شهر رمضان الذی انزل فیه القران هدی للناس و بینات من الهدی والفرقان فمن شهد منكم الشهر فلیصمه..۱۸٤
وقال النبی صلی الله علیه وسلم
من صام رمضان ایمان واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه.. صحیح بخاری ۳۸
هاونیشتیمانانی مسوڵمان، باوڕدارانی ئایینیی پیرۆزی ئیسلام:
ئەم ساڵیش هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو جارێکیتر بووینەوە میوانی سفرەی پەروەردگار و لەمانگی پڕ لە بەخشش و چاکەکاری ڕەمەزاندا دەکەوینەوە بەر تاقیکاری خوداوەندی دلۆڤان.
مانگی ڕەمەزان مانگی بەدیهاتنی قورئانی پیرۆزە، مانگی هیدایەت و ڕەستگاری و سەرکەوتنە، هەرکەس بەو مانگە بگات و لە سەفەر و نەخۆشیدا نەبێت پێویستە و ئەرکی سەر شانی ئەوە کە بە ڕۆژوو بێت و سەرکەوتن بۆ خۆی بەدەست بێنێت.
خۆشەویستمان موحەممەد درود و سڵاوی خودای لە سەر بێت لەمبارەوە دەفەرموێت( هەرکەس لە مانگی ڕەمەزاندا بە باوەڕەوە بەڕۆژوو بێت، خودای گەورە لە تاوانی پێشووتری خۆش دەبێت. بوخاری ڕیوایەتی کردووە..
هەر بۆیە بەم بۆنەوە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی ڕۆژی دووشەمبە ڕێکەوتی ٢١ی ڕەشەمە دەست پێدەکات و، یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران" وێڕای پیرۆزبایی لە ئێوەی باوەڕدارانی کورد و مسۆڵمان، داواکارین بە سەردانی کردنی بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و هەژاران و لێقەوماوان و دەردەداران و بە هاوکاریکردنی ماددی و مەعنەوی فەلسەفەی ڕۆژووەکانتان بەدی بێنن و بتووانن هەمبانەیەکی پڕ لە چاکەکاری بۆ خۆتان مسۆگەر بکەن.
لە پەروەردگاری گەورە ئەپاڕێینەوە ڕۆژووەکانتان قەبوڵی بارگای حەق و لە لێخۆشبووانی ڕەمەزان بن.
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر