لینکەکان
▼
واعتصموا بحبل الله جمیعا ولا تفرقوا
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق وشام {داعش} هیچ په‌یوه‌ندی به ئایینی ئیسلامه‌وه نییه وله‌م رێبازه پیرۆزه‌دا لایداوه وهه‌ر له کۆنه‌وه به خه‌واریج واته لاده‌ر ناودێر کراون هه‌ربۆیه ئه‌مجۆره گروپ وتاقمه ترۆریستانه مه‌ترسی بۆسه‌ر شکۆی ئایینی ئیسلامه‌وه هه‌یه چوونکه هیچ لایه‌نێک بۆی نییه له ئیسلامدا پاکتاوی ره‌گه‌زی،ئایینی،مه‌زهه‌بی،نه‌ته‌وه‌یی وقه‌ومی بکات و رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌ر کوردێکی مسوڵمانه له چوارپارچه‌ی کوردستان به‌ره‌نگاری ئه‌م تاقمه ترۆریستانه بکه‌ن وبه هانای کورده یه‌زیدییه‌کان وهاونیشتمانیان ترمان بگه‌ن و شه‌ر کردن له‌م پێناوه‌دا مافێکی ره‌وایه .
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
15ی گه‌لاوێژی 1393ی هه‌تاوی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر