بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدلله العلی الکبیر،الذی لیس کمثله شی‌ء
وهوالسمع البصیر،واشهد ان لا اله الا الله وحده لاشریک له، واشهد ان محمد صلی
الله علیه وسلم عبده ورسوله البشیرالنذیر،المبعوث الی کافة الخلق من غنی وفقیر
واعمی وبصیر اجمعین:
قال الله تعالی{لقد من الله علی المؤمنین
اذ بعث فیهم رسولا من انفسهم یتلو علیهم آیاته ویزکیهم ویعلمهم الکتاب والحکمة
وان کانوا من قبل لفی ضلال م‌بین}صدق الله العظیم
خۆشه‌ویستان و باوه‌رمه‌ندان به ئایینی
پیرۆزی ئیسلام ورێبازی پڕ شکۆی سه‌روه‌رمان{ محه‌ممه‌د} دروودوسڵاوی خودای له سه‌ر
بێت.
به‌ره‌به‌ری به‌یانی رۆژی دووشه‌م 12ی ربیع
الاول ی ساڵی عام الفیل واته ئه‌م ساڵه‌ی که ئه‌بره ی نه‌جاشی ویستی ماڵی بیت
الله بروخێنێت ،خۆشه‌ویستمان ،سه‌ردارو سه‌روه‌رمان محه‌ممه‌د دروود وسڵاوی خودای
له سه‌ر بێت له دایک بوو.ئه‌و له سه‌رده‌مێک له دایک بوو که کۆشکی زۆرداری
وسته‌م سه‌رتاسه‌ری جیهانی جه‌هل ونه‌فامی ته‌نی بوو،کۆیله‌تی باو بوو،ژن هیچ رێز
وباییخێکی نه‌بوو،ره‌گه‌زی مێینه ژێرچاڵ ده‌کرا،ده‌ره‌به‌گایه‌تی هه‌نیسکی له چه‌وساوه‌کان
ئه‌ستاندبوو، له‌دایک بوونی ئه‌م مرۆڤه پاکه، رزگاری خه‌ڵکانی چه‌وساوه‌و ره‌گه‌زی
مێینه وگه‌لانی ژێر ده‌ست بوو، پێش ئه‌وه‌ی چاوی به جیهان بکه‌وێت باوکی واته عبدالله فه‌وتی کردبوو،به‌هه‌تیوی
له ژێر سێبه‌ری ئامێزی دایکی وباپیری عبد المطلب تا ته‌مه‌نی 6ساڵی گه‌وره ده‌بوو
که زۆربه‌داخه‌وه دایکیشی ئامینه خانم له ده‌ست ده‌دات وسه‌رپه‌رشتیاری ده‌که‌وێته
ئه‌ستۆی باپیری ،له‌ته‌مه‌نی 8 ساڵیدا باپیریشی کۆچی دوایی ده‌کات وده‌که‌وێته به‌رده‌ستی
مامی ابوطالب واته بابی ئیمام علی ،ئه‌و مناڵێکی شیرین وخۆشه‌ویستی هه‌موو خه‌ڵکی
مه‌ککه ده‌بێت وناودێر ده‌کرێت به محه‌ممه‌د ئه‌مین ،له ته‌مه‌نی 18ساڵیدا له‌گڵ
مامی بۆ تجاره‌ت به‌روه شام به‌رێده‌که‌ون له سه‌ر رێگادا بوحه‌یرا راهبی مه‌سیحی
چاوی پێی ده‌که‌وێت وزوو ده‌زانێت که ئه‌م لاوه شۆخ وشه‌نگه ده‌بێته پێغه‌مبه‌ری ئاخری زه‌مان هه‌ربۆیه به
ابوطالب د‌ڵێت که باشتره له گه‌ڵ خۆی نه‌بات مه‌بادا دووژمنان له ناوی به‌رن،
له ته‌مه‌نی 25 ساڵیدا که ئه‌وکات وه‌ک بازرگانێک له لایه‌ن خه‌دیجه بێوه‌ژنی
ده‌وڵه‌مه‌ندی مه‌ککه کاری ده‌کرد هاوسه‌رگیری ده‌کات له حالێک‌دا که خدیجه
خانم ته‌مه‌نی سه‌روی 40ساڵی بوو، محه‌ممه‌د ماوه ماوه سه‌ردانی ئه‌شکه‌وتی حرای
ده‌کرد تاکو به‌راستییه‌کان بگات ،ئه‌و زۆر به‌باشی هه‌ستی به‌و هه‌مووه زوڵم
وسته‌مه ده‌کرد که زۆرداران به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا سه‌پاندبوویان،ئه‌و باوه‌ری وا
بوو که ده‌بێت خالقێک هه‌بێت ئه‌و نه‌زم ونیزامه‌ی پێک هێنابێت،هه‌ربۆیه له ته‌مه‌نی
40ساڵیدا له لایه‌ن جبرائیل قورئانی بۆ نازل ده‌بێت .له‌م کاته‌وه ئیتر ئه‌و که‌سێکی
ئاسایی نییه و به‌ڵکو ئه‌و بووه به نوێنه‌ری خودا بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگای به‌شه‌رییه‌ت،
محه‌ممه‌د سڵاوی خودای له‌سه‌ر بێت ده‌ست ده‌کات به بانگه‌وازی بۆ یه‌کتاپه‌ره‌ستی
ووازهێنان له خورافات وزوڵم وزۆرداری،ئه‌و خه‌ڵکی ده‌وڵه‌مه‌ند وهه‌ژار، ژن
وپیاو،کۆیله‌و ئازاد،ره‌ش وسپی، وه‌ک یه‌ک ده‌بینێت و ده‌فه‌رمووێت لای خودا هه‌رهه‌مووتان
یه‌کسانن ،که‌س بۆی نییه مافی که‌سیتر پێشێل بکات،گه‌ڵان ئازادن که به ئازادانه
ژیان بکه‌ن،خوێندن و زانست بێ جیاوازی ره‌گه‌زی بۆ هه‌مووانه ئه‌م وشانه‌ی محه‌ممه‌د
زاڵمان وه‌زاڵه‌ده‌خات وتووڕه‌یان ده‌کات هه‌ربۆیه ده‌ست ده‌که‌ن به ئازار وئه‌زییه‌تی
ئه‌م پیاوه به‌رزه، لێاندا، گه‌مارۆی ئابووریان کرد،هه‌ویستیان بیکوژن،ده‌ریان
کرد ،به‌ڵام ئه‌و پشتیوانێکی گه‌وره‌ی له پشت بوو که خوداوه‌ندی مه‌زنه،پاش
13ساڵ له مه‌ککه به‌ره‌و مه‌دینه کۆچ ده‌کات تا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت په‌ره به
ئایینه‌که‌ی بدات،ورده ورده خه‌ڵک له ده‌وری کۆده‌بنه‌وه هه‌رچی هه‌ژار وکۆیله
وچه‌وساوه‌یه ده‌بن به مسوڵمان وئیسلام که ئایینی ئاشته‌وایی وپێکه‌وه ژیانه
په‌ره ده‌ستێنێت جیهان رووناکی به‌خۆیوه ده‌بینێت، هه‌ر بۆیه خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت[خودا
منه‌ت له سه‌ر ئێوه ده‌کات که‌وا له نێوخۆتاندا که‌سێکی ره‌وانه‌کرد تا فێری
زانست و حکمه‌ت ولێبوورده‌یتان بکات هه‌رچه‌ند ئێوه له تاریکای جه‌هل ونه‌فامیدا
بوون،ئایینێک که محه‌ممه‌د سڵاوی خودای له سه‌ر بێت بۆ ئێمه‌ی هێناوه ئایینی
ئاشته‌وایی، برایه‌تی، خۆشگووزه‌رانی، لێبوورده‌یی، یه‌کسانی،عداڵه‌ت وزانسته ئه‌گه‌رچی
هیندێک ناحه‌زی ئه‌م ئایینه پاکه ده‌ڵێن ئایینی ئیسلام مرۆڤکوژه ،یان تاڵانکه‌ره
به‌ڵام ئه‌وانه هه‌ر هه‌موویان جگه له درۆ‌و بوختان هیچ شتێکی‌تر نییه.محه‌ممه‌د
ره‌وشتی جوانی مرۆڤایه‌تی کرده خه‌ڵاتی به‌شه‌رییه‌ت هه‌روه‌ک بۆخۆی ده‌فه‌رمووێت{
بعثت لاتمم مکارم الخلاق} واته بۆ ئه‌وه هاتووم تاکو ره‌وشتی جوانتان بۆ ته‌واو
بکه‌م یان خودای گه‌وره سه‌باره‌ت به ئه‌و خۆشه‌ویسته ده‌فه‌رمووێت{ انک لعلی
خلق عظیم} به‌راستی ره‌وشتی به‌رزو جوانت هه‌یه. ئه‌گه‌ر بمان هه‌وێت ژیانی ئه‌م
خۆشه‌ویسته بنووسینه‌وه به سه‌دان کتابیش ته‌واو نابێت ،به‌ڵام وه‌کو بیر
هێنانه‌وه له ساڵیادی له‌دایک بوونی به پێویستم زانی که‌مێک یاد ئاوه‌ری بکه‌ینه‌وه
که هیوادارم به‌سوود بێت .پیرۆز بێت رۆژی له دایک بوونت ئه‌ی ئه‌ستێره‌ی پڕشه‌نگداری
مرۆڤایه‌تی،مه‌لاعه‌لی سێڵاو.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر