گەلاوێژی ڕۆژهەڵات
دیسان کاتی ئەنگوتنی ئەستێرە گەشەکەی دێمۆکراتە ، ئەو ئەستیرەی خۆی ڕادەخوشێ بەڵام لە شۆقی ڕوناکیەکەی کەم نابێتەوەو لەڕاستیدا ئاوا بونی نیە.
دێسان کاتی پیرۆزبایی جێژنی لەدایکبونی حیزبێکە کە تا ئێستاش پێشەنگی کاروانی خەباتە رەواکەمانو مەیدان داری گۆڕەپانی تێکۆشانە.
دیسان ساڵرۆژی ئاوردانەوەیە لە ڕابردوو دەستپێکردنی شێوازێکی نوێی بۆ خەباتی ڕزگار کردنی نیشتمانو گەلەکەمانە . کاتی بەخۆ داچونەوەو دەرس وەرگرتنە لە ڕابردوو ، بەردەوامیو دوپات نەکردنەوەی هەڵەکانمانە.
دیسان کاتی خۆ سازدانەوەیە بۆ وەدیهێنانی ئەو بەڵێنیانەی بـەگەلمان داوەو داڕشتەنەوی بەرنامەیەکی تۆکمە لەسەر بناغەی ٢٥ی گەلاوێژو ئەسلەکانی ژک و خۆتەیار کردنەوەیەکی نوێتر بۆ ڕاسانە .
دیسان یادی دامەزرانی حیزبێکە کە قازیو قاسملوو شەرەفکەندی سەریان لە پێناو گەیشتن بەئامانجەکانیدا دانا. کاتی ئەوە هاتوە وەبیر خۆمان بێنینەوە کە ٢٥ ی گەلاوێژ چۆن توانی هەمو چینو توێژەکانی گەلەکەمان لەدەوری یەک کۆ کاتەوە بۆ درێژەدانی خەباتی ڕزگاریخوازانە لـە حیزبی دێمۆکراتدا جییان بکاتەوە ، ئـەو شاکارە بـەهـێند بـگریـنـو ئـەو سەرمەشقە جـوانە وەک شاگردێکی ژیر بە ئەمەگداریەوە ڕەچاو بکەین. کاتی ئەوەیە جارێکیتر لە سەر بناغەی ژ ک کە ٢٥ی گەلاوێژی لەسەر دامەزراوە لەدەوری یەک کۆبینەوەو پەیمانو بەڵێنی تۆکمە دەگەڵ ڕێبازە ئەسڵیەکەمان نوێی کەینەوە.
دەبا جێژنی ٢٥ ی گەلاوێژ بکەینە دو جێژنو هەمومان لە ژێر ئەو چەترەدا بۆیەک ئامانجو بە یەک هێز یەک بگرینەوەو ئەوەی لە گوتاردا پێش کێشی گەلەکەمانی دەکەیـن بـەکردەوەش بیسەلمێنینو دایبەزێنینو چیتر گەل تـوشی ناهۆمێدیو دڕدۆنگیو دڵە ڕاوکێی نەکینەوە . ئەگەر بەراستی ڕێبواری ڕیگای قازیو قاسملوو شەرەفکەندیو سەرجەم شەهیدانین ، دەبێی وڵامی ویستو داخوازو بەرژەوەندی گەلەکەمان بدەینەوە. دەبێی یەکگرتویی بۆ سەرکەوتن بەئەرکێکی مێژویی ، شوڕشگێڕیو ئینسانیو ئەخلاقی بزانین و خۆی لێنەشارینەوە. باچیتر کارێک نەکەین کە زۆر نەخایەنێ لێی پەشیمان بـیـنـەوە ! ٢٥ی گەلاوێژ وەک ئەستێرەکەی، نە لەناو دەچێو نەلە نورو ڕوناکایی کەم دەبێی . نازانم چۆن دەتوانین هەروا بەهاسانی ئەو سەفەی ٢٥ی گەڵاوێژ تێیدا ڕیزی کردوین بیپسێنین ؟! هیوادارم لەوهەمو ئەزمونە بایخدارو لە بەرچاوانە کەڵک وەرگرینو ئامانجی گەل وەدی بێنین. لەو دەرفەتە لەبارەی ئـەو ڕۆدا دەوری خۆمـان بگێڕینو بۆ شتی لاوەکی لەدەستی نەدەینو نـەیـفەوتێنینو نـەکەوینە بـەر لێپرسینەوەی مێژوی گەلەکەمان .
بەو هیواو ئاواتەوە پڕ بەدڵ پیرۆزبایی دەڵێم بە سەرجەم گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستانو ئەندامو لایەنگرانو ئەویندارانی ٢٥ ی گەلاوێژو حیزبـو هەمـو ئەوانەی بەڕێزەوە لە و ڕۆژە دەڕوانن ، ئاواتە خوازم بەو ئامانجە بگەین کە شەهیدانمان خۆیان بۆ فیدا کردوە . دیسان پیرۆزمان بێی.
براتان مەلا برایمی مەجید پور ١٥ / ٨ / ٢٠١٧

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر