کۆماری ئیسلامی ئێران و پشتیوانی کردن لە ئەحزابی ئیسلامی سیاسی
سالی ١٣٥٧ی هەتاوی پاش هەرەس هینانی رژیمی شاهەنشاهی بە هۆی خۆپێشابدانەکانی ئازادیخوازانی ئێران بە گشتی وسەرکەوتنی گەلانی ئێران بە سەر دیکتاتۆرییەتدا، مەلاکان دەرفەتیان قۆزتەوە و ئەم شۆرشەیان بە لا ڕێدا برد و تەواوی دەسکەوتەکانی شۆرشەکەی گەلانی ئێرانیان قۆرغ کرد.
ئاخووندەکان لە ساویلکەبوونی خەڵکانی ئێران بە گشتی وبوونی ستەمێکی زۆری چینایەتی و ئابووری لە لایەن دەسەڵاتی شاهەنشاهی لە ئێران وهاوکات باوەرمەند بوونی خەڵکی ئەو وڵاتە بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام، لە نێوان دوو سیستم بۆ دەسەڵاتداری لە ئێراندا هەڵبژاردنێکی چەواشەکارانەیان ڕێک خست، دیارە خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران لە ژێر دەسەڵاتی ساواک بە ناچاری دەنگیان بە کۆماری نیگریسی ئاخووندیدا وئەو دەسەڵاتە ئێرانی بە تەواوی داگیر کرد.
مەلاکان دەیان زانی ناتوانن تاسەر بەردەوام بن لە دەسەڵات و مانەوەی خۆیان تەنیا لە درووست کردنی قەیران لە جیهان وناوچەکەدا بینی، بۆ ئەوکارەش پێویست بوو شەرێک وەگەڕ بخات و دژبەران ودوژمنانی خۆی بە نێوی بەرەنگاری لە نیشتیمان سەرکوت بکات، درێژە بەو بابەتەنادەم بەڵام شەری هەشت ساڵەی ئێران وعێراق دەرخەری ئەو ڕاستییەیە.
پاش کۆتایی هاتنی شەری ئێران وعێراق ونۆشی گیان کردنی جامی ژەهر لە لایەن خومەینی، پێویس
ت بوو ئاخووندەکان سیاسەتی نوێ بۆ درێژەدان بە دەسەڵات و مانەوەی خۆیان بەکار بێنن، بۆیە بۆ پەرەپێدانی شوعاری سدووری ئیسلام بۆ جیهان کە لە راستیشدا شوعارێکی ستراتیژیکی رژیم بوو، دەستیان بە درووست کردن وپشتیوانی کردنی ئەحزابی سیاسی ئیسلامی کرد بە بێ جیاوازی لە نێوان سووننە وشیعە، باشترین بژاردەش ئەو تاقم وحیزبانە بوون کە بە شیوەی حماسی وڕادیکال دژایەتی دێموکراسی ومافی گەلانیان دەکرد، یەکیک لەو مەکتەب وفکریییەتە تووندئاژۆیانە کە ساڵانێکی زۆر بە دژی دێموکراسی وەستابوون تەفەکوڕاتی سەید قوتب وئیخوان و موسلمینە{اخوان المسلمین}ئەو بزووتنەوەیە لە ساڵی ١٩٢٨ی زایینی لە لایەن حەسەن بەننا بە ئیلهام وەرگرتن لە تەفەکوڕاتی سەید قووتب وجەماڵ عەبدولناسر و محەممەد عەبدە وغەزالی لە میسر دامەزرا، سەرەتا تەنیا بە شیوەی بانگەشە درێژەیان بە کارەکانیاندا بەڵام پاش دەستبەسەر بوونی سەید قوتب و کوژرانی بەننا، بەشیک لە ئەندامانی ئەو بزووتنەوەیە وەک سەید قوتب وخالید ئیسلامبوڵی لە ئیخوان جیا بوونە و لە ژێر ناوی بانگەشە وجیهاد درێژەیان بە بیر و بۆچونەکانیاندا.
دەسەڵاتدارانی شیعی ئێران خۆیان لەو سازمانە سیاسییە ئیسلامی سووننییە نیزیک کردەوە وهێواش هێواش بوون بە دۆست وهاوکاری یەکتریان دەکرد بە تایبەت کۆماری ئیسلامی ئێران بە پشتیوانی کردنی حەماس لە فلەستین کە سەر بە ئیخوانەکانە دۆستایەتییەکی لە نێوان خۆیی وحەماس وحزب اللەی لوبنان پێک هێنا، و بۆ نیشاندانی وەفاداری وپشتیوانی کردن لە ئیخوانەتووندئاژۆکان چەندین قوتابخانە وشەقامی لە شارە بچووک ومەزنەکانی ئێران لە ژێر ناوی سەید قوتب وخالد ئیسلامبوڵی کردەوە بە تایبەت لە شاری تاران وەک پێتەختی ئەو وڵاتە.
و کەسانی وەک قاسم سولەیمانی وعەباسی ئاقا زەمانی ناسراو بە ئەبوو شەریف بەرپرسیاری زیاتری هاوکارییەکانی نێوان حەماس و حیزب اللە لوبنان بوون، حیزبە ئیسلامییەکان نیزیکێکی زۆریان لە گەڵ ئێران پەیدا کرد وبەرژەوەندییەکانی ئێرانیان لە ناوچەکەدا دەپاراست بۆ ئەوەی ئێران زیاتر لە بوواری ئابووری پشتیوانیان بکات تاکو زیاتر دژایەتی ئیسرائیل و دەسەڵاتی وڵاتانی عەرەبی وەک عەرەبستانی سەعوودی ومیسر بکەن، ئەلحەقەیش هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئیخوانەکان تا ئەو جێگایە پەرەی ئەستاند کە ئیخوان لە میسر تووانی بۆ ماوەیەک دەسەڵات بەدەست بگرێت حکومەتی حوسنی موبارەک لە ناو ببات.
پاش رووخانی رژیمی بەحسی عێراق و هاتنە سەرکاری شیعەکان لەو وڵاتە وهاوکات بوونی ئەمریکییەکان ئێران بۆ دژایەتی ئامریکا و هێژموونی خۆی لە ناوچەکەدا جێگای بۆ ئەنسارالسنە و سازمانی تەوحید بە ڕیبەرایەتی ئەبوو مووسعەب زەرقاوی کردەوە و بۆ ماوەیەک ئیسلامییە ڕادیکاڵەکانی کورد وعەرەبی لە سنوورەکانی کوردستانی باشوور ورۆژهەلات جێگیر کرد کە مەلا نەجمەدین واتە کرێکار وزەرقاوی ماوەی نۆ مانگ لە سنوورەکانی ئێران مانەوە. پاشان ئەو بۆ زەربە وەشاندن لە بەرژەوەندییەکانی ئامریکا ڕەوانەی وڵاتی قیراناوی عێراق رەوانە کرانەوە، پاش کوژرانی زەرقاوی ودەستبەسەربوونی کرێکار لە رۆژئاوا، دەوڵەتی ئیسلامی شام وعێراق بە ڕیبەرایەتی عومەر بەغدادی وبە پشتیوانی ناڕاستەوخۆی ئێران بۆ دژایەتی ئامریکا لە عێراق دووست بوو بەلام زۆری نەخایاند کە عومەر بەغدادی کوژرا و ئەووبەکر بەغدادی بوو بە خەلیفەی ئەو تاقمە تیرۆریستییە.
ئێران کەوتە بیری ئەوەیکە پێگەی خۆی بەهێزتر بکات بۆیە پاش خۆپێشاندانەکانی وڵاتی سوورییە ودرووست بوونی ئەحزابی ئازادیخواز، ئێران دەوڵەتی ئیسلامی شام وعێراق داعش دەجووڵێنێت تاکو بەو بیانوویە واتە شەری تیڕۆریستان، بەشاری هاوپەیمان لە مەرگی حەتمی رزگار بکات وهاوکات ئامریکاش بخاتە گێژەڵۆکەی سەر لێشێواوی، لەوکاتەدا ئێران بە بوونی داعش وپاراستنی شوێنە پیرۆزەکانی وەک قەبری زەینەب لە دمێشق وکەربەلا ونەجەف لە عێراق، راستەوخۆ ئەو دوو وڵاتەی داگیر کرد و دەیهەوێت بە هۆی حەشدی شەعبی خەتی تاران دمێشق پێکەوە ببەستێتەوە بەوەش هەم دەسەڵاتی لە ناوچەکە فراوان دەبێت هەم پێشی پێشڕەوییەکانی کورد دەگرێت وهەم عەرەبستان دەخاتە مەترسی وهەمیش مانەوەی خۆی بۆ ساڵانێکی زیاتر مسۆگەر دەکات.
ئێران هەمیشە هاوپەیمانی حیزبە ئیسلامییەکانی رادیکال بووە بۆیە ئێستاش کێشەیەکی ئەوتۆی لە گەڵ ئیسلامی سیاسی سووننە نییە بەڵام هاوکات دژایەتی سووننەکان ومامۆستایانی ئایینی چوارمەزهەب دەکات کە دوور بن لە بۆچوونی سیاسەت وئیسلامی سیاسی، هەنووکە دەعوەت ئیسلاح لە ئێران ئیزنی چالاکاین هەیە وکۆڕوکۆبوونەوەکانیان بە ئاشکرا لە پێیەتەختی ئێران لە تاران ڕێک دەخەن لە حاڵێکدا ئەگەر مامۆستایانی ئایینی ناتوانن بۆنە ئایینی ونەتەوەییەکانی خۆیان ئازادانە بە ڕێوەبەرن.
لە کۆتاییدا دەڵێم ئیسلامی سیاسی هەمشیە پشتیوانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە پشت بووە وئێرانیش بە هۆی زیاد بوونی ئەحزابی سیاسی ئیسلامی لە ناوچەکەدا تووانیوییەتی مەسەلەی نەتەوایەتی و دێموکراسی خوازی لە ناوخۆی ئێراندا تاکو هەنووکە کڕ وکپ بکات.
مەلا عەلی سێڵاو

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر