بسم الله الرحمن الرحیم
پێگه‌ی ژن له ئایینی ئیسلامدا
ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێت پێگه‌ی راسته‌قینه‌ی ژن
له ئیسلامدا بدۆزینه‌وه و درباز بین له‌م هه‌موو لێدوانه درۆیانه‌ی که
دووژمنانی ئیسلام سه‌باره‌ت به مافی ژن ده‌یڵێن وده‌یکه‌ن پێویسته ئاورێک له
مێژووی ژن له مێژووی مرۆڤایه‌تی بده‌ینه‌وه و تۆزێک بگه‌رێینه‌وه سه‌ر چاخه
جیاوازه‌کانی مێژووی ژن .
ژنان پێش هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام هیچ
بایخیکیان نه‌بوو وله ناو هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان و ئایینهجیاوازهکان بێ ئه‌رزش
وبێ رێز بووه که ده‌توانیین ئاماژه به سه‌رده‌می کۆنی رۆمه‌کان بکه‌ین که
ژنان له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وپه‌ڕی بێ رێزی پێده‌کرا ،پیاو مافی ئه‌وه‌ی هه‌بوو ئه‌زییه‌ت
وئازاری دابا ،فرۆشتبای وه‌کو کۆیله سه‌یرده‌کرا ،کاتێک شۆیی کردبا به‌زۆره‌ملی
ده‌با ئایینی مێرده‌که‌ی قه‌بووڵ کردبا وه‌کو میرات ده‌درا به میراتگر هیچ
میراتێکی به‌ده‌ست نه‌ده‌هێنا جگه له که‌مێک میرات له مێرده‌که‌ی ، له سه‌ر
پێگه‌ی ژن کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتیان پێک هێنا له کۆتایدا بڕیاریاندا که ژن په‌له‌وه‌رێکی
بێ رووحه له ژیانه‌وه‌ی دوارۆژ بێ به‌شه ژن پیسه وپۆخڵه هه‌ربۆیه نابێت گۆشت
بخوات وپێبکهنێت وکاتێک مێرده‌که‌ی لێدات نابێت هاوار بکات وشکایه‌تی هه‌بێت
نابێت زۆر قسه بکات وهه‌موو ژیانی ده‌بێت له خزمه‌تکردن به مێرده‌که‌ی تێپه‌ڕ
بکات. باوه‌ریان وابوو ژن نه‌فره‌تی لێکراوه هیندێک له لاهوتیه‌کان به جدی به
دوای ئه‌م مهسهلهیهوهبوون که ئاخۆ ژن ته‌نیا جه‌سته‌یه یاخود جه‌سته‌یه‌کی
خاوه‌ن رووحه بێ ئه‌وه‌ی به مرۆڤی پێناسه بکه‌ن ئه‌فلاتوونی ناوداری فه‌لسه‌فه‌ش
هه‌ر ئهوباوهرهی هه‌بوو که ژن مرڤ نییه به‌ڵکو ئامرازێکی ئیرزای جنسی پیاوه
وله راستیدا پیسه.
ژن له ناو هیند وچینهکانیش یه‌جگار زۆر بێ
رێزی پێده‌کرا ،له کن چینیه‌کان کچ بارگرانی بوو به‌سه‌ر باوکی یه‌وه هه‌رزوو به
شووی ده‌دا بێ به‌رانبه‌ر ئه‌گه‌ر خێزانێکی ههژاربان کچیان ده‌برده بیابان وبه
ته‌نێ به جێیان ده‌هێشت تاکو له سه‌رما ره‌ق هه‌ڵاتبان یان دڕنده خواردبایان بێ
ئه‌وه‌ی ویژدانیان ئازاری ببێت،
له هیند
وله ناو یاسای{مان‌و}ژن ته‌نیا جه‌سته‌یه‌کی بێ روحه پله‌وپایه‌یه‌کی نییه
هیچ مافێکی سه‌ربه‌خۆیی نییه نه‌له‌لایه‌ن باوکیه‌وه نه له لایه‌ن مێردوکوریهوه،پاش
مردنی مێردی ده‌با درابا به که‌سی نیزیکی مێردی تاکو که‌ڵکی لێوه‌رگرن،ئه‌وه‌ی سه‌یره
ئه‌وه‌یه {مان‌و} ژن به درووستکراوێکی پیس ده‌زانێت و خوازیاره خۆمانی لێ
دووربگرین.ژن له ناو هیندییه‌کان هیچ میراتێکی نه‌بوو.
له‌ناو فارسه‌کاندا کچ هیچ ره‌واجێکی نه‌بوو،کاتێک
پیاو کوری ببا شایی ده‌کرد و به‌خششی ده‌نواند به‌ڵام کاتێک کچ با شه‌رمی ده‌کرد
ونارازی ده‌بوو به بێ ئیزنی کچه‌که‌ی هه‌رکه‌س پێی خۆشبا ده‌یدایه ،هیندێک جار
وه‌ک هاوکاری ژنیان به ئه‌کتر ده‌به‌خشی.
له ناو رووسهکانیشدا سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که
له ناو ئایین‌و نهتهوهکانیتر که باسمان کرد ژن باش مردنی مێرده‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی
زۆر دڕندانه ده‌سووتێندران.
پایه‌ی ئافره‌ت له ناو جووله‌که‌کاندا ئه‌رکی
یه‌که‌می ژن به‌دی هێنانی مناڵ و په‌روه‌رده‌کردن وچاودێر بوو،ده‌سه‌ڵاتی مێرد بێ
سنوور بوو،ژن ته‌نیا خزمهتدکاری مێرد بوو باوک مافی فرۆشتنی هه‌بوو ،ژن له
روانگه‌ی ئه‌وان نه‌فره‌تکراوه ئاگادارییه‌ک له ناو ته‌وراتی وان واته ته‌وراتی
ده‌سنووسی که ئه‌وان دایارشتووه ژن له مه‌رگ دژوارتره،له زۆربه‌ی ده‌قه‌کانی
{تلمود}دا ژن ئامرازێکه شه‌یتان به‌کاری دێنێت بۆ شهر وکێشه وئاژاوه،جووله‌که
ده‌ڵین ژن له سووری مانگانه‌دا پیسه ونابێت لێی نیزیک ببنه‌وه ده‌بێت له
کوونجی ماڵه‌وه زیندانی بکرێت چوونکه ده‌ست له هه‌رشتێک بدات پیس ده‌بێت ،به‌باوه‌ر
ئه‌وان پیاو تاوان بکات تاوانه‌که ژن وه‌ئه‌ستۆی ده‌گرێت و سهزادهدرێت.
له ئایینی مه‌سیحیشدا ژن نه‌فره‌ت لێکراوه
تا ژۆژی دوایی ده‌قه گه‌لێکی زۆر هاتووه که پشتی پێ ده‌به‌ستن
یه‌که‌م قدیس ترنولیان ده‌ڵێت:ژن ده‌روازه‌ی
شه‌یتانه بۆ چوونه نێو دووزه‌خ
دووههمقدیس کریستۆم ده‌ڵێت:ژن به‌دبه‌ختییه‌که
به کۆڵی پیاودا،ئاژاوهگێرێکه به ئه‌ستۆی پیاودا،مه‌ترسییه‌که بۆخێزان وبنه
ماڵه،
فه‌ره‌نسییه‌کان له ساڵی{581}ی پاش زایین
بڕیاریکیان ده‌رخست که ژن مرۆڤه به‌ڵام بۆ خزمه‌تکردنی پیاو، ژنی مه‌سیحی تاکو
ساڵی 1882 به غه‌مناکی مایه‌وه موڵک وماڵ وئازادی نه‌بوو مافی خوێندن و خوێنده‌واری
هه‌رباسی نه‌بوو،یاسای کلیسا مافی به‌پیاوان دابوو که پیاو به‌دڵخوازی خۆی له
ژنی دابا وده‌با ژن ملکه‌چی پیاو با،
{سان بونا فنتور} به قوتابییه‌کانی ده‌وت
کاتێک ژنتان بینی وامه‌زانن مرۆڤتان بینیوه ئه‌وان ته‌نیا شکڵی مرۆڤیان هه‌یه
حیسابی گیانلهبهرێکیشیان بۆ مه‌که‌ن ده‌نگی ژن فیشکه فیشکی ماره .
له‌ناو عه‌ره‌به‌کانیش ژن به شیوه‌ی ئایینهکانیتر
ونهتهوهکانیتر بایخێکی نه‌بوو به‌گره زۆر بێ نرختر بوو ژنان وه‌ک میرات به‌یه‌کتر
دهبهخشتران ودابه‌ش ده‌کران وژێرخاک ده‌کران.
له‌راستیدا له سه‌رجه‌م ئایین ونهتهوهکاندا
تاکو ئیسلام وه‌ک نهجاتبهخشیک دێت ژن هیچ پێگه‌یه‌کی مرۆیی نه‌بوو به‌ڵام ئایینی
پیرۆزی ئیسلام سه‌ره‌رای ره‌د کردنه‌وه‌ی ئه‌وهه‌مووه بیروباوه‌ره پووچانه‌ی که
بوونیان هه‌بوو ژنی وه‌ک مرۆڤێکی هاوتا ویه‌کسان له گه‌ڵ پیاو به‌ئه‌ژمار هێنا
وجێگه‌و پله‌وپایه‌ی پێ به‌خشی وشهراکهتی خسته نیوان ژن وپیاوو هه‌ردووکی وه‌ک
ته‌واوکه‌ری یه‌کتر حیسابکرد وباوهرمهندانی هاندا که هه‌رچی زیاتر رێز له ژن
بگرن و تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه ژنی به‌رز نرخاند که منال به‌بێ رزایهتی دایکی به‌هه‌شت
نابینێت وحیسابی یه‌کسانی وبه‌رزی ژن وپیاوی وه‌ک یه‌ک دانا به‌م ئایه‌ته‌ی خواره‌وه{یا
ایهاالناس انا خلقناکم من ذکر وانثی وجعلناکم شعوبا وقبائل لتعارفوا ان اکرمکم
عندالله اتقی کم} واته ئه‌ی خه‌ڵکینه ئێمه ئێوه‌مان له ژن وپیاوێک خه‌ڵق کرد
و به شێوه‌ی نه‌ته‌وه عه‌شیره‌تی جیاواز تاکو یه‌کتر بناسن ئه‌و که‌س گه‌وره‌تره
لای خودا که ته‌قوای زیاتر بێت .کاتێک سه‌یری ئه‌م ئایه‌ته بکه‌ین بۆمان ده‌رده‌که‌وێت
ژن له نهفرهتکراوی رزگاری بووه له که‌سی دووهه‌م به‌ئه‌ژمار نایه‌ت ،پله‌وپایه‌ی
هاوشێوه‌ی پیاوه خودا هیچ جیاوازێکی بۆ دانه‌ناون.میراتی بۆ دیاری کردن {لرجال
نصیب مما ترک الوالدان والاقربون وللنساء نصیب مما ترک الوالدان والاقربون مما قل
منه أو کثرنصیبآ مفروضآ}نسا‌ء 7}
ئه‌و مساوات وپێگهیهی ژن له ئیسلامدا
پێدرا له پێستردا به‌هیچ شیوه‌یه‌ک به‌دی نه‌ده‌کرا ئه‌م ئایه‌ته‌ش به‌ڵگه‌یه‌که
بۆ ره‌د کردنه‌وه‌ی دووژمنانی ئیسلام که دیان هه‌وێت روخساری ئیسلام به‌وه
ناشیرین بکه‌ن که‌وا ئیسلام هیچ بایخێکی به ژن نه‌داوه ومافی پێ شێل کردووه{یا
ایها الناس اتقوا ربکم الذی خلقکم من نفس واحدة وخلق منها زوجها وبث منهما رجالا
کثیرآ ونسا‌ء واتقوا الله الذی تساءلون به والارحام ان الله کان علیکم
رقیبآ}واته ئه‌ی خه‌ڵکینه بترسن له‌و خودایه‌ی که له یه‌ک شت خه‌ڵقی کردوون به
شیوه‌ی ژن وپیاو وهه‌ر له‌و ژن وپیاوانهش په‌ره‌ی پێدان له جنسی نێرومێ بترسن له‌و
خودایه‌ی به‌ناوی ئه‌و داواده‌که‌ن وخۆتان بپارێزن له پچرانی خزمایه‌تی ودۆستایه‌تی،
که‌واته ئه‌وه‌تا ژن پێگه‌ی راسته‌قینه‌ی
خۆی ته‌نیا له ناو ئیسلامدا ده‌بینێته‌وه که پێشتر بوونی نه‌بوو ژن ده‌خوێنێت،
هاوسه‌رگیری به‌دڵی خۆی ده‌کات،میرات به‌ده‌ست دێنێت،خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی هاوشیوه‌ی
پیاوه،له‌کاروباری ئیداری وحکومی به‌شداری ده‌کات ،ئاسووده‌یه به چاوی که‌م و
بێ ئه‌رزش سه‌یر ناکرێت،ئازادی راده‌ربڕینی هه‌یه که ئایین پێی به‌خشیوه،تاوانی
مێرد ناخرێته سه‌ر شانی ژن هه‌رکه‌سه‌و تاوانی خۆی ده‌داته‌وه،به داواکاری ژن
وهاواری ژن ئایه‌تی قورئان نازڵ بووه که قورئان سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌یه‌کی شه‌رعی
له نێوان خه‌وله‌ی کچی سه‌عله‌به وئهوسی کوری سامت روویدا و نزا‌و پارانه‌وه‌ی
خه‌وله بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئایه‌تی1تا4ی سووره‌ی المجادله ره‌وانه بکرێت وبه‌م
ئایه‌ته‌ش مافی خه‌وله پاراستراو ده‌بێت وحه‌ق به‌وی ده‌درێت ئه‌وانه ده‌یان
بابه‌تیتر نیشانه له پێگه‌ی به‌رزی ژنه له ئایینی ئیسلامدا به بێ جیاوازی به
سه‌دان ژنی مسوڵمان له سه‌رده‌می ئیسلامدا فێری خوێنده‌واری بوون و چالاکی یان ده‌نواند
هه‌ر ده‌ڵه‌ی ئه‌وه ئه‌م ئایینه ته‌نیا بۆ نه‌جاتی مه‌ینه‌تییه‌کانی ژن ره‌وانه
کراوه تاکو ژن له‌و هه‌مووه مه‌ینه‌تییه رزگاری بێت، به‌داخه‌وه کوێر بینان
وته‌نگ نه‌زه‌ره‌کان ودووژمنانی ئه‌م ئایینه مرۆڤ دۆسته له‌م سه‌رده‌مه‌دا
هێرشێکی درۆزنانه‌یان کردۆته سه‌ر ئیسلام به‌ڵام سه‌روه‌ری و سه‌رکه‌وتن ته‌نیا
بۆ ئیسلامی راسته‌قینه‌یه هیوادارم ئه‌م بابه‌ته کورته ببێته هۆی به‌دواداچوونی
خوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌یکه راستییه‌کان به چاوێکی کراوه بدۆزنه‌وه که بێ گوومان ده‌بێته
هۆی بن بڕ کردنی ئه‌م جۆره لێدوانه دووژمنکارانه له سه‌ر ئیسلام .هیوادارم
خودا یارمه‌تیمان بدات و سه‌ربه‌رزی دوونیا وئاخیرهتمان بکات آمین والسلام علیکم
ورحمةالله و برکاته.مه‌لاعه‌لی سێڵاو
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر