ن: چیا
هه‌ر وه‌ك ده‌زانین كۆمار‌و دامه‌زراندنی كۆمار له دووی رێبه‌ندان‌و هه‌لوومه‌رجی ئه‌و سادا به پێی بۆچوونه‌كانی سیاسیی هتد. . . به پێویست ده‌زاندرا بۆ ده‌ڕبڕین‌و راست بوونه‌وه سه‌بارت به‌م گه‌له سته‌م لێكراوه‌و به‌پێی پێوه‌ری ئایینی ئیستاشی له‌گه‌ڵ بێت دامه‌زراندن‌و سازدانی ئه‌م كۆماره‌و شێوه كۆمارانه به واجبێ ئایینی‌و گونجا‌و له‌گه‌ڵ هه‌مو‌و پڕه‌نسیپه‌كانی ئینسانی ده‌زانین چونكه به پێی به‌ڵگه‌و هه‌مو‌و سه‌رچاوه‌ی ئایینی ئه‌وه دێته زانین كه هه‌ر تاكێك له كۆمه‌ڵگا به‌رپرسیاره سه‌باره‌ت به‌م سته‌م‌و ناڕه‌وایی‌و ناعه‌داڵه‌ته‌ی ده‌ر هه‌قی خه‌ڵكانی تر ده‌كرێ‌و بێ هیچ بنه‌مایه‌كی دینی‌و شه‌رعی چونكه چه‌وسانه‌وه‌و پێشێلكردنی ویست‌و خواستی گه‌ل‌و میلله‌ت نه‌ك هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئایینی ئیسلام جێگه‌و پێگه‌ی نییه به‌ڵكوو گرتنه‌به‌ری پێچه‌وانه‌ی رێگه‌ی راسته‌قینه‌یه‌و له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سانیكی دونیا دوست‌و مه‌قام ویست دایه‌و له هه‌مان كاتیش دا به زیانی كۆمه‌ڵ‌و تێكچونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌و هاتنه ئارای نادادپه‌روه‌ریی‌و ناجوامێرییه هه‌ر وه‌ك له‌مباره‌وه خوا ئه‌فه‌رموێ: {ئه‌ی گه‌لی خاوه‌ن باوه‌ڕان به‌رابه‌ری‌و عه‌داڵه‌ت بكه‌نه رێبازی سه‌ره‌كیتان‌و بوسه‌قام گیركردنی برایه‌تی‌و وه‌ك یه‌كبوون‌و عه‌داڵه‌ت تێبكۆشن‌و له‌پینا‌و خوادا هه‌نگا‌و بنین هه‌رچه‌ند له‌م پیناوه‌دا به‌زیانی ئێوه ته‌نانه‌ت گیانیشتان ته‌وا‌و بیت} ته‌نانه‌ت ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئه‌وه‌نده به‌رزه كه ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌وهه‌ڵس‌و كه‌وت بكرێ نه‌ك هه‌ر بنیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌قامگیر‌و سه‌ركه‌وتووی لێ ده‌كه‌ویته‌وه‌و ویست‌و مافی هه‌رتاك‌و كۆمه‌ڵێك دیاری ده‌دات به‌ڵكوو رێز بۆ باوه‌ڕی نه‌یاری خۆشی‌و ته‌نانه‌ت دادپه‌روه‌ر له‌گه‌ڵ تاقمی دژ به خوشی ده‌كاته هه‌وێنی پێكه‌وه ژیان‌و له‌به‌رچاوی ده‌گرێت. بۆ ئاماژه‌به‌و راستییه خوا ده‌فه‌رموێ {ناكوكی‌و نه‌یاری‌و كینه‌ی ئێوه له‌گه‌ڵ نه‌یاران دا هه‌رگیز نه‌بێته هوی ئه‌وه‌ی كه‌عه‌داڵه‌ت‌و دادپه‌روه‌ری له‌به‌ر چا‌و نه‌گرن}هه‌روه‌ك ده‌سه‌ڵاتدار‌و رێبه‌ری ئیسلام واته محه‌ممه‌دیش ده‌سه‌ڵات داری به به‌ره‌ڵایی ناهێڵێته‌و‌و به ڵك‌و سنوورداری ده‌كا‌و هێڵی سووری له به‌رده‌م داده‌نی. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێ به بیانوی گه‌وره‌یی‌و مه‌زنایه‌تی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا دا چه‌وسانه‌وه‌و ژێرچه‌كمه خستنی كه‌سانی نه‌یاری لێ بكه‌ویته‌وه. كه‌وایه عه‌داڵه‌ت‌و دادپه‌روه‌ری به‌واتای له‌به‌رچاوگرتنی حه‌ق‌و ویستی خه‌ڵك‌و پێدانی ماف‌و ویست به‌وه‌نده‌ی كه‌خوا‌و رێبه‌ری ئیسلام پێیداوه باشترین رێگه‌و هۆكارترین به‌رنامه‌و رێبازه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی جامێعه‌و گه‌یاندنی به‌لووتكه‌ی به‌خته‌وه‌ری. ته‌نانه‌ت هانده‌رێكی سه‌ره‌كییه بۆ جێگیرتربوونی ئه‌م ئایینه‌و به‌گویره كردنی خه‌ڵكانی نه‌یاریشی به پڕنسیبه‌كانی ئه‌و‌و به ئایینێكی راسته‌قینه‌و حه‌واوه له‌گه‌ڵ ده‌ور‌وبه‌ر دێته ئه‌ژمارده كردن. هه‌روه‌ك له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر ئه‌م راستییه به‌رچاوتر ده‌كه‌وێ‌وخه‌ڵكانی نه‌یار به شێوه‌ی خۆڕسك‌و بێ‌ترس له خه‌ڵكانی تر ده‌هاتنه نێ‌و بازنه‌ی ئایینه‌وه‌و به‌ڵكوو له‌به‌ر موسوڵمان بوون مافی ناموسوڵمانێك به فیڕۆ نه‌دات‌و له‌وپه‌ڕی ئاسووده‌یی له‌ژێر سێبه‌ری ئاییندا له‌گه‌ڵ بڕوا نه‌بوونیشیان به ئایین بێ ترس له سڕینه‌وه‌و داگیركردنی وڵات‌و ماڵیان ده‌ژیان. به‌ڵام له‌ئایینه‌كانی پێچه‌وانه‌ی ئیسلام نه‌ك هه‌ر ئه‌م كه‌رامه‌ته‌یان لێ به‌دی نه‌ده‌كرا به‌ڵكوو خویان به‌خێوی ئاسمان‌و خوای زه‌وی ده‌زانی‌و چووكه‌ترین باوه‌ڕی دژبه‌خۆیان وه‌ر نه‌ده‌گرت‌و بۆ هه‌رچی باشتر سه‌قامگیر بوونیان كاولكاری‌و كوشتار وه‌كوو ره‌مزێكی سه‌ركه‌وتنی بێ نسكۆ هێنان به‌كار ده‌هێنا. هه‌ر وه‌كوو له‌م باره‌وه خوا ده‌فه‌رموێ {هه‌ركاتی وڵات به ده‌ستان‌و رێبه‌رانی وڵات ده‌چوونه هه‌ر شار‌و گوندێك تێكێان ده‌ڕماندو خه‌ڵكانیان به‌دیده زه‌لیلی‌و ناحه‌زییوه چا‌و لێ ده‌كرد}ئه‌گه‌ر به‌راوه‌ردێكی ئه‌م روداوانه‌و رێباز‌و چۆنیه‌تی ژیانی ئه‌وسا له‌گه‌ڵ ئیسلامی سه‌رده‌می كۆمار‌و وڵات به‌ده‌ستانی ئه‌وكات‌و ته‌نانه‌ت ئێستای كۆماری به‌نا‌و ئیسلامی بكه‌ین چی جیاوازیه‌ك ده‌بینین له شیوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئایین‌و ته‌نانه‌ت حكوومه‌تداری وڵات به‌ده‌ستان ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه مه‌ته‌رێزگرتنی حاكمانی سه‌رده‌م له‌به‌رابه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌كی چه‌وساوه‌ی نه‌حه‌ساوه‌ی نه‌ك هه‌ر لادین‌و بێ باوه‌ڕ نا؟ به‌ڵكوو قالوه‌بوو له كووره‌ی باوه‌ڕ به ئایینی پیرۆزی ئیسلام دا‌و پاراستنی هه‌م یاسا‌و ریساكانی ئه‌م ئایینه‌دا بۆنه. له‌سه‌رده‌می كۆماردا نه‌ك هه‌ردامه‌زراندنی كۆمار پیرۆزترین هه‌ڵوێست‌و شیاوترین رێباز له‌نێو بازنه‌یی ئایینی دا بوبه‌ڵكو‌و دانه‌مه‌زراندنیوهه‌ست نه‌كردن به‌چه‌وسانه‌وه‌وكاول كاری‌و رماندنی كۆمه‌ڵێك به‌ناوی كورد‌و ژێر پێنانی باوه‌ڕی ئایینیان وه‌كوو ئیسلام گه‌وره‌ترین تاوان‌و مه‌زنترین خیانه‌ت ده‌هاته ئه‌ژمار به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌كه‌سان‌و كه‌سایه‌تیه‌كانی وه‌كوو قازی محهممهدو هاوڕێیانی. چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به هۆی بوونی زانست‌و ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی له گه‌ڕان به‌نێو كتیبَ‌و په‌رتووكه ئایینیه‌كانداو شاره‌زاییان له چونیه‌تی ژیان له‌ژێرچه‌تری ئیسلام‌و چاوكراوه‌ییان له‌به‌ر سه‌ردان‌و تێگه‌یشتن له ژیانی خه‌ڵكان به‌ئاسایی نه‌ك هه‌ر پێویست بو‌و هه‌وساری ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته ئیسلامی‌و ئینسانی بگرنه ده‌ست به‌ڵكوو واجبی دینی بو‌و كه له به‌رابه‌ر نا عه‌داڵه‌تی‌و وه‌ك یه‌ك نه‌ژیانی ئینسانه‌كان دا هه‌ڵویست بنوێنن هه‌ر چه‌ند له‌و پێناوه‌شدا خه‌ساره‌تیان به‌ركه‌وێ هه‌ر وه‌ك به‌داخه‌وه تووشیان بو‌و. قازی محه‌ممه‌د له‌به‌ر ئه‌م خوێندنه‌وه رێك‌و پێكه‌و شاره‌زاییه‌ی كه له‌ئایین‌و شێوه‌ی ژیانی خه‌ڵك هه‌یبو‌و‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه باش له‌رێبه‌رانی نا دادپه‌روه‌ر له‌روانگه‌ی ئایینیه‌وه تێ گه‌یشتبو‌و هه‌ستی به‌وه ده‌كرد كه سه‌رهه‌ڵدان له به‌رابه‌ر وه‌ها رێبه‌رانێكدا گیان‌و ماڵ تێداچوونی پێوه‌یه‌و ده‌بێ له‌م پێناوه‌دا گه‌لی قوربانی‌و ماڵ به‌كۆڵی‌و ره‌هه‌نده‌یی‌و قوربه‌سه‌ری بدات به‌ڵام دو‌و رێگه له‌به‌ر ده‌ست دا بو‌و . یا بێده‌نگی‌و رازیبوون به وه‌هم‌و یاسا‌و نیزامه پڕ له چه‌وت‌و هه‌ڵه‌و له‌نگیولوری پاشای كات‌و له‌هه‌مان وه‌خت دا به‌رپرسیاربوون له باره‌گای خوا‌و گه‌ل‌و وڵات كه ئه‌مه‌شی باش ده‌زانی له‌روانگه‌ی ئایینه‌وه چه‌نده جنایه‌ت‌و خیانه‌تێكی قیزه‌ون‌و نه‌به‌خشراوه هه‌ر وه‌ك رێبه‌رو گه‌وره پیاوی ئیسلام له‌م باره‌وه گه‌لێك یاسای رووناوه‌و به به‌گژداچونه‌وه‌ی ئه‌م شێوه حكوومه‌تانه‌و ئیمه‌ش وه‌ك ئایین دار لێی به‌رپرسیارین. به كرده‌وه ئه‌م به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی بۆ دیاری كردوین.
یا ئه‌وه‌تا ریگه‌ی دوه‌ه‌م هه‌ڵبژیرێ كه ئه‌ویش به‌گژدا چونه‌وه‌و هه‌ستانه‌وه له به‌رابه‌ر بێ به‌رابه‌ری‌و به‌لای لابه‌لای ناداد په‌روه‌ری وڵات داران‌دا كه ئه‌میشیان له روانگه‌ی ئایینه‌وه چه‌نده پیرۆزه‌و ته‌نانه‌ت سه‌ر نانه‌وه له‌م رێبازه‌داو چوونه سه‌رداری سێداره له‌م دونیایه‌دا سه‌رداری رۆژی په‌سلانی به‌دواوه‌یه كه ئه‌مه‌ش ویستی هه‌ر بڕوادارێكی راسته‌قینه‌یه‌و پیاوی ئایینی باش ده‌زانی ئاوه‌دانی وڵات ئه‌وكاته‌یه پیاوی كرده‌وه جوان‌و عادڵ‌وجیاوازی نه‌خواز سه‌ركردایه‌تی ده‌كات .
كه‌وابوو كۆماری كوردستان نه‌ك هه‌ر له‌روانگه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه جێی رێزه‌و گه‌لی مافی به خه‌ڵات دایه گه‌له‌كه‌مان . به‌ڵكوو له روانگه‌ی ئایینیشه‌وه پیرۆزترینه‌و ئه‌مڕۆژه وه‌كوو رۆژێكی مێژووی به‌رز راده‌گرین‌و قازی محهممهدو هاوڕێیانیش وه‌كوو شه‌هیدێكی سه‌ركرده ریز لێ ده‌نین.
به‌هیوای گه‌یشتن به‌لووتكه‌ی به‌خته‌وه‌ری‌و شه‌تانه‌وه‌ی ئالای عه‌داڵه‌ت‌و كوردایه‌تی
2رێبه‌ندانی1388هه‌تاوی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر