بەداخەوە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٠ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی تیمێک لە شاخەوانانی شاری بانە بە مەبەستی ورزشی شاخەوانی لە چیاکانی شاری بانە دەکەونە بەر ڕووخانی ڕنوو و بە پێی زانیاری بەدەست گەییشتوو، زۆر بەداخەوە ٤ شاخەوانی ئەو تیمە گیان ئەبەخشن و دوو شاخەوانی دیکە بریندار دەبن.
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، وێڕای ئەوپەڕی هاوخەمی، سەرەخۆشی دەکات لە بنەماڵەی کۆچکردووەکان و لەخودای گەوەر ئەپاڕێینەوە بە بەهەشتی بەرین شاد بن و سەبووری ببەخشێت بە ئەندامانی بنەماڵەکانیان و هیواخووازین بریندارەکانیش هەرچی زووتر شیفا وەرگرن.
انا للە و انا الیە راجعون.
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران