په‌یامی یزاکا، به بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌هیدکرانی رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌ییمان "د. عبدالرحمن قاسملو"
یزکا: یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران به ٢٢ی پووشپه‌ڕ، ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، په‌یامێکی بڵاو کردۆته‌وه.
به نێوی خوای مه‌زن
هاونیشتمانانی به‌ڕێز
کوردستانیانی هێژا
به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌هیدکرانی رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌مان (دوکتور قاسملوو) جارێکی‌تر وێڕای زیندوو راگرتنی ئه‌م کاره‌ساته و ئه‌م کۆسته گه‌وره‌یه، پرسه‌ی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو کوردستانیان و له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌وانیشه‌وه تاکه یادگارییه‌که‌ی دوکتوری شه‌هید، واته حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ده‌که‌ین و له خوای مه‌زن داواکارین به هێنانه ئارای هه‌رچی زووتری ئایینی راسته‌قینه، ماف و ویستی هه‌موو گه‌لان بێته دی و ریشه‌ی تیرور و خودایانی ترس و توقاندن بخاته سه‌راولێژی نه‌مان و زبڵدانی مێژوو.
دوکتور قاسملوو، مرۆڤێکی ئاشتیخواز و نیشتمانپه‌روه‌ر و که‌سایه‌تییه‌کی ئاکادێمی و زانستی، له حاڵێکدا که بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له رێگای ئاشتیخوازانه‌وه له ڤییه‌ن، پێته‌ختی وڵاتی ئۆتریش له‌گه‌ڵ دیپلۆمات تیروریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی له حالی وتووێژدا بوو، به چه‌ک هێرش کرایه سه‌ر ئه‌و رێبه‌ره مه‌زنه‌ی گه‌لی کورد و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، به‌و چه‌شنه گیانی لێده‌ستێنن، ئه‌مه له حالێک دایه که شوێنی ئه‌و دانیشتنه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له کوردستانی ئێران له دڵی ئورووپا دایه، واته شوێنی داکۆکی له سه‌ر مافی مرۆڤ که به‌شێک له کۆگای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌و وڵاته دایه.
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی هه‌ره پته‌و و تۆکمه‌یه له‌سه‌ر ئاشتیخوازی و شه‌ڕ نه‌ویستی ئه‌م پیاوه مه‌زنه، ئه‌گه‌رچی ده‌یتوانی رێگای دیکه‌ش له‌هه‌مبه‌ر ئامانجه‌کانی بگرێته به‌ر، که هه‌ر وه‌ک ئایینیش له‌م به‌ستێنه‌دا ئاماژه‌ی راسته‌وخۆ ده‌کا و ده‌فه‌رموێ: "له به‌رانبه‌ر نه‌یاراندا به باشتر له کرده‌وه‌ی ئه‌وان وه‌ڵام دانه‌وه‌تان هه‌بێت"، دانووستان له‌پێناو ئاشتی و ئاشته‌وایی له‌پێناو به‌دیهاتنی مافه‌کان به شیاوترین رێگه ئاماژه‌ی پێده‌کا، به‌ڵام کاتێک ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی نه‌ک هه‌ر زراویان له ئایینی راسته‌قینه چووه و باوه‌ڕیشیان به هیچ چه‌شنه مافێکی گه‌له‌که‌مان نییه، کاتێک خۆیان له به‌رانبه‌ر مه‌نتیقی به‌هێز و هزری ئاشتیخوازانه‌ی قاسملوودا ده‌بینن، جگه له ته‌سلیم بوون رێگای دیکه‌یان نییه و رێگای دیالۆگ مه‌نتقی بۆ نوێنه‌رانی ئه‌م رێژیمه جگه له تیرور چی دیکه نابێت، هه‌ر بۆیه له دژکرده‌وه‌یه‌کی قیزه‌ون و نه‌ک هه‌ر دژ به ئایینی پیروزی ئیسلام به‌ڵکوو نامۆ به هه‌موو پره‌نسیپه‌کانی مرۆڤایه‌تی بۆ قۆڕغ کردنی ده‌سه‌ڵات که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
هه‌ر وه‌ک له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا ئه‌م راستییه بۆ هه‌موو که‌س ئاشکرا بووه که فه‌لسه‌فه‌ی بوونی کۆماری ئیسلامی مانه‌وه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌و بۆ پاراستنیشی هه‌ر چه‌شنه میتۆدێک به ره‌وا ده‌زانێ، هه‌ر بۆیه تیمی تیروریستی کۆماری ئیسلامی به جانتای دیپلۆماسی و به‌ناوی دیپلۆمات له وتوووێژهکهدا به‌و په‌ڕی دڕه‌نده‌ییه‌وه له‌سه‌ر مێزی وتوووێژ قاسملوو هاوڕێیانی شه‌هید ده‌که‌ن، مخابن له‌به‌ر هه‌ندێک سات و سه‌ودای بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتی ئۆتریش لێپرسینه‌وه‌ش له تیرۆریسته‌کان ناکرێ، ئه‌مه‌ش پێشێلکارییه‌کی گه‌وره و بێڕێزی به مافی مرۆڤ به‌گشتی و گه‌لی کورد به تایبه‌تییه، که وڵاتی ئوتریش تاوانباره.
گه‌ر له ده‌لاقه‌ی ئایینییه‌وه بڕوانینه تیرۆر و له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی به ناو کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا خوێندنه‌وه‌یه‌کی زانستییانه و بێدهمارگرژیانهمان هه‌بێت ئه‌م راستییه ده‌ر ده‌که‌وێ که نه‌ک هه‌ر تیرۆر و ره‌شه‌کوژی ده‌که‌وێته خانه‌ی دژبه‌ری ئایینی راسته‌قینه، که له‌وێدا هێمنی و حه‌وانه‌وه و ره‌چاو کردنی مافی ژیان بۆ هه‌ر تاک و کۆمه‌ڵێک به‌رجه‌سته کراوه، به‌ڵکوو به‌سۆتر و به‌ژانتر ئه‌مه‌یه که کۆماری ئیسلامی له‌ژێر سێبه‌ری ئیسلام و به عه‌با و عهنگاڵهی ئایینه‌وه بوونه‌ته خه‌ڵیفه‌ی خه‌ڵک و جێگری بێئهملا و ئه‌ولای خوا و خۆلقێنه‌ری جینایه‌ت به هه‌زاران به‌رانبه‌ر له تیرۆر خرابتر، ته‌نیا هه‌تا ئه‌و کاته ئایین ده‌وری هه‌یه که له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان و له سه‌رووی هه‌موشیان، ویلایه‌تی دیکتاتۆری فه‌قیهیدا بێت.
واته پێویسته خه‌ڵکی کوردستان که زیادتر له نه‌وه‌د له سه‌دی بڕوامه‌نده به ئیسلام باش بزانن ئه‌م کۆماره‌ی که پاشکۆی ئیسلامی وه شوێن خۆی داوه فڕی به ئیسلامی راسته‌قینه‌وه نییه و به‌ڵکوو راست له پێچه‌وانه‌ی ئیسلامی راسته‌قینه‌دا هه‌نگاو ده‌نێت و کۆمه‌ڵگای گشتی به‌لارێدا ده‌بات و خه‌ڵک چه‌واشه ده‌کات.
به‌ڵام ده‌بێ دڵنیا بین که ئایین خۆی واده‌ی داوه و سته‌م و نادادپه‌روه‌ری و به‌لارێدا بردن، له ژێر هه‌ر ناوێک‌دا بێت هه‌تا سه‌ر نایخوا و رۆژێک ده‌بێت چه‌وسێنه‌ران نه‌ک هه‌ر له به‌رانبه‌ر خوای عه‌داڵه‌تدا وه‌ڵامده‌ر بن، به‌ڵکو سزای هه‌موو تاوان و جینایه‌تێک بده‌نه‌وه، هه‌ر وه‌ک له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا دیتمان چۆن دیکتاتۆران و چه‌وسێنه‌ران بوونه وێردی زمان و له گۆڕ نران، که بێگومان مه‌رگی کۆماری ئیسلامیش نیزیکه و ئه‌م قه‌ده‌ره چاوه‌ڕوانییانه.
جارێکی‌تر وێڕای پرسه‌مان بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان و له حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له خوا داواکارین که‌له پێناو وه‌ده‌ستهێنانی هه‌موو مافه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کانمان، که خوا خۆی دیاری داوه، وره و هێزمان بدات و تێ‌بکۆشین، چونکه پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێ کوژران له‌پێناو دادپه‌روه‌ریدا شه‌هید بوون و کوشتن له پێناو نادادپه‌روه‌ری به فێڕۆ چوونه.
{وَسلام عَلیکُم و رَحمَتُاللهِ و بَرَکاتةُ}
یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر