یزاکا: یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی موسڵمانی کوردستان و ئێران ده‌کات.
خه‌ڵکی خواناسی کوردستان
ئه‌ویندارانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام
به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان پێشکه‌شی سه‌رجه‌م موسڵمانانی کوردستان و ئێران و جیهان به‌گشتی ده‌که‌ین و هیوادارین هه‌روه‌ک له قورئانی پیرۆزدا ئاماژه‌ی پێ دراوه، مانگی ره‌مه‌زان وه‌ک مانگێکی پڕ له خێر و خۆشی ببێته مایه‌ی خێر و به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موو مرۆڤێکی به ئیمان و جێگای په‌سندی خواوه‌ندی مه‌زن.
گه‌وره‌یی و مه‌زنیی مانگی ره‌مه‌زان له‌وه دایه که خودی خواوه‌ندی "تبارک و تعالی" له قورئانی پیرۆزدا به مانگێگی پیرۆز ناوی ده‌با و گه‌وره‌یه‌که‌ی له ناردنه خواره‌وه و نزوولی قورئاندا له‌و مانگه مه‌زنه ئاماژه پێده‌دا، که په‌روه‌ردگارمان ده‌فه‌رمێ:
"شَهْرُ رَمَضَانَ اڵّذِی أنْزِڵ فِیهِ الْقُرْآنُ هُدیً لِلنَّاسِ و بَیِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَی و الْفُرْقَانِ فَمَنْ شَهِدَ مِنْکُمُ الشَّهْرَ فَلْیَصُمْهُ و مَنْ کانَ مَریضاً أَوْ عَڵی سَفَرٍ فَعِدَّه مِنْ أَیّامٍ أُخَرَ یُریدُ الڵّهُ بِکمُ الْیُسْرَ وَلا یُریدُ بِکمُ الْعُسْرَ و لِتُکمِلُوا الْعِدَّه ۆلِتُکبِّرُوا الڵّهَ عَلی مَا هَدَاکمْ و لَعَلَّکُمْ تَشْکرُونَ" ( سووره‌ی موباره‌کی "البقره" ئایه‌تی ١٨٥(
راستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره که ئایینی ئیسلام ئایینێکی پاک و بێگه‌رد و هه‌وێنی ئاشتی و ته‌بایی و مرۆڤایه‌تییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆر جار له رێڕه‌وی مێژوودا بینیومانه که‌سانێک به ناوی پارێزگاری له ئایینی ئیسلام بوونه‌ته گه‌وره‌ترین دیکتاتۆره‌کانی مێژوو و خوێنی هه‌زاران مرۆڤی بێ تاوانیان رژاندووه.
نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک که باوه‌ڕی به ئاشتی و دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌لایه‌تییه، به‌رده‌وام بۆته قوربانیی ده‌سه‌ڵاتدارانی زاڵ به‌سه‌ر کوردستاندا که به‌بێ ره‌حمانه‌ترین شێوه له‌ژێر ناوی ئیسلامدا هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ کردووه.
ده‌سپێکی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ هاوکاته له‌گه‌ڵ دوایین رۆژه‌کانی ته‌مه‌نی یه‌کێک له زاڵمترین ده‌سه‌ڵاتدارانی زاڵ به‌سه‌ر کوردستان که به‌عسی سوورییه و هه‌روه‌ها ئازاد کردنی چه‌ندین شار و ناوچه‌ی ئه‌و پارچه ئازیزه‌ی نیشتمانه، له لایه‌کی دیکه‌وه له‌م مانگه پڕ له خێر و به‌ره‌که‌ته‌دا به‌هۆی سیاسه‌تی دژی گه‌لی و مل نه‌دانی کۆماری ئیسلامی بۆ ویسته‌کانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌هۆی ته‌حریمه‌کانه‌وه، زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئێران و به‌تایبه‌ت توێژی هه‌ژار و که‌م داهات ناتوانن ته‌نانه‌ت پارشێوان و به‌ربانگی خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن. که‌واته هیچ پاساوێک بۆ مانه‌وه‌ی وه‌ها رێژیم گه‌لێک نامێنێته‌وه که ئیسلام و قورئانیان کردۆته ئامراز بۆ ویسته ناڕاواکانیان.
له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زان و له شه‌وانی ته‌راوێح و پڕ له خێری شه‌وی "لیل القدر"دا له خودای دلۆڤان ده‌پاڕێینه‌وه که نه‌ته‌وه‌که‌مان له هه‌موو به‌شه‌کانیدا به ماف و ئازادییه ره‌واکانی بگات و ئه‌وانه‌ش وا سات و سه‌ودا به ناوی ئیسلامه‌وه ده‌که‌ن سزای کرده‌وه‌کانی خویان وه‌ربگرن.
به‌رز و پیرۆز بێ هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز
یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر