لینکەکان

۱۳۹۴/۰۱/۰۸

بروسکه‌ی ماته‌مینی یزاکا به‌ بۆنه‌ی ساڵرۆژی له‌ سێداره‌دانی سه‌رۆک کۆماری نه‌ته‌وه‌ی کورد:

به‌ نێوی خوداوه‌ندی مه‌زن


بەبۆنەی  ساڵڕۆژی شەهیدبوونی پێشەوای نەمر قازی محەممەد رێبەری مەزنی نەتەوەکەمان بە دەستی رێژیم دڕندەی شاهەنشاهی، خەم و پەژارەی خۆمان دەردەبڕین.


حەزرەتی پێشەوا قازی محەممەد رێبەری نەتەوەیی کوردستان و دامەزرێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ هاوڕێیانی سەیفی قازی و سەردی قازی، بە گیانبازی و دانانی گیانی خۆیان، ئەمەگ و وەفاداریی له‌ مه‌ڕ پاراستنی رۆڵه‌کانی نەتەوەکەیان کەلە رۆژی راگەیاندنی کۆماردا بە قورئانی پیرۆز سوێندنیان خواردبوو، نیشان دا و  سەرەڕای ئەوەی کە دەیانزانی چ دەرەنجامێکی هەیە، خۆیان رادەستی هێزەکانی حکوومەتی شاهەنشاهی کرد و لە رۆژی ١٠ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٢٦ی هەتاوی، لە سێدارە دران.


بۆیە شیاوە ١٠ی خاکەلێوەی هەموو ساڵێک وەکوو رۆژی لەسێدارە دانی یەکەمین سەرکۆماری کوردان کە چەندین هەزار شەهیدی دیکەش لە رێبازی ئەو کۆمارە و پێشەواکەیاندا گیانیان بەخت کردووە، بکرێتە رۆژی شەهیدانی کوردستان لە هەر چوار بەشی کوردستان.


ئێمە وەکوو یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران هاوخه‌می خۆمان له‌ گه‌ڵ رۆڵه‌ به‌هه‌مه‌گه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌ ساڵرۆژی له‌ سێداره‌دانی پێشه‌واکه‌مان دەردەبڕین.هیوادارین رێگایی پڕ له‌ سه‌روه‌ری قازی وهاورێیانی شلگیرانه‌ به‌رده‌وام بێت تاوه‌دیهاتنی هه‌موو ئاواته‌کانی ئه‌و سه‌رکۆماره‌ مه‌زنه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان.

رۆحی پێشەوا و هەموو شەهیدانی کوردستان شاد و رێگایان پڕ رێبواربێت.


یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران

9ی خاکه‌لێوه‌ی 1394ی هه‌تاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر