بسم الله‌الرحمن الرحیم
"انا لله وانا الیه را‌جعون"
به داخه‌وه ئاگادار کراینه‌وه که نووسه‌رو
وه‌رگێر ورۆژنامه‌وانی به توانای نه‌ته‌وه‌که‌مان خودالێخۆش‌بوو جه‌نابی مامۆستا
ئه‌حمه‌د قازی، ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی پێشه‌وایی کورد قازی محه‌ممه‌د، له ته‌مه‌نی
79 ساڵیدا به هۆی نه‌خۆشی رۆژی یه‌کشه‌م رێکه‌وتی17ی جۆزه‌ردانی1394ی هه‌تاوی له
شاری تاران کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی راپۆرتی کوردستان میدیا،ئه‌حمه‌دقازی
که‌سایه‌تی ناوداروناسراوی گه‌له‌که‌مان به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ،پاش به‌ربه‌ره‌کانییه‌کی
زۆر له گه‌ڵ ئه‌م نه‌خۆشییه، له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری تاران ماڵئاوای له ژیان
کرد،کۆچی دوایی ئه‌م که‌سایه‌تییه خه‌سارێکی مه‌زن بوو له نه‌ته‌وه‌ی کورد ،هه‌ر
به‌م هۆیه‌وه یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای خه‌م وپه‌ژاره‌یه‌کی
زۆر، پرسه وسه‌ره‌خۆشی خۆمان له سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه به‌رێزه‌که‌یان
وته‌وای خه‌ڵکی شاری مهاباد ده‌رده‌بڕین وله خوداوه‌ندی دلۆڤان ده‌پارێینه‌وه به
به‌هه‌شتی به‌رین شادیان بکات،انالله واناالیه را‌جعون.
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
17ی جۆزه‌ردانی 1394ی هه‌تاوی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر