لینکەکان

۱۳۸۷/۱۰/۱۳

ئاگادارى بۆ مامۆستايانی‌ ئایینی‌

به‌ناوی‌ خوای‌ بێ‌خه‌و
مامۆستای‌ ئایینی‌ به‌ڕێز
رێزی‌ خوات لێبێ‌
جارێكی‌ تر ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ رێكه‌وتی‌ 30ی‌ خه‌زه‌ڵوه‌ری‌ 87 به‌ هیممه‌تی‌ هێندێك له‌ مامۆستایانی‌ ئایینی‌ خوداویست‌و گه‌ل دۆست له‌نێوخۆی‌ وڵات یه‌كیه‌تیی‌ زانایانی‌ ئایینی‌ كوردستانی‌ ئێران "یزاكا" له‌به‌ر پێویستی‌ ئایینی‌ پێك هات‌و راگه‌یه‌ندراوێكیان بۆ رای‌ گشتی‌ بڵاو كرده‌وه‌‌و ماڵپه‌ڕێكیشیان بۆ رێك خستووه‌.
بۆ زانیاری‌ ئێوه‌ی‌ هێژا له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ پیرۆزه‌ جارێكی‌ تر هۆی‌ پێكهاتن‌و سیاسه‌تی‌ ئه‌م یه‌كیه‌تییه‌تان بۆ روون ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌م چه‌ند خاڵه‌ی‌ خواره‌وه‌دا خۆی‌ ده‌بینێته‌وه‌:
1ـ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ ئایین‌و نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد‌و كوردستانیان‌و وه‌یهاتنی‌ ئامانجی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ به‌پێی‌ ده‌قی‌ پیرۆزی‌ ئایین‌و له‌ژێر دروشمی‌ "انا جعلناكم شعوبا وقبائل لتعارفوا" كار ده‌كات‌و ئایه‌ی‌ پیرۆزی‌ "واعتصموا بحبل الله ..." ‌و " والارچ وچعها للانام" ده‌كاته‌ رێبازی‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كیی‌ خۆی‌.
2ـ هه‌ڵقوڵاوی‌ ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ ناله‌باره‌ی‌ وڵات‌و ناخی‌ خۆیه‌تی‌‌و سه‌ر به‌ هیچ لایه‌نێك‌و سیاسه‌تێكی‌ بیرته‌سكی‌ حیزب‌و حیزبایه‌تی‌یێكه‌وه‌ نیه‌‌و به‌ڵكوو له‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ هه‌ر چه‌شنه‌ رێكخراوێكی‌ تری‌ سیاسی‌‌و ناسیاسی‌ ئیش ده‌كات‌و له‌ هه‌مان كاتدا رێز له‌ هه‌ر باوه‌ڕێك‌و سیاسه‌تێك ده‌گرێ‌ به‌ مه‌رجێ‌ دژ به‌ یاسای‌ خواو نه‌یار به‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورد به‌تایبه‌تی‌‌و كوردستان به‌گشتی‌ نه‌بێ‌.
3ـ پێكهاتنی‌ لێژنه‌یه‌كی‌ یه‌ك ده‌نگی‌ فوتواو‌ به‌خۆ هێنانه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی‌ دابه‌زاندنی‌ ده‌قه‌كانی‌ ئایین بۆ سه‌ر خه‌ڵك به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ئایین له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵات خواز‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌، هه‌ر وه‌ك رابردووی‌ گه‌لی‌ كوردی‌ موسوڵمان پڕیه‌تی‌ له‌م جۆره‌ فوتواو دابه‌زینی‌ حوكمێكی‌ ئایینی‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان‌و دژ به‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان بوینه‌ ئه‌نفال‌و فوتوای‌ جیهاد‌و كوشتنی‌ جۆراوجۆری‌ سه‌رده‌مداران له‌ چه‌ند ده‌یه‌ی‌ رابردوودا.
4ـ له‌ هێڵه‌ك‌و بێژنگدانی‌ مامۆستایانی‌ ئایینی‌ كه‌ به‌ داخه‌وه‌ له‌به‌ر هه‌لومه‌رجی‌ ناله‌باری‌ سیاسی‌‌و ئابووری‌‌و یا خۆ باوه‌ڕ نه‌بوون به‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد هێندێكی‌ قامك ئه‌ژمێر له‌ مامۆستایان به‌نێوی‌ پێشه‌وای‌ دین به‌ دژی‌ گه‌ل‌و واتاكردنی‌ هێندێك له‌ ده‌قه‌كانی‌ ئایین به‌ هه‌ڵه‌‌و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ حكوومه‌تدا ئیش ده‌كه‌ن‌و یا خۆ له‌به‌ر نه‌بڕانی‌ مووچه‌یان بوونه‌ته‌ ده‌سكی‌ ته‌وری‌ دوژمن‌و پیره‌داری‌ نه‌ته‌وه‌یی‌‌و باوه‌ڕی‌ ئایینی‌ كوردی‌ موسوڵمانی‌ پێ‌ له‌ت‌و په‌ت دكه‌ن‌و دین به‌ دینار‌و كورد به‌ ئافه‌رین سه‌ودا ده‌كه‌ن.
5ـ خۆی‌ به‌ خاوه‌نی‌ هه‌ر رابردوویه‌كی‌ كورد ده‌زانێ‌‌و له‌به‌ر هه‌بوونی‌ باوه‌ڕ به‌ مه‌زهه‌بی‌ جیاواز له‌ كوردستانی‌ رۆژهه‌ڵات ده‌روازه‌ی‌ دیالۆگ‌و دانیشتنی‌ دۆستانه‌ی‌ له‌سه‌ر هه‌ر تاك‌و كۆمه‌ڵێكی‌ كوردستانی‌ ئاواڵه‌یه‌‌و سه‌باره‌ت به‌ دوارۆژی‌ خۆی‌ به‌ به‌رپرس ده‌زانێ‌.
وێڕای‌ ئاراسته‌كردنی‌ سڵاوێكی‌ دووباره‌
یه‌كیه‌تیی‌ زانایانی‌ ئایینی‌ كوردستانی‌ ئێران "یزاكا"

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر