لینکەکان

۱۳۹۴/۰۴/۰۵

مانگی ره‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌ت: مه‌لا عه‌لی ره‌پوشه‌

بسم الله‌ الرحمن الرحیم
(( شهر رمضان الذی انزل فیە القران هدی للناس و بینت من الهدی والفرقان ))
لە کاتوو ساتێک دایین کە چوار بۆ پێنج رۆژێکمان ماوە کە بەرێزترین میوان و گەورە و بەحورمەترین میوان ، کە لە رێگا دایە ، میوانێک کە رەحمەت و بەرەکەتی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت و دڵەکان ئارام و بۆ تەقواو تاعەت و عیبادەت بانگ دەکات و لە دەڵی دەرگای هەر باوەردارێک و ئیماندارێکی مسوڵمان دەدات و دەبێتە میوانی دڵە لە خوا ترسەکان وپێشوازی گەرم و گوری لێ دەکرێت ، میوانێك کە لە لایەن خودای مەزن و مێهرەبانەوە رەوانە دەکرێت ورێز و حورمەتی لە لای خودای مەزنەوە هەیە و بە رێز و بە حورمەتە لە لایەن خودای مەزن و مێهرەبانەوە ، بەڵام جودایە لە میوانانی خۆمان ، کە بە سفرەو خوان و تەعام و فەرشی سورەوە پێشوازی لێ دەکرێت ، ئەو میوانە دورە لەو جۆرە پێشوازی کردنەوە ، بەڵکوو دەبێت دڵەکانمان پاک بکەینەوە و بوغز و حەسادەت و گوناە و تاوان لە خۆمان دور خەینەوە و تۆبەیان لێ بکەین وگەردنی یەکتر ئازاد بکەین ویەکترمان خۆش بوێت ، نەبین بە دڵ رەنجاندنی برایانمان ، ئەو کەسانەی لەگەل یەکتر دڵ نارەحەتیان هەبووە لەگەڵ یەکتر ئاش ببنەوە وببنەوە بە برای جارانی یەکتر و سۆز و خۆشەویستی بەرامبەر بەیەکتر نیشان بدەن ، تا ئەو میوانە بەرێزەی خودای مەزن ، لە ناو دڵەکانمان دا جێگیر بێت ، کە ئەویش ئەو میوانەیە کە خودای باڵادەست لە بارەی دا دەفەرموی (( یا ایهاالذین ءامنوا کتب علیکم الصیام کما کتب علی الذین من قبلکم لعلکم تتقون )) واتە : ئەی ئەو کەسانەی باوەرتان هێناوە ، رۆژوی رەمەزانتان لەسەر فەرز کراوە ، هەروەک چۆن لەسەر گەلانی پێش ئێوە پێویست و فەرز کرابوو ، بۆ ئەوەی خواناسی و پارێزگاریی بکەن . ئەو مانگە لە لای خودای مەزن گەورەترو بەرێزترە لە هەموو مانگەکانی ساڵ و قورئانی تێدا بۆ سەر سەروەرمان حەزرەتی محمد سەلام و درودی خودای لەسەر بێت دابەزیوە و بە گەورەترین و ئەمین ترین مەلائیکەی خودای مەزن حەزرەتی جوبرەئیل دا بەوەحی بە خەلات بۆ سەر ئەو سەروەرەمان هاتۆتە خوارەوە کە شەفا بەخش و موژدە بەخشە بۆ سەر دڵی برواداران و ئیمان دارانی رێگای راستە قینەی خودای مەزن . مانگی رەمەزان ، مانگی تەقواو تاعەت و عیبادەت کردنە ، مانگی سەبر و ئارامی و خۆ راگرتنە ، مانگی زیکر و قورئان خوێندنە ، مانگی دوعاو پارانەوەیە لە دەرگای خودای مەزن ، مانگی بەخشش و خێر و سەدەقەیە ، مانگی دڵدانەوەی هەتیوو بینەوایانە مانگی عورمەت و رێز گرتن لە یەکتریە و مانگی تەبای و رەبای نێوان گەلی مسوڵمان و بە تایبەت گەلی کوردە ، کە لەوەی رابردوو کە نەکراوە یەگرتن و یەکتر قبولکردن هەبێت ، با بە عورمەتی ئەو مانگە گەورە وە ئەو یەک ریزیەو تەبای و برایەتی بپارێزرێت ، چونکە لەو مانگە پیرۆزەدا دوعاو پارانەوە لە لایەن خودای مەزنەوە جواب دەدرێتەوە ، هەوەک خودای مەزن دەفەرمووی (( وإذا سألك عبادی عنی فإنی قریب أجیب دعوة الداع إذا دعان فلیستجیبوا لی ولیٶمنوا بی لعلهم یرشدون )) واتە : ئەی محمد : صلی اللە علیە وسلم ، ئەگەر بەندەکانم پرسیارت لێ بکەن دەر بارەم ، پێان بڵی ئەوە من نزیکم لێیانەوە ، پارانەوەی دوعا کەران لە کاتێ لێم بپارێنەوە و بانگم بکەن ، وڵام ئەدەمەوە ، جا دەبێ ئەوانیش دەعوەت و فەرمانەکانم وڵام بدەنەوە بروام پێ بێنن ، بۆ ئەوەی رێگای هوشیاری و ئاگایی بگرنەبەر( بۆ بەدەست هینانی سەربەرزی و سەرفرازی هەردوک جیهان . لە وەسفی گەورەیی رۆژو دا پێغەمبەرمان : سەلام و درودی خودای لەسەر بێت دەفەرموی (( عن أبی هریرة رضی اللە عنە : یقول : قال رسول اللە صلی اللە علیە وسلم ( قال اللە : کل عمل ابن ادم لە الا الصیام فإنە لی و أنا أجزی بە الصیام جنة و اذا کان یوم صوم أحدکم فلا یرفث ولا یصحب فإن سابە أحد أو قاتلە فلیقل : إنی امرٶصائم والذی نفس محمد بیدە لخلوف فم الصائم أطیب عنداللە من ریح المسك للصائم فرحتان یفرحهما إذا أفطر فرح و إذا لقي ربە فرح بصومە )) واتە : ئەبو هریرة رەزای خودای لێ بێت دەڵێت : پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمویەتی : خودای پایە بەرز فەرموویەتی : هەرچی کار و کردەوەی چاکی نەوە دیندارەکانی ئادەم هەیە بۆ خۆیەتی ، جگە لە رۆژوو ، چونکە رۆژوو بۆ منە و خۆم پاداشی رۆژوان دەدەمەوە ، هەروەها رۆژوو قەلغان و دورەپەرێزی لە گوناهە ، بۆیە ئەگەررۆژێك یەکێکتان بە رۆژوو بوو با شەرە چەپۆك و هات و هاوار نەکات ، خۆ ئەگەر کەسێک جوێنی پێدا یان شەری لەگەڵ کرد با بڵێت من کەسێکی بەرۆژووم ، سوێندم بەو زاتەی گیانی محمدی بە دەستە پاشماوە و بۆنی زاری رۆژوەوان لە لای خودا لە بۆنی میسک خۆشترە ، هەروەها بۆ رۆژووان دوخۆشی هەیە : کاتێ کە رۆژوو دەشکێنێ و کاتێکیش بە دیداری پەروەدگاری شاد دەبێت دڵخۆش دەبێت بە رۆژوو گرتنەکەی . هەروەها لە ئەبو هریرة ریوایەتە سەروەرمان حەزرەتی محمد سەلام و درودی خودای لەسەر بێت فەرمویەتی : ئەوەی وازلە شایەتی ناحەق و درۆ و دەلەسە و کار کردن لە سەری نەهێنێت ، ئەوە با بزانێت کە خودای گەورە پێویستی بەو رۆژووە نیە کە ئەو کەسە واز لە خواردن و خواردنەوەکەی بهێنێت .
هەروەها ( سهل رەزای خودای لەسەربێت " دەڵێت : پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم : فەرمویەتی : لە بەهەشتدا دەروازەیەك هەیە پێی دەڵێن frown emoticon ریان ) رۆژووەوانان لێوەی دەچنە ژورەوە ، کەسی تر جگە لە وان لێوەی ناچێتە ژورەوە ، چونکە پێشتر وتراوە : کوان رۆژوەوانان و ئەوانەی رۆژوی سونەتی زۆریان گرتووە ، ئەوانیش هەڵدەستن و بەرەو بەهەشتەکەیان بەرێ دەکرێن و لە دەروازەکەیەوە دەچنە ژورەوە ، جگە لەوان کەسی تر لەو دەروازەیە ناچێتە بەهەشتەوە ، کاتێ هەموان دەچنە ژورەوە ، دەروازەکە دادەخرێت ، ئیتر کەسی ترلێوەی ناچێتە ژورەوە . بەراستی ئەوەیە سەر فرازی و بەختەوەری رۆژووەان کە بە دەستی دەهێنیت کە تەنیا بۆ خودای مەزن بە رۆژوو بووە و بە ریا و ریا کاری خۆی برسی و شەکەت نەکردووە ، تەنیا ویستی لە بەدەست هێنانی رەزامەندی خودای مەزن بووە ، تا لە رۆژی ئاخیرتدا بەو قەول و پەیمانەی خودای مەزن کە بە روژووانەکانی داوا بگات و لە بن سێبەری روحم و بەزەیی خودای مەزن دا بحەسێتەوە کە ان شاءاللە هەموو بەندەیەکی مسوڵمانی بروادار بەو ئەجرو پاداشە دەگات کە سەروەرمان لە لایەن خودای مەزن مزگێنی بە ئۆمەتەکەی داوە ، لە کۆتایی دا یا رب ئەی خودای مەزن رەمەزانی ئەو ساڵەمان بە نەسیب بکەی و ببێتە بەرکەت و ئارامی وئاسودەیی و ئەو نەهامەتی و غەدرو شەرو شورەی بە سەر گەلی کوردو مسوڵمانان دا هاتووە لا ببەی ، خودایە گیان ئەنجام دەرانی بە سەزای خۆت بگەیەنیو و ئاسودەیی و هێمنایەتی ، ببێتە میوانی گەلەکەمان هەروەك چۆن مانگی پیرۆزی رەمەزانت کردۆتە میوانمان ، ئامین ئیلاهی یا رب العالمین .
نروێژ : مەلا عەلی رەپوشە

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر