بە ناوی
خواوەندی مەزنو دڵۆڤان
براتان مەلا برایمی
مەجید پور. ٢ / ١١/ ٢٠١٤ هـوڵـەنـد.ور
پێوەندی ژنو مێرد
پیرۆزترین گرێبەست
دەست پێدەکەم بەناوی هێزێکی نادیاری لە هەمو شتێکدا بیندراوی خاوەن دەسڵاتی بێسنوری وەدێهێنەری
ئەوزەویوعاسمانانەو ئەو مرۆڤەی کە هەزارانزاندراوو نەزاندراوی لەمێشکیدا هەیە .سڵاووڕێزم
بۆ پەیامبەرەکەی کە لە سەردەمی نەزانیو عەشیرەبازاڕیو تایەفەگەریو کڕینوفرۆشتنی
مرۆڤەکانوەک پاتاڵی چێوداری،ئەو سەردەمەی کەژن تەنیا وەک کارەکەروئامرازێکی عەیشو
نۆشو خۆشڕابوێری حیسابی بۆ دەکرا،کە جۆڕێک
بو لە کۆیلایەتی، مزگێنی ئازادی هێناو بەرەنگاری دابو نەریتە کۆنەکانو
دارو بەرد پەرستیو
مرۆڤ فرۆشی ڕاوەستاو لە خەبات بۆ ڕزگاری کۆیلەو هەژارانوسەربەستی گەلو
زێدەکەی درێغی نەکردوکۆڵینەدا.پەیامی(ئەی مرۆڤەکان گشتتان لەنێرو مێیەک خوڵقاون
)بۆ سەرجەم مرٶڤایەتی هێناو بنەمای بەرانبەریو یەکسانی ژنو پیاویدامەزراند.
لەسەرەتای دروستبونی مرۆڤەوە تا ئیستاش بۆبەردەوامی نەسلەکان جا
مرۆڤ بن یان حەیوان هاوجوتی کراوەو پێویستی ژیانوبەردەوامیە لە دنیادا. بۆ حەیوانات
یاسای سروشتی خۆیان هەیەو ئێمە
نایزانین بەڵام بۆ مرۆڤ هەر ئیدەو ئایینێک بۆخۆیانیاسایەکیان داناوە
بۆهاوجوتیو پێکەوە ژیان. هەر
هەمویان یاساو مەرجو شێوازی تایبەت بەخۆیان هەیە. ئەوەی من لێرەدا باسێکی کورتیلێدەکەم
ئەوپێوەندیەیەلە ڕوانگەی ئیسلامەوە. بۆ ئەومەبەستە دەمەوێی تاریفێک لەو پێوەندیە
بکەم کە پیی دەکوترێی ئیزدواج .
ئیزدیواج چیە ؟داخواپەیمانێکی تیجاریە
لەنیوان دوشەریکی ژیاندا ؟وەسیلەیەکە بۆدامرکاندنی ویستی جینسی مرۆڤەکان ؟
تێکەڵاویەکە بۆکاتێکی تایبەتی ژیان؟ ئەوانەو زۆریتریش هەبون کەلەپێش ئیسلامو
ئێستاش لە هێندێک شوێن کاریان پێدەکرێی .بەڵام ئەو پێوەندیە لە ڕوانەگەی ئیسلامەوە
کە قورعان باسی لێدەکا برێتیە لە
گرێبەستێکی پیرۆزو دایمیبۆ بەردەوامیکۆمەڵگا بە
ئوسولو شێوازێکی کە دەگەڵ هەموجۆرەکانی تری جیاوازی هەیە ، پێکەوە گرێدانێکیمرۆڤانەیە بە شێوەیەکی دروستو خاوێنوهەمیشەیی کە کۆمەڵگاو
تاک کەڵکی لێوەردەگرن. واجبێکی کۆمەڵایەتیە
بۆ پاراستنی نەوعی بەشەر.دابینکردنیئارامی ڕوحە بۆتاکەکانو دارشتنی
بناغەیەکی پتەوی پڕلە سۆزوخۆشەویستیو دڵسۆزیە
لەنێوان دوشەریکی پێکەوەژیان.سوڕەی(ڕوم: ٢١){ لەنیشانکردەکانیخوایە کەهەرلەخۆتان
هاوجوتی بۆچێکردون؛کە پێکتربحەسێنەوەوخۆشەویستیوئەوینیلەناوتاندادروستکردوە.لەوەدابۆئەوکەسانەیکەبەوردی
سرنجی شتەکاندەدەن بەڵگە زۆرن } ئەوە بەهێزترین بەڵگەیە بۆ بەرانبەریو
شەراکەتی ژیانی ژنو مێردان.خواپێمان دەڵێی
وامەزانەن ئێوەلەدوکەرەسەی جیاوازدروستکراونواش مەزانن کەوەستای یەکێکتان لە ئێئەویتر
شارەزاترە ! کەرەسەی بۆنتانو وەستای
وەدیهێنەرتان هەریەکە. بۆیەش لەیەک شتن هەتا لێک نامۆ نەبنو زوو پێکەوە ڕابێنو بەیەکەوە خوو بگرنوخوشەویستی
بدەن بەیەکتروببنە هۆی دابین کردنی ئارامی
ڕوحو تاموچێژکردن لەژیان.ئەوەندە بە سۆزوسەداقەتەوە یەکبگرن کەهیچ شتێک نەتوانیێ لێکتر دڕدۆنگتان بکا ، یان باشتر
بڵێم ببنە یەکڕوح لە دوو جەستەدا ، ئازاری هەرکامتان
ئەویتر بهێشێنێو شادی یەکێکتان ئەویتروەزۆق بێنێی. پەیمانەکە دەبێی دەگەڵ خوێنی هەردوک لادا تێکەڵاوبێو لەدەماری هەردوکیاندا بگەڕێی. لەقورعانیشدا
ئەوچەشنە گرێبەستە پێی لەسەر داگیراوە.
سوڕەی( نیساء : ٢١) { واخذن منکم میثاقا غلیظا} پوختەی ئایەتە کە ئەوە دەگەێێنێ کە
لەنێوان ژنو مێرددا گرێبەستێکی گەلێک
توندو قایم هەیە کە پێی دەکوترێی (ئیزدواج) کە هەڵوەشاندنەوەی زۆرسەختو
دژوارە. پەیمانێکە ئەرک دەخاتە سەر
ژنو پیاوکە دەبێی لەبەرانبەریەکدا بەتەواوی بەرپرسیار بن،بەڕێزەوە ئەوبەرپرسیاریە بیپارێزن.ئەوپەیمانە دەبێی لەسەر بناغەی سەداقەتو
خۆشەویستیو وەفاداریو ڕێزی بەرانبەر بەسترابێی ،دەبێی ڕاگرتنی ئەو پەیمانە
وڕەچاوکردنی پێوەرەکانیو بەردەوامیەکەی
وەک ئەرکێکی شەرعیوئینسانیو ویژدانی حیساب کرابێوخۆ لێبواردنو پێشێل کردنیان
بەگوناحو تاوان بزاندرێی. چونکە قورعان ئەودوانە
بۆیەکتری وەک جلوبەرگێک کە عەیبوعاری مرۆڤ دادەپۆشی
ناودەباودەفەرموێی:سوڕەی(نیساء :{ئەوان جلوبەرگن بۆ ئێوە ، وەک ئێوەش جلوبەرگی ئەوانن} بڕوانە خواچۆن ژنی دەگەڵ
پیاو وەک یەک چاو لێکردوەو بایخی
بەقەدەر یەکی پێداون ،سەیرکەن ئەوە هەر
پیاو نیە دەتوانێی عەیبو عاری ژن داپۆشی
بەڵکو لەو بوارەشدا ژن هیچی لە پیاو کەمتر نیە ، ئەگەر جلو بەرگ دەتوانێی
عەیبوعاری روالەتی بشارێتەوەو
بیڕازێنێتەوە ، ئەوە ژنو مێردن دەتواننو دەبیێ ڕازینەرەوەی ئەخلاقو خووخدەوهەستو
سۆزی دەرونی یەکتربن .ژنو پیاودەتواننودەبێی پارێزەری کەرامەتوکەسایەتی یەکتری بن.
دەبێی سوکنایی دەری ڕوحی بدەن بەیەکو گوڕو تینو هێزبن بۆیەک.لە ئیسلامدا ئەوگرێبەستە
دەبێی لەکەشو هەوایەکی بەتەواوی ئازادوبەحەزوویستیدەرونیو ڕەزامەندی هەردوک لابێی
دوای هەڵسەنگاندنی هەمو بارو بوارەکان.پەیمانێکە بۆهەتایە پێکەوە ژیان
دەبەستریێودەبێی جۆرێک دابەسترابێی کە هیچ شتێک نەتوانێ بێگەێینێتە حاندی
هەڵەوەشانەوە،مەگەروەزعێک هاتبێتە پێشێ
کە پێکەوە ژیانەکە نەگونجاوبێی
ئەوکاتەیە کەدەکرێی لێک جیابنەوە
کە لە ئیسلامدا ناخۆشەویستترین حەلاڵ لەلایخواجیابونەوەی ژنو مێردانە.دیارە ئەو لێکترازانە بمانەوێو نەمانەوێی خەتای گەورەتری لێدەکەوێتەوە کە چارەنوسی منالەکانیانە.
ئەوان دەکرێنە قوربانی
ویستی نابەجێی دایکو
باوکیان . کە بەداخەوەهەرچەند ئێستا سەردەمیگەشەی عیلمو زانستە،زۆرینەیخەلک
بەنێرومییەوەخوێندەوارنوتاڕادەیەکیزۆریش ئەوقەدەغەوقۆرغانەیقەدیم هەبونناڵێم
نەماونبەڵامزۆرکەمبونەوە،کچو کوڕو ژنوپیاوەکانلەجاران کراوەترن، کەچی پێوەندیەکانی
ژنو مێردایەتی زۆرشلو شەوێقنو جیابونەوەکانئەگەر زیادیان نەکردبێی کەمیان نەکردوە
،کوشتنو سوتاندنو خۆ خنکاندنیشی هاتۆتە
سەرێی!! چارەنوسی مناڵی بێتاوانیشئەسڵەن بایخی پێندراوە.وەک لەو ڕۆژانەدا
لەتلویزیۆنەکانی باشوری کوردستان
مناڵێک نیشاندرا کەباوکە نەزانەکەیو زڕدایکە بەناو خوێندەوارو زاناکەی چ بەڵایەکیان بەسەر هێنابو. من ناڵێم ئەو شتانەنەبون بەڵامبەدەڵنیایەوەدەڵێم ئەوەی
خۆم وەبیرم بێی دەگمەن بون. بەپێی ئەوەی
من لە تەمەنی(١٤)ساڵیمەوە بومە فەقێولە بەشە جۆراوجۆرەکانی کوردستان حوجرەم گۆڕیونو بومە مەلاو
دەفتەری سەبتی ئیزدیواجو تەڵاقیشم
هەبوو پاشان بومە پێشمەرگەو لەوێش زۆرتر کاری
کۆمە ڵایەتیم دەکرد ،هەموی ئەوانەش
سەروکاری دەگەڵ ژنو پیاوو مارەو
تەڵاقو چارەسەری کێشەو ئاڵۆزیەکان
بەگشتیو نێوانی ژنو مێردان بەتابەتی هەبوو. ئەوانە گەیاندمیانە ئەو باوەڕە
کەلەوپێوەندیەدا ئەزمونو بۆچونەکانی خۆم بخەمە بەردیدی خوێنەران،بەوهیوایە کە
توانیبێتم خزمەتێکی چوکم بەوگرفتە گەورەیکۆمەڵگاکەمان کردبێی . ئەوەی من لەڕوانگەی دینو
دنیاوە لێی تێگەیشتوم خۆشترینو پیرۆزترین پێوەندی نێوان ژنو پیاوان پێوەندی
ژنو مێردایەتیە ، کە هێندێک جاریش تاڵترین بەرهەمیشی دەبێی کە جیا بونەوەیە. هۆی
هاتنە ئارای ئەوحاڵەتە تاڵەش دانەڕشتنی بناغەیەکی پتەوە بۆڕاگرتنی ئەوبارەقورسو
گرانە. بەباوەڕی من ئەوپێوەندیە ئەوەندە خاوێنو پاکە،کەچوکترین پەڵەی
پێوە دیارە. ئەوەندە هەستیارە کەبۆ
بەردەوامیەکەی دەبێی چەند خاڵی گرینگی
تێدا ڕەچاو بکرێن، نەبون یان
نەمانی هەرکام لەوانە سەرجەم پێوەندیەکە
ئەگەر هەڵیش نەوەشێنێ تاڵی
دەکاو دەیشێوێنێ . ئەوخاڵانە
برێتین لە(١)خۆشە ویستی .(٢) موتمانە.( ٣) سەداقەتو ڕاستی.(٤) ڕێزو حورمەتی
بەرانبەر.(٥) لێبوردەیی. (٦ ) ڕاو ڕاوێژدەگەڵ یەکتری.(٧ ) لاسا نە کردنەوەو چاولێکەری .لێرەدا هەرکامەیان بەکورتی تۆزێک شیدەکەمەوە.(یەکەم )خۆشەویستی ژنو مێرد دەبێی
لەسەر بناغەی هەستو
سۆزێکی ڕاستەقینەی دەرونی
دامەزرابیێو لە هەمو کەسو شتێک بەلای هەردوکیانەوەپیرۆزتربیێ.واتە یەکتریان
لە هەموکەسو شتێک خۆشتر بوێو ئامادە نەبن بۆهیچ شتێک وازی لێبێنن،چونکە
ئەگەروانەبیێ،یانی کەسێکوشتێکیانبەلاوەخۆشەویستتر بوو لێک ترازانیان زۆرهاسانە کەئەوە
زۆریش ڕویداوە!کاتێک خۆشەویستی نامێنێ ژیانیش مانای خۆی لەدەست دەدا. دیارەئەو
خاڵەیان لە هەمو بوارو کارەکانی ژیاندا پێویستە. چونکە هەرکارێک ئەگەرخۆشت نەوێو حەزت لێی نەبێی،هەرکەسێک بەدڵت
نەبێیو بەزۆر بەسەرتدا سەپابێی،ئەگەر بەزۆر
پێتبکەن ئیجبارەو ،ئەگەر بەزۆریش نەبێی بەڵامناعیلاجی توشت بکا جەبری
مێژویە.کەسێک ئەگەر خۆشت نەوێووابنوێنی
کەخۆشتدەوێی درۆتدەگەڵ خۆتوئەویشکردوە.
(دوهەم)=موتمانە:ئەگەرلەنێوان
دووهاوژینداموتمانە نەما، ئەودوانە یان توشی لێکترازان دەبن یان ژیانەکە دەبیێ
بەژانوبەهەشتەکە دەبێتە دۆزەخو ژیان ماناو ناوەرۆکو تامو چێژی نامێنێ.ئەوە خراپترین
حالەتی نێوانی ژنومێردانە.ئەوەیە کە هەرگیز لێکتر ئارخەیان نینو لەهەمو شتێکی یەکتر بەگومانن. دیارە ژیانی
لەگوماندا تاڵترین حاڵەتی ژیانە.(سێهەم = سەداقەت:خراپترینو
شورەیی ترینو نەزانانەترین حاڵەتی نێوانی ژنومێردئەوەیە کە درۆ دەگەڵ یەک بکەن.چونکە
ئەو دوانەپێویستەئەوەندەیانبڕوابەیەک هەبێی کە بتواننچاکو خراپ دەگەڵ یەکترباسبکەنو
ڕێنوێنویاریدەدەری یەک بن.دەبینی درۆلەسەر یەکیان سور دەبێتەوەوگرژیو ئاڵۆزی دروست
دەکاو دیواری بڕواو موتمانەش بنکۆڵ دەکاو
هەرەسی پێدێنێ .ژنومێرد نابێیشتی
شاراوە لێکتریان هەبیی دەبێی عەیبو
عاری خۆشیان زۆر
ڕاشکاوانە بەیەکتر بڵێن. لەلایەکیتر ئەو
درۆ کردنە یەکتر بەکەمگرتنەو زیان بەکەسایەتیشیان دەگەێێنێو بەردەوامیش لەوەدەترسنکە درۆکەیان لەسەر سوربێتەوە.
خۆئەگەر موسوڵمانیش بن دەبێی ئەوە برانن کە درۆئەوەندە خراپە کەخوا لەعنەتی لەوکەسە
کردوە کە دەیکا( چوارەم )= رێزوحورمەت:ئەو رۆژە کە بنەماڵە دەبێتە جەهەندەمو
ژنومێرد دەبنە گاڵتە جاڕی خۆیانو خەڵک ،ئەوەیە کە بێحورمەتی پێک دەکەنوکورد کوتەنی لەلای کەسانیتر نێوونرتکە
لێک هەڵدەدەنو یەکتر بکەم دەگرن،
دەبنەگاڵەتەجاڕی خەڵکو تەنانەت خزموکەسانیشبەچاوی سوک چاویانلێدەکەن.لەڕاستیدا کەسایەتی
خۆیان شکاندوەو ئیعتباری خۆیان لەلای
خەڵکیش بردوە. (پێنجەم)= لێبوردەیی:بێگومان
ژنو مێردیش وەک هەمو مرۆڤەکانی ئەم جیهانە خاوەنی هەڵەو پەڵەو خەتاوهێندێکجارتاوانیش
دەبن .ئەوان کە بەردەوام پیکەوەنو خاوەنی
زەوقو سەلیقەوهەستو سۆزی جیاوازیشنولەلایەکیتریشەوەسەرقاڵی کاروبارودابینکردنیژیانن،ماندو
دەبنو جاریوایە کورتیشی دێنن
،بێگومان قسەشیان لێک هەڵدەبەزێتەوەو لێک توڕە دەبنو قسەی
ناخۆشیش پێک دەڵێن، جائەگەر ڕووحو توانای لێبوردنو چاوپۆشی لێک کردنیان
تێدا نەبێولەسەرشتی چکۆڵە کێشەی گەورە دروست دەکەن ، بەردەوام مشتو مڕیانەو سەرباری
ماندوبونی ڕۆژانەیان کورد کوتەنی "ماندو حەسێنەوەیان دەسکەنەی نۆکانە
"بەکورتی لەوحاڵەتانەدا سەبرولەسەرەخۆییو
لێبوردن باشترینو کاراترین دەرمانە ،پەیامبەریش فەرمویە: "سەبرولەسەرەخۆیی کلیلی دەرگای هەمو
خیرو بێرەکانە " ئەوەش کەهەڵدەچێوهەراو
ناخۆشی سازدەکا لەدواییدا پەشیمانە. ئەگەر کوردانەتریش بڵێم: ژنو مێرد دو
دیوی یەکسکەن هەرکە یەکیان لە ڕەواج کەوت ئەویتر بایخی نامێنێی ،دەبێی ئەوەندەیان
بەلاوە گرانو بەقیمەت بێی کە پێیان وابیێ
بەهەر نرخێک بیفرۆشن هەرزانە.ئەگەر وانەبن نەک ژیانیان خۆش نابێی بەڵکو
لێکترازانیشیان بەلاوە هاسانە، سەبەبکاریشهەرکامەیان بیێ لەویژدانیدا پەژیوانە. بەکورتی هەمو ئەو
شتانەگونجاوو هاساننئەگەرهاوبەشی
ڕاستقینە بۆیەکتر بسەلمێننو یەکیان وای دانەنیێ کە لەویتری زیاتر پێدەبڕێی.ئەوخاڵە
گرینگترین مەرجی بەردەوامی ژیانێکی
بەختەوەرانەی ژنو مێردانە.خوایمەزن لەبارەی
هەردوکحاڵەتی ژنو مێرددا واتە لە ژیانی
بەختەوەرانەو ژیانی پڕ لە ڕەنجو
مەینەتو تاڵیدا ئاوای باسی بنەماڵە
کردوە.(ماڵو مناڵ زینەتی ژیانی دنیان) واتە ئەوانەئەگەر رێکو پێکو دروستوپاک
کەڵکیان لێوەربگیرێی ژیان دەڕازێننەوەومرۆڤ دەحەسێننەوە. ئەگەر لەبنەماڵە
داخۆشەویستیو ڕێزوحورمەتوهاوکاریو ڕێنوێنیو لێبوردەیی هەبودنیاکە دەبێتە بەهەشتوژنەکان
حوریو پپاوەکان فرشتەن.بارەکەی تریشی فەرمویە (ماڵو مناڵ فتەنەن) ئەوەشیان راستوایە
ئەگەر هەرکام لە ژنو مێردو منالەکانخراپکارو
بەد ئەخلاقو دزوحیزو فرتوفێڵاوی بون ، ماڵوداراییەکەشهەر
بۆ ئاکارو ڕەفتاری خراپ دەکار دەهێندرا ئەوە
ژیان دەکەن بەجەهەندەمو مرۆڤ دەکەن بەشمرو شەیتانوژیان دەکەن بەقوزەڵقورتو
ژەهریمار.(شەشەم)=خەمخۆریودڵسۆزیوپێکەوەڕاوێژ کردنە: ئەگەر ژنو مێرد کە لەهەموکەس
لێک نیزیکترنو ئاگاداری هەمو سەوداوسوڕێکییەکترن ،ژیانیانتێکەلاوەو بەیەکەوە
بنەماڵەیان پێکهێناوە،خەمخۆری یەکتر نەبنودڵیان بۆیەکترنەسوتێی ،بێگومانژیانەکە
بۆیە نابیێ پشتی پێببەستیولێی خاترجەم
بیی. لەوەش گریبگتر ژنو مێرد دەبێی لە کارو بەرنامەی ژیانیی هاوبەشیاندا ڕاوێژ کاری یەکتربن ، دەبێی
لەسەر هەمو شتەکانیان ڕای یەکتر وەرگرنو لەسەر ئەنجامدان، یان نەدانیان یەکڕابن . ئەوە جیا لەوە کەزۆر پێویستە ،
بەدڵنیایەوەدەبێتە هۆیپەتەوی موتمانەوسەرخۆشتربونلەکارەکان.( حەوتەم )لاسانەکردنەوەو چاولێکەری:
گەورەترین گرفتیکە کێشە لەناو ژنو مێرد دا دروست لاساکردەنەوەو چاو لەخەڵک کردنە.
بۆوێنەزور جارپێوەندیە کە لە سەر ئەوە تێکدەچی کەبۆچی فڵانەکەس
ماشێنی ئاوای هەیەو ئێمە نیمانە؟! بۆچی فیسارەکەس خانوی هەیەو ئێمەش کڕێی نیشینین؟! یان بۆچی مارەییکچەکەی منیش بەقەدەر مارەیی کچی فڵانکەسنیە؟!.یان
دەبێی ئەوەندەیزێڕوزەمبەری بۆبکڕن وەک بۆ کچی فڵانە کەسکڕاوە ؟!یان پێاوەکەدەڵێی
کچی فڵانەکەس ئەوەندەی
جیاز دەگەڵ خۆی بردبوو ئەتۆ هیچت نەهێناوە. بەکورتی داوای
بێجێو دەست تێوەردانی دایکو
باوکو بنەماڵە لە ژیانی
ژنو مێردان .دیارەشتی لەو بابەتەزورنو
پێویست بەباسکردنیان ناکا . بەڵام
ئەوە دەگەیێننکە پێوەندیەکە لە مەبەستی
ئەسڵیخۆیلایداوە، چونکە ژنو مێرد
دەبێیئیمکانو دەرەتانی خۆیان بناسنو پێشی ڕازی بن ، هەوڵ بۆ
ژیانی باشتریش بدەن. جیالەوەش بەشەڕو ناکۆکینێوانیان چارەسەر
ناکرێیو ئوسولەن پێوەندیانبۆ ئەو شتانە بەیەکەوە گرێنەداوە. ئەو جۆرە مەرجوداوایانەلەبایخوپێرۆزیپێوەندیەکەکەم
دەکەنەوە. ئەوانەنیشانی دەدەن مەبەستی راستە قینەیپێوەندیژنومێردایەتیاننە پێکاوە.
هیوادارم بتوانم لەبەشەکەیتردا زیاتر لەسەری بڕومو شیبکەمەوە.ئەوخاڵانەی باسمکردن پیوەندیەکیئەوەندە
پتەویانپیکەوەهەیە،کەنەمانیهەرکامیان ژیانی هاوبەشئەگەرهەڵیشنەوەشێنن
بێمانایدەکەن.بەداخەوەلەودنیا پێشکەتوەی ئەوڕۆشداکەدەبێی هەموشتەکان زانستیانەوبەبەرنامەئەنجامبدرێن،هەموپێوەندیەکانبەشێوەیعیلمیزۆرتوندوتۆڵولێزانانە
ببەسترێن ،کەچیدەبینین پێوەندیەکانزۆریانلەرزۆکو
کورتخایەنن ، زۆرجارێش توشیمەترسیکوشتن دەبن.ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە
کەگرێبەستەکەبە مەبەستیژیانیبەردەوامودامەز راندنی بناغەیبنەماڵەو پەرەپێدانیژیانیهاوبەشولە
سەرئەساسی خۆشە ویستیو ڕێزی دولایەنەدانەمەزراوە.ئەگەر پێوەندیەکە بۆدامرکاندنی هەوەسوبۆتەماعیماڵی
دنیا ، یان هەڵخەڵەتانبەپلەو پایە یان بەپێینەریتی کۆنو زۆروجەبریبنەماڵە
بەسترابوبێگومان نەچێژی واقعی ژنو مێردایەتی هەیەونەبەردەوام دەبێی .لەبەرئەوەیپێوەندیەکە گەلێک گرینگوپیرۆزە،دەبێیئەوانەیپێکەوە
پێەوەندی گرێدەدەن تاڕادەیەکی پێویستیەکتربناسنولەخووخدەییەکترئاگاداربن ،مەسەلەکەیان
هەڵسەنگاندبێو تەنانەت دەگەڵباوەڕپێکراویخۆشیانراوێژیان کردبێیو بەو ئاکامە گەیشتبنکەدەیانەوێیودەتواننببنەهاوژین. گومانم
لەوەدانیە کە لەقوناغیسەرەتایی یەکترناسینوئیزدواجکردنداناتواننوەکپێویستیەکتر
بناسن،ئەوقۆناغەهەموی نیشاندانی خۆشەویستیو سرنجی یەکترڕاکێشانەجیالەوەشقۆناغی
سەرەتاییدەزگیرانەتیتادەگاتە زەماوەندکردن
دەگەڵ قوناغی دوای زەماوەندلێک جیانولەداواییداقوناغی بونیمناڵودەرگیر بون دەگەڵ دابینکردنی پیداویستیژیاندێتەگۆڕیێ کە هەمویان
تایبەتمەندی خۆیان هەیە،ئەگەر لە چاوی سەرەتای دەست پێکردنیخۆشەویستیوئاشنابونەوە لێیبڕوانیفەرقیانزۆرەویەکناگرنەوە.ئەو
دەم هەمو خۆشەویستیەکەیانبۆیەکتربونن،بەڵام لەدواییدادابەش دەبێیبۆیە دەبێیبزانن ئەوانهێچکامیاننەگۆڕاون
ئەوەقوناغەکەیەگۆڕانیبەسەرداهاتوەوئەوان نازاننوناتوانن خۆی دەگەڵڕابێنن.ئەوسرنجانەش
دابەش دەبنو نابێی وابزاننکەحەزیانبۆیەکترنەماوە،بەڵکومـاوە
بەڵام بەشیکەسانیتریانلێدراوە . ئێستابابزانینئەوانەیدەتواننبەشێوەیشەرعیومەنتیقیوەرگیراولە
دەقیقورعانیگرێبەستێکیدڵخوازوجێیموتمانەببەستندەبێی چمەرجێکیان هەبیێ .لە ئیسلامدائیزدیواجبە
گرێبەستێکدەکوتریێ کەلەسەرپێکهاتنوڕێکەوتنی دولایەنەیکچوکوڕیاژنوپیاوبەسترابیێ . مەرجیگرینگوسەرەکیشیانبرێتینلە(١)باڵغبون
(٢) ئاقڵبون(٣)ئازاد بون.دیارە ئەگەرلەقالوقیلوفتوای ناڕەواو دابو نەریتیکۆندوور
کەوینەوەوپشت بەدەقیقورعانی ببەستینولە تانەو لۆمەوفڕولاتاویکەسانیش نەترسیندەبێی
بەڕاشکاوی بڵێین:هەرشتێکیبەزۆر سەپاولەدیندا ئیعتیباری نیە تەنانەت ئیمان بەخواش.دەقێ ( لااکراە فی الدین
)زۆر ڕوکو بێپەردە
ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێ .لەپێشدائەوکەسەی
نەگەیشتۆتە تەمەنی بلوغ لەشەرعیئیسلامداتەکلیفوواجبی شەرعی لەسەرنەنوسراوە.
بەلامەوە سەیرەئێمە ئەو غەڵەتە گەورە
ئەگەر نەڵێم تاوانی گەورە بەردەوام
مەحکۆم ناکەین کە پێش باڵغبون زۆر جاریش
پێش هاتنە سەردنیا بڕیاریپێکەوە ژیانی
هەتا مردنمان بۆ داوەو دەیدەین کە نازانن بەمردویی دەبن یان ئەگەر بون چەندە دەژین!! من لێرەدا
سوپاسی بیروڕای گشتیگەلەکەمان دەکەم کە
مەجبوریان کردین واز
لەو شتانە بێنین ئەگینا ئێستاش لەوهەڵە گەورانە دەکران. ئەگەر
باڵغیش بوو بەڵام ئاقڵ نەبو خوا ئەرکێکی
لەسەر شێت دانەناوە.ئەگەر باڵغو ئاقڵیش بوو بەڵام ئازاد نەبووبەزۆرشتیانبەسەرداسەپاندئەوشتە
چ بەڕواڵەت باشبێی یان خراپ کردەوەکەچۆنکەنەخوازراوە لەدەفتەریخوادانەنوسراوە.
لە مەحکەمەی خواییدا دەرگای زوڵم
قفڵ دراوە ،چۆن دەکرێی ئەو زوڵمە
قێزەونە بەناوی دین
ئەنجام درابیێ ! ئەگەر بەزۆر ئیمانی
پێهێندرابیێ لەلای خواقبوڵنەکراوە.بە
پێی ئەومەرجانەکاتێک ژنێکباڵغو ئاقڵو ئازادبوومافی سروشتیو شەرعی خۆیەتینەکهەربەکەیفیخۆی
هاوبەشی ژیانی هەڵبژێرێبەڵکو دەبێی هەمو ئەومافانەی هەبێیکەیاساو قانون بەپیاویداوە ، هەبونیئەومەرجانەهەروەکمافیانبۆدەسەلمێنێ
ئەرکیشیلە سەرشانیداناون. خواشلە قورعان
سوڕەی(بەقەڕە:٢٢٨)دا دەڵێی:{ولهن مثل الذی علیهن بالمعروف}چۆن وەکژنئەرکیان
لەسەرشانە،ئاواش مافیان لەسەر پیاوەکانیانە. هەمو ئەوئایەتانە پێماندەڵێین: پێوەندی ژنو مێردلەسەر بناغەی ڕەزاو ڕەحمەتوبڕوا
پێکهێنانە.لەمافوئەرکی ژنومێردایە تیشدا وەکمافی ئینسانیبەرامنبەرن.لێرەداڕادەوەستم
دواییبەو بەشە دێنم.لەبیرتان نەچێیئەوەیباسی دەکەم ئوسولی ئیسلامەوئەرکی سەر شانیئێمەی موسوڵمانە !! گومانم نیە لەزۆر
بواردا ئێمە بەجێمان
نەهێناوە. ئەگەرمەرگ مۆڵەتمبدا،مـەسەلـەیمـارەکردنی بەزۆرو،بەمنداڵیو،فرۆشتنبەپوڵو،فریودانبەپلەو،پایەو،
ماڵودارایی، دەخەمە بەرباسو دەڵێم:هەرچێئەو سێێمەرجەی سەرەوەی تێدا ڕەچاو
نەکراوەو،دەکرێی هەڵەیەکی گەورەیە
بەزیانی کۆمەڵگاکەمان ئەنجام
دراوە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر