لینکەکان

۱۳۹۲/۱۰/۲۲

پەیامی مستەفا هیجری بەبۆنەی ساڵـڕۆژی لە دایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام




 یزاکا: بەبۆنەی لە دایک بوونی حەزرەتی محەممەد پێغەمبەری ئیسلام، بەڕێز مستەفا هیجری پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.






دەقی پەیامەکە کە نوسخەیەکی بە یزاکا گەیشتووە، بەم چەشنەیە:


بەبۆنەی ساڵڕۆژی لە دایک بوونی پێغەمبەری موسولمانان حەزرەتی محەممەد (دروودی خوای لێ‌ بێ‌) پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی هەموو موسولمانان و بە تایبەتی خوشک و برا کوردە موسولمانەکانمان لە کوردستانی ئێران دەکەم.


بە هیوای ئەوەی پەیڕەوانی ئایینی ئیسلام و هەموو ئایینەکانی دیکە لە ئاشتی و برایەتیدا بژین و هەموو لایەک رێز دابنێن بۆ بیروباوەڕی ئایینی یەکتر.


حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر