لینکەکان

۱۴۰۳/۰۱/۰۸

پەیامی یزاکا لە ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی پێشەوای کوردان

هاونیشتیمانیان و ئەویندارانی ڕێبازی پڕشکۆی حیزبەکەی پێشەواقازی"
ڕێبەرایەتی و کادر و پێشمەرگە گیان لە سەردەستەکەی دێموکرات"

بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەهید کرانی ڕێبەری نەتەوەییمان پێشەوای هەمیشە زیندوو بە دەست فاشیزمی بنەماڵەی دیکتاتۆری پەهلەوی لە چووارچرای شاری شەهیدان شاری مهاباد پایتەختی کۆماری کوردان،  لە ١٠ی خاکەڵێوە یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، وەفادار بە ڕێبازی پێشەوامان بەڵێن وپەیمان نوێ دەکەینەوە تا وەدیهاتنی سەرجەم ئامانجەکانی ئەم کۆمارە شەهیدکراوە درێژەدەر و پاڵپشتی دڵسۆزانەی حیزبەکەی پێشەوا قازی بین.

کۆماری کوردستان، موڵکی تایبەتی حیزبێکی دیاریکراو نەبوو بەڵام حیزبی دێموکرات دامەزرێنەری کۆماری کوردستان بوو لە سەر دەستی گەورە پیاوی گەلەکەمان واتە ڕێبەری نەتەوەییمان پێشەوا قازی، هەربۆیە ئەرکە لەساڵوەگەری لە سێدارەدانی ئەو ڕێبەرە مەزنەی نەتەوەییمان هاوخەمی لە گەڵ حیزبی پیشەوا و دامەزرێنەری کۆماری کوردستان بکەین و بەڵێنیان پێ بدەین ئێمەش ڕێبوارانی ئەم ڕێبازەین و پاڵپشتی هەمیشەیی ئێوەین.

پێشەوا قازی موحەممەد بە شەهیدکرانی چرای خەبات و شۆڕشی بەدژی داگیرکەر و خۆسەپێنەرانی کوردستانی بۆ هەموو لاوانی نیشتیمان هەڵگیرساند و ئێستاکەش بۆ گشت جیهان ئاشکرابووە کە سێدارە نەیتووانی دەنگی ئازادیخووازی کورد کپ بکات و بینیمان لە نەورۆزی کوردان لە ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی ڕێبوارانی ئەم ڕێبازە پڕشکۆیە چۆن یەکیەتی و مافویستی خۆیان دەست لەناودەست بە گوێچکەی کەڕی دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان سریواند.

خوێنی بەناحەق ڕژاوی شەهیدی پێشەواو و هاوڕێیانی و هەموو شەهیدانی کوردستان ئەمڕۆکە بۆتە زەریایەک کە داگیرکەرانی تووشی هەراسان و ترس و دڵەڕاوکێ کردووە بۆیە ئەرکە ئەم یەکیەتییە بپارێزین و کێشە و ململانێ حیزبی و ڕێکخراوەیەکانمان کۆتایی پێ بێنین و هەموومان ببین بە یەک سەنگەر و یەک باوەڕ بۆ ڕزگاری کورد و کوردستان..

جارێکیتر سڵاو دەنێرین بۆ ڕوحی هەمیشە زیندووی پێشەوای کورد قازی موحەممەد و هاوڕێیانی و سەرجەم شەهیدانی کورد وکوردستان.

بڕووخێت کۆشکی زۆرداری و داگیرکاری خاکی کوردان.
سەرکەوێت ڕیبازی پڕشکۆی کۆماری کوردستان.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٩ی خاکەلێوەی ساڵی 
١٤٠٣ی هەتاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر