لینکەکان

۱۳۹۴/۰۴/۱۴

شه‌وانی قه‌در: مه‌لاعه‌لی سێڵاو

بسم الله‌ الرحمن الرحیم
ره‌مه‌زان مانگی به‌ره‌که‌ت وبه‌زه‌یی وره‌حمه‌ته‌، له‌ راستیدا ره‌مه‌زان بیانوویه‌که‌ که‌ یه‌زدانی پاک وگه‌وره‌ بۆ رزگاری مرۆڤه‌کان له‌ ئاگری به‌ تینی رۆژی دوایی وه‌ک خه‌ڵاتێک به‌خشێوییه‌ته‌ باوه‌رمه‌ندان تاکو خۆیان له‌م ئاگره‌ به‌ دوور بگرن ،هاوکات ره‌مه‌زان کۆتایی هێنانه‌ به‌ هه‌ژاری ونه‌داری واته‌ فه‌لسه‌فه‌ی ره‌مه‌زان ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن سامانه‌کان به‌رده‌وام ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌یان بێته‌وه‌ یاد وهاوکاری به‌رده‌وامی هه‌موو مرۆڤه‌ هه‌ژاره‌کان بکه‌ن به‌ درێژایی کات، ئه‌گه‌ر ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌ هاته‌دی ئێمه‌ ئیتر شتێک به‌ نێوی هه‌ژاری نابینین یان لانیکه‌م زۆر به‌که‌می بوونی ده‌بێت،سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زان ره‌حمه‌ته‌،نێوه‌راستی مه‌غفیره‌ت وبه‌خششه‌،کۆتاییه‌که‌ی ئازادییه‌ له‌ ئه‌م ئاگره‌ که‌ خوداوه‌ند وه‌ک سه‌زایه‌ک بۆ تاوانبارانی داناوه‌، مرۆڤی رۆژووان بیر له‌ برسییه‌تی ونه‌بوونی هه‌ژاران ده‌کاته‌وه‌ وهه‌وڵ ده‌دات خۆی له‌ گه‌ڵ ئه‌م هه‌ژارییه‌ وبرسییه‌تییه‌ که‌ هه‌ژاران به‌درێژایی ساڵ له‌ گه‌ڵیدا ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر رێک بخه‌ن وهاوکار بن بۆ بن بڕ کردنی هه‌ژاری،
له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا شه‌وانێک هه‌یه‌ که‌ به‌ شه‌وانی قه‌در ناسراوه‌،گه‌وره‌یی ئه‌م شه‌وانه‌ لای خوداوه‌ند ئه‌رزش وبایخێکی یه‌کجار زۆری هه‌یه‌، هه‌ر مسوڵمانێک ئه‌م شه‌وانه‌ به‌ تاعات وکرده‌وه‌ی چاک تاکو سپێده‌ی رۆژ به‌رێته‌ سه‌ر، پاداشێکی زۆری ده‌ست ده‌که‌وێت که‌ لێخۆشبوونه‌ له‌ سه‌زای رۆژی دوایی، هه‌ر باوه‌رمه‌ندێک ئه‌م شه‌وه‌ یاد بکاته‌وه‌ خیروسه‌وابی هه‌زار مانگ عیباده‌تی ئه‌م پیاو چاکه‌ی ده‌ست دکه‌وێت که‌ به‌ زبانی به‌رۆژوو شه‌ری له‌ گه‌ڵ بێ باوه‌ران وچه‌وسێنه‌ران ده‌کرد، به‌سه‌رنجدان به‌و ئایه‌تانه‌ له‌ سوره‌ی {القدر} ده‌گه‌ین به‌و ئاکامه‌، یه‌ک شه‌و یان چه‌ند شه‌و چۆن ده‌کرێت خێروسه‌وابی هه‌زار مانگ عێباده‌تی پیاو چاکێک به‌دی بێنێت ته‌نیا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست رزگاری مرۆڤه‌کان نه‌ بێت له‌ تاوان وسه‌زادانی رۆژی دوایی،
"بسم الله‌ الرحمن الرحیم"
انا انزلناه‌ فی الیلة القدر،وما ادراک مالیلة القدر،لیلة القدر خیر من الف شهر،فیها تنزل الملائکة و الروح فیها بأذن ربهم من کل أمر،سلم هی حتی مطلع الفجر، صدق الله‌ العظیم
ده‌فه‌رموێت:ئێمه‌ قورئانمان له‌ شه‌وێکی زۆر به‌ قه‌در وگه‌وره‌ نازڵ کرد،ئه‌ی محه‌ممه‌د تۆ نازانی ئه‌و شه‌وه‌ چ شه‌وێکه‌،شه‌وی قه‌در خیر وپاداشی زیاتر له‌ هه‌زار مانگ عێباده‌تی شه‌معون زیاتره‌،په‌ری ومه‌لائیکه‌کان له‌ ده‌وری ئه‌وکه‌سانه‌ کۆ ده‌بنه‌وه‌ که‌ له‌م شه‌وه‌دا عیباده‌تی خوداوه‌ند ده‌که‌ن وشاهیدیان له‌ سه‌ر ده‌ده‌ن،ئه‌وشه‌وه‌ شه‌وی رزگاری وبه‌خششه‌ شه‌و ره‌حمه‌ت و لێخۆشبوونه‌ تا به‌یانی.
خۆش به‌ حاڵی ئه‌و که‌سانه‌ له‌م شه‌وانه‌دا تا به‌یانی خه‌ریکی قورئان خوێندن ونوێژ وته‌راویح وچاکه‌کارینه‌، خۆش به‌ حاڵی ئه‌وکه‌سانی خولیای ره‌حمه‌ت وبه‌زه‌یی ورزگارینه‌ له‌ ئاگری جه‌هه‌نه‌م، هیوادارم ئه‌م بیانوویه‌ که‌ بیانووی رزگاری وبه‌خششی خوداوه‌نده‌ به‌ فیرۆ نه‌ده‌ن ومانگی ره‌مه‌زان به‌ هیند وه‌ربگرن ورۆژووه‌کانتان بکه‌نه‌ شاهیدی باوه‌رتان بۆ رۆژی دوایی، ره‌مه‌زانێک به‌رێوه‌ به‌رن که‌ خوداوه‌ند قه‌بوڵی بکات،هه‌روه‌ها هیوادارم خوداوه‌ند بمانبه‌خشێت ورۆژووه‌کانمان قه‌بوڵ بکات وره‌حمه‌ت وبه‌زه‌یی به‌ هه‌موو لایه‌کمان بکات، والسلام علیکم ورحمةالله‌ وبرکاته‌،مه‌لا عه‌لی سێڵاو
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
19ی ره‌مه‌زانی 1394ی هه‌تاوی


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر