لینکەکان

۱۳۹۲/۱۰/۱۸

محەممەد سڵاوی خودای لە سەربێت ئەستێرەی پرشەنگداری ناو تاریکایی نەفامیدا



مەلا عەلی سێڵاو
لە زەمەنێک کە مرۆڤ تەنیا هەیکەلی مرۆڤایەتی بوو، زۆرداری و زۆرەملێ باڵی بەسەر جیهاندا کێشابوو، چینی هەژار و بێ‌دەرەتان رێزی نەبوو، بەردەداری باو بوو، ژن وەک کەرەستەیەک پێناسە دەکرا...




مێینە بە زیندووی بە چاڵ دەکرا، وەحشیگەری و جەردەیی هەموو دونیای تەنیبوو، مرۆڤەکان بە جێگای پێکهێنەری ئەم نەزم و نیزامە دروستکراوی دەستی خۆیان دەپەرەست و کڕنۆشیان بۆ دار و بەرد دەبرد، هیچ یاسایەک بۆ لێپرسینەوە لە ناعەداڵەتی بەدی نەدەکرا. رێک لەم سەردەمە تاریکەدا ئەستێرەیەکی پرشەنگدار لە ناو ئەو هەموو تاریکاییەدا سەری هەڵدا، ١٢ی ''ربیع‌الاول''ی ساڵی عام‌الفیل ٥٧٠ سال دوای زایین لە پایەتەختی جیهانی وەحشەت و بێ شارستانییەتدا لە ناو نەتەوەیەکی جەهل و نەفامدا کە هیچ یاسایەکی مرۆڤایەتییان بە لاوە گرنگ نەبوو لە بنەماڵەیەکی مام ناوەندی و ناسراوی قورەیش لە تاییفەی بنی هاشم رووناکییەک بەدی هات تا جیهان لەم هەمووە بەدبەختی و نەدامەتییەدا رزگار بکات و رێگای خۆشبەختی و سەعادەت بە خەڵات بۆ هەژاران و رەگەزی مێینە و چینی چەوساوە بێنێت. محەممەد (د خ) کوری عبداللە کوری عبدالمطلب لەدایک بوو، بە لە دایک بوونی ئەم رێبەرە بەرزەی مرۆڤایەتی تەختی زۆرداران و دەربەگایەتی و نەفامی تێک دەڕووخێت مرۆڤ جێگە و پێگەی خۆی دەدۆزێتەوە رووناکی بەسەر تاریکیدا سەر دەکەوێت مافی مرۆڤایەتی پەرەدەستێنێت، ژن کە تا ئێستا وەک کەرەستە و خەڵات بە یەکتر دەبەخشرا ئیتر بە بی جیاوازی لە گەل رەگەزی نێر سەیر دەکردرێت،بەردەداری کۆتایی پێ دێت ،رەش وسپی ،فەقیرو دەوڵەمەند جیاوازیان نامێنێت،بەڵام ئەم گۆرانکارییەش بەبی زەحمەت ولەخۆ بردووی پێک نایەت دەبێت ورەیەکی پۆڵایین هەبێت کە هەمووی لە ناو ئەم بەرزەپیاوەی مرۆڤایەتیدا هەست پێدەکرا،خۆشەویستمان بەبێ باوک واتە پێش ئەوەی چاوی بەدونیا هەلێنێت باوکی واتە عبداللە کۆچی دوایی دەکات و لە نیعمەتی باوەشی بابی بێ بەش دەبێت بەهەتیوی گەورە دەبێت لە تەمەنی ٦سالیدا دایکی واتە ئامینە خانم لە دەست دەدات سەرپەرستییارەتی دەکەوێتە ئەستۆی باپیری واتە عبدالمطلب لەتەمەنی ٨سالیشدا باپیریشی لە دەس دەدات سەرپەرەستی دەکەوێتە دەست مامی ابوطالب ،ابوطالب بابی ئیمام عەلی دەبێتە پەناگاە وپشتیوانی ئەم بەرزە پییاوە ،محەممەد{ص}کورێکی خۆشناو وجوان وراستگۆبوو خەڵک تەگبیرو مەشوەرەتیان پێدەکرد ناویان نابوو بە محەممەد ئەمین ،ئەمانەتداربووزاناو وریا بوو دەگەڵ ئەوەیکە نەخوێندەواربوو بەڵام ئاگاهی بەسەر زۆربەی بابەتەکاندا هەبوو.بەکاری تجارەت وبازەرگانی خەریک بوو لەتەمەنی ١٨سالیدا لە گەڵ مامی دەچیت بۆ تیجارەت بۆ وڵاتی شام لە رێگادا چاوی بە قەشەیەک دەکەوێت بە ناوی بووحەیرا قەشە هەست بەوە دەکات کە ئەم جەوانە نوێنەری خودایە هەر بۆیە داوا لە ابوطالب دەکات ئاگاداری بێت کە لە دەستی قەشەکانیتر بپارێزترێت.لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا لە گەڵ خەدیجە کە تەمەنی سەروی ٤٠سالی بوو هاوسەرگیری دەکات لە تەمەنی ٤٠سالیدا بوو بە پێغەمبەری ئاخری زەمان بۆ ماوەی ٣سال بەدزی باوەرەکانی خۆی بڵاو دەکردەو پاش ئاشکرابوونی کەوتە بەر هێرشی دژمنانی مرۆڤایەتی ،بێرێزی پێکرا،ئابڵۆقەی ئابووریان لەسەردانا ،بەردبارانیان کرد،دەریان کرد،ویستیان بیکوژن،بەڵام ئەو هەر سوور وپشتگیرتر دەبوولەجاران،ئەو بەزبانێکی نەرم وخۆشەویستی لەگەڵ گەلەکەی وهەتا لە گەڵ دژمنانی دەدوا ،مرۆڤێکی بەرەحم وبەزەیی بوو هەمووی ئەوانەی ئەزییەتیان کردبوو عەفووی کردن بکوژی مامی خۆیی عەفوو کرد ئەوەندە مهرەبان ودڵ فراوان بوو رۆژ بەرۆژ کۆمەڵ کۆمەڵ خەڵک لە تەواوی جیهان بەدەوری کۆ دەبوونەوە وباوەریان پێ دێنا ئایینی ئەم خۆشەویستە ئیسلام بوو،دیکتاتۆرەکانی تێک رووخاند،بۆ ماوەی ٦٣ساڵ لە سەر ئەم جیهانە ژیانی بەسەر برد کە لەم ماوەیەدا چەندین بەسەرهات وکارەساتی بینیوە بەڵام هیچکات لەم ئەرک وبەرپرسییارەتییە کە پێ ئەسپێدرابوو سڵی نەکردەوە وتا ئێستاش رۆژ بە رۆژ پەیرەوانی زیاد دەبن وباوەر بەرێبازەکەی دێنن ئایینی ئەم بەرزە پیاوە ئایینی خۆشەویستی ،لێبووردن ،عەداڵەت، یەکسانی، ئازادی، مافی تاکەکەسی ونەتەوایەتی،و هاوکات دژی چەوسانەوە،زۆرەملی، دیکتاتۆرییەتە،دژمنانی ئەم رێبازە راستەقینەیە ناتوانن بە سەریدا سەرکەون ،تا رۆژی دوایی بەردەوام دەبێت ،سەر کەوتن هەر بۆ ئەوە وبۆ رێبازەکەیەتی،هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی سەروەری کائینات وفەخری عالەم حەزرەتی محەممەد صلی اللە وعلیە وسلم.
مەلا عەلی سێڵاو

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر