لینکەکان

۱۳۸۷/۱۰/۱۴

په‌یامی‌ یزاكا به‌ بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی له‌دایك بوونی حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د (د.خ)

بسم الله‌ الرحمن الرحیم
(وما ارسلناك الا رحمه‌ للعالمین) واته‌ ئه‌ی محه‌ممه‌د تۆمان ره‌وانه‌ نه‌كرد بۆ سه‌ر زه‌وی مه‌گه‌ر بۆ وه‌ی ببێ‌ به‌ پارچه‌یه‌ك رۆحم‌و به‌زه‌یی بۆ پاكسازی و چاك سازیی سه‌رجه‌م نیشته‌جێیانی گۆی زه‌وی.
هاونیشتمانانی به‌ڕێز:
په‌یڕه‌وانی ئایینی ئیسلام!
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیده‌كان‌و حه‌بس كراوانی سیاسی!
یه‌كیه‌تیی زانایانی ئاییینیی كوردستانی ئێران(یزاكا) به‌ بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی جێژنی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی به‌شه‌رفی كوردستانی ئێران ده‌كات.
(یزاكا) هیواداره‌ جه‌ژنی مه‌لوود هۆكارێك بێ‌ بۆ لێبوردن‌و گه‌ردن ئازایی‌و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ‌ هه‌موو كوردێكی ئایینی نیشتمانپه‌روه‌ر. ئه‌م جه‌ژنه‌ رۆژی رێزلێنان‌و هاوكاریی رووحی‌و ماڵاوایی هه‌ژارن بێت. با به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی‌ رێگای رزگاریی كوردستان و وه‌فادار بوون به‌ درێژه‌دانی خه‌بات له‌ پێناو وه‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانیان‌و پشتیوانی كردن له‌ زیندانیانی سیاسی‌و وزه‌و وره‌پێدانیان بوَ خوراگِری‌و خه‌بات له‌ دژی كۆماری به‌ناو ئیسلامیی ئێران. هه‌روه‌ها هیوادارین ساڵی داهاتوو له‌گه‌ڵ‌ تێكۆشه‌رانی رێگای ئازادیی كوردستان‌و به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ جه‌ژن بگرین.

یه‌كیه‌تیی زانایانی ئایینیی كوردستانی ئێران(یزاكا)

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر