/۱۰/۲۹

پیرۆزبای یزکا به‌ بۆنه‌ی 2ی رێبه‌ندان ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زرانی کۆماری کوردستان


هاونیشتیمانیانی بەرێز وخەڵکی خۆراگری کوردستان ،بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی وبنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان وکادروپێشمەرگە قارەمانەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،بە بۆنەی ٢ی رێبەندان ساڵوەگەری دامه‌زرانی کۆماری کوردستان :
 یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران  پیرۆزبایتان لێده‌کات ئاواتەخوازین ، ئاواتەکانی ئەم کۆمارە جوانەمەرگە کە سەربەخۆیی نەتەوە چەوساوەکەمان بوو لە ژێر رەکێفی داگیرکەرانی خاکی پاکی کوردستان بەدی بێت،کۆماری کوردستان لە کاتێک دا دادەمەزرێت کە جیهان بەگشتی وکوردستان بە تایبەتی لە ژێر سێبەری دیکتاتۆرە سەرەوۆکان برسکی لێ ئەستێندرابوو،گەلان بۆ وەدیهێنای مافی رەوای خۆیان هەموو تەقەللایەکیان دەکرد وکوردیش یەکێک بوو لەم گەلانە کە بە درێژایی مێژووی تەمەنی خۆی  هەردەم بۆ وەدەست هێنانی مافی زه‌وتکراوی لە هەر چشنە خەبات وقوربانی دانێک سڵی نەکردبۆوه‌ بەڵام بەداخەوە  بە هۆی نەبوونی سیستمێکی سەردەمیانە وسیاسیانە نەی دەتوانی بە جۆرەی پێویست بوونی خۆی بسەلمێنێت ،بۆیە لە وەها کاتێکدا کە شورشی گەلان وشەری زڵهێزان بە دژی یەک  و بوونی کەسایەتییەکی بیرمەند وەکو نەمر قازی پێشەوا له‌ ناو حیزبێکی مودێرن وسیاسی به‌ نێوی حیزبی دێموکراتی کوردستان،هه‌لێک بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد پێک هات که‌ به‌ به‌شداری زۆرێک له‌ که‌سایه‌تییه‌ ناوداره‌کانی کورد له‌ پارچه‌کانیتری کوردستان کۆماری کوردستانیان له‌ ساڵی 1324ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به‌ ساڵی 1946 زایینی له‌ شاری مهاباد راگه‌یاند،  ئەوەی جێگای سەرنج وبایخ پێدان وشانازییه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ گشتی وحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی ،مدرن ودێموکراتیک بوونی ئەم کۆمارە ساوایە بوو کە لە وەها ناوچەیەک پێک هاتبوو کە دەکرێت بڵێن ئەم دێموکراسییەتەی  لە ناو کۆماری کوردستان بەدی دەکرا رەنگە لە جیهان وبەتایبەتی لە ناوچەکەدا زۆر بەکەمی بەر چاو که‌وتبا ،کۆماری کوردستان بەرگێکی زێرینە لە سەر خەباتی رەوای نەتەوەکەمان وحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، هیوامان یه‌کرێزی ویه‌کگرتووی هه‌موو پارته‌ سیاسییه‌کانی کوردستانه‌ ،جارێکیتر پیرۆز بێت ٢ی رێبەندان لە هەموو خەباتگێرانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان،
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

30ی به‌فرانباری 1393ی هه‌تاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر