دەی (١٠) خاکە لێوە لوتکەی
حەماسەو قوربانیدانە
بەناوی
خوای دڵاوای دلۆڤان
ولاتحسبن الذین قتلوا فی سبیل الله
أمواتا بل أحیاء
عند ڕبهم یرزقون.
دەی
خاکەلێوە لە مێژوی خەباتی
ڕزگاریخوازانەی گەلەکەماندا تاقانەیەو
مەزنترین و بایخدارترین
ڕێبەری ئەو ڕێبازە سەری
لە پێناوی ڕزگاری گەل ونیشتمانەکەیدا
لەو رۆژەدا داناوە. ڕەنگە هەر
نەبن یان دەگمەن بن ڕێبەرانێک
کە ئاوا سەربەرزانە بچنە ژێر
پەتی سێدارەو شێرانە
دوایین وتەی ئەوە بێ کە بەدوژمن بڵێی:ئێوە قازی محەممەدێک
لە دار دەدەن ، بەڵام لەهەر
دڵۆپەخوێنێکی هەزاران پێشەوا
شین دەبێتەوەو لکو پۆپیان
بەهەموو کوردستاندا بڵاو
دەبێتەوە. ئەو پەیامە نیشاندەری ئەو ڕاستیەیە
کە پێشەوای نەمر
لەداهاتوی گەلەکەی نیگەران
نەبوەو دڵنیا بوە کە خەباتی گەلەکەی
تا دەگاتە لوتکەی سەرکەوتنو
ڕزگاری هەربەردەوام دەبێ. ئیمانی بەوە هەبووە کە ڕزگاری گەلو
نیشتمان ویستو داوای تاکو حیزب و تاقمێک
نیە بەڵکو ئامانجی نەوە
لەدوای نەوەی ئەو
گەلەیەو ئەو خەباتە ناوەستێ و هەرەس ناهێنێ ، هەتا کوردێک
لەو کوردستانەدا بمێنێ.
ئـەوەی دەبێ
سرنـجێکی وردی بـدرێتێ وشەی شەهیدی فـی سبیل الله
یـە . لێرەدا شرۆڤەیەکی وردی پێویستە
تا بزاندرێی داخوا شەهیدی ڕێگای
خوا کێن. ئەو کەسانەن کە دەیانەوێێ
بەزەبری شمشیر خەڵک وادار بکەن
کە بڵێی لا اله الاالله وبەس دەکوژرێین ؟! بێگومان نەخێر.کە خوا خۆشی ئەو دان پێداهێنانە بەزۆرەی قهبوڵ نییە.شەهید بـەو
کەسانە دەکوترێ کە لە ڕێگای پاراستنی زێدو نیشتمانێکی خـوا پێداو ،
پاراستنی مافێکه لە قورعاندا ئیقرار
پێکراوه ، زیندو راگرتنی زمان و کلتورێکی شەرعی و حاشا لێ نەکراو،گەیشتن بەئامانجێکی ڕەوای مرۆڤانە و مافی نەتەوایەتی بە بەڵگەوئایەی قورعانی سەلمێندراو ، کـە بـەرەنگاری زاڵـمان ـو دەستدرێژ کەران دەبنەوەو لەو ڕێبازەدا
خۆیان دەکەنە قوربانی .ڕێبەری هەمیشە زیندومان بە ئاگاهی تەواو زانستیانە لە ماناو
ناوەرۆکی ئەو ئایەتە کە دەڵێ:{وامەزانن ئەوانەی لە ڕای خوادا
گیانیان بەخت کردوە مردون ، ئەوانە زیندون ولە خواوە ڕۆزیان پێدەدرێی.}سەری کردۆتە
قوربانی گەلەکەی. هەروەها شاعیری کورد بەزمانی شێعر
تەعبیرلەو بابەتە دەکاو دەڵێ :
[ پێی
ناوێی بۆ شەهیدی وەتەن شێوەن و گرین
نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا
دەژین.] ئەوەنیە پێشەوا دوای نیزیک بە حەفاتا ساڵ ناوو ڕێبازی
هەروا بەردەوامە بەسەدان
هەزارڕۆڵەی کورد لە ژێر سێبەری ناوی
ئەودا ڕێبازەکەیان گرتوەو بەری نادەن جۆگەلەی خوێنیان دەچێتەوە ناودەریای
خوێنی پێشەواو هاواڵانیو سەر جەم
شەهیدانو بۆ ڕاماڵینی کۆشکی زۆرداران هەرشەپۆلان دەداو سەر ئەنجام
ڕۆژێک هەڵ دەچێ ودەبێتە تۆفان وگەردەلولێک هەمووداگیر کەرانی کوردستان دەخاتە زبـڵدانی مێژوو کوردستان وگەلەکەی ڕزگاردەکا. زۆر بـەداخم
کە ئێستاش مامۆستایانی ئایینی کورد
بە پارێزەوە باس لە خوایی بونی مافی
نـەتەوایەتی خـۆیان دەکەنـ وڕەنگە گومانیان لەوە دابێ کە کورد بوون و بەکوردی قسەکردن مافێکی شەرعیەو دژایەتی دەگەڵ دین نیە ! یـان بـڕوایان
بـەوەنیە کە خوای مـەزن
لـە پێش ئەرکدارکردنی مەسایلی ئـایینی
مـافی بە نەتەوە بـوون ـو قسە کردن بەزمانی زگماکی وژیانی لە سەر زەویەکدا پێداوین کە
ناوی کوردستانە . پاراستنی ئەو بەشە خواپێداوانەش لە پێشەوەی هەموو ئەرکەکانە.
ئەگەر ڕاستە ئیسلام دینێکی
عالەمگیرە ، ئەوە ئێمەی کوردیش بەشێکین لەو عالەمە!ئەگەر ڕاستە ئیسلام لە خزمەتی مرۆڤایەتیدایە ، ئەوە ئێمەش بەشێکین
لەومرۆڤانە.!ئەگەر ڕاستە ئیسلام
دینی عەداڵەت وداد پەروەریە،ئەوە دەبێ
مافی ئێمەشی وەک هەموو گەلانی دیکە بەڕەسمی
ناسیبێ و بیپاریزی. بەباوەری من هەموویان ڕاستن ،
بۆئێمەش بەرگری لە ماف
هەقێکی ڕەوایە. هەرچۆنێک بێ بە فەرمانی
خوا هەرچی لەو زەوی و عاسمانانە دا
هـەن هەرهەموویان بـۆ مـرۆڤن و بـەسەریاندا
دابـەشکراوە.کوردیش وەک بەشیک لەو مرۆڤانە کە خواپێی
دەڵێ (یاایهاالناس) بەشی خۆی پێبڕاوەو
ئیزنی پاراستن و ڕێزلێ گرتن و ئاوەدان کردن و تێیدا
ژیانی پێداوە . بەختکردنی
گیان لە
پێناو ئەو مافە خواپێداوانەدا دەت گەێێنێتە لوتکەی
بەرزی کەڕامەت و شەڕافەت کە بەشەهید پێناسەکراوە. گومان لەوە دانییە خەباتی
ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد
ئەرکێکی بـەرزی ئایینیەو بەدەقی قورعانی فەرمانی بە جێهێنانی
دراوە ،بـۆیە پێشەوای
مـەزنی ئـێمە کە خۆی زانایەکی بەرزی
ئایینیش بووە ، لەو
بوارەدا سڵی لێ نەکردوەو پەنای
بـۆ هـیچ کـەس و وڵاتێکیش نـەبردوە.بـەپێشکێش کردنی گیانی
دەرسی فیداکاری ونەبەزی وسەردانە نـەواندنی
فـێری ڕۆڵەکانی کردوە. بەگەلەکەی
فـەرمـووە :ئـیمـان بە قسە نیەو بە
عەمەلە و لە ڕۆژی سەڵاشدا
هەر کردەوەیە حیسابی لەسەردەکرێێ نەک وتە.
ڕاستی
ئەوەیە بەرزی پلەی
شەهید جێگای گومان
نیە ، شتێکی کە دەبێ سرنجی وردی بدرێیتێ
ڕستەی (فی سبیل الله)یە بۆچون و
لێکدانەوەکانی مـرۆڤەکان لەو بوارەدا
لێک جیان ، کە ئەوە خۆی
باسێکی گەلێک قوڵ و گرینگە. بەڵام
ئەوەی دەبێی بسەلمێندرێ ئەوەیە کە : ئیسلام
دینی ئەقڵ و مەنتیق و
بەڵگە نیشاندانە ، دینی باس و
وتووێژو جەدەل و تێڕامانە. مرۆی
موسوڵمان دەبێ زۆر
وردو ژیرانە و بەقوڵی بچێتە
ناو ڕابردو و ئێستاو تەنانەت داهاتوش
بێنێتە بەرچاو ،بۆ ئەوەی بزانێی لەم جیهانەدا
چی گوزەراوە، پەیامبەرەکەی
چـۆنی هەوڵ بـۆ
پەرەپێدانی دینەکەی داوەو لە هەمانکاتدا چ بایخ و ڕێزێکی
بۆ مرۆڤ و ژیانی
ئەم جیهانەو پاراستنی زێدو نیشتمان و ئایینە
دژەکانیش داناوە. هەروەها بە شێوەی
زانستی بزانێی چی لە
دینەکەی دەستکاری کراوەو،
کامە بڕیارو دەستورەکانی وەک خۆی ماوە.
بەکێ کوتراوە شەهیدو چ نرخێکی
بۆ دانراوە. ئەو شتانەی کە دەبێ گیانیان لە ڕێدا بەخت
بکەی چین و چۆن
دیاری کراوەو ئیسلام چۆن بۆیان تێکۆشاوە.پێغەمبەر (ص) دەفەرموێی: [ وا بۆ ئەو
دنیایە تێبکۆشن وابزانن
نامرن ، واش بۆ قیامەت هەوڵ
بدەن وەک پیتان
وابێ سبەینێ دەمرن .]
ڕاگرتنی باڵانسی ئەو درەنگ و زویە
تەنیا ئیمان و ئیرادەی بە هێزی
دەوێ. کە پێشەوای ئێمە هەردوکیانی هەبوو. هەروەها فەرمویە :[ هەر کەس لە ڕێگای دینەکەی ، پاراستنی ماڵو،ناموسو، خوێنو گیانو
شوێنی ژیانەکەی دا بکوژرێ یان بمرێ،
شەهیدی فی سبیل الله یە.] هەوڵ و تێکۆشان ماندو بـوونـ وکۆڵنەدان ،
خۆبەختکردن و قوربانی دان بـۆ بەڕێوەبردنی هەرچی
باشترو خاوێنتری ژیانی مرۆڤەکان ، بەجۆرێک کە مافە خوا پێداوەکانیان پارێزراوو ڕێز لێگیراوبێ، ئەوە لە ڕای
خوادایە. پاراستنی کەرامەت و شەڕافەت و
کەسایەتی مرۆڤەکان ، ئەوە لە ڕای
خوادایە.بەرەنگاری زاڵمان و
زۆر داران و بەرگری
لە مافی ژێردەستان و هەژاران و بەربەرەکانی دەگەڵ نەخوێنەدەواری
و ناسینی
مافی مرۆڤانەی وەک یەکی ژن و
پیاوەکان ئەوە تێکۆشان
لە ڕای خوادایە. بۆیە
پێشەوای ئێمەش شەهیدی
ڕێگای خوایە. ئێستا
کە باوەرمانوایە بەگشتی تێکۆشان بۆ پاراستن یان
وەدەست هێنانی ئەو مافو
حقوقانەی کە خواب ۆ مرۆی دیاری کردون و ئێمەی کوردیش بەشێکین لەوان ، دڵنیاین کە هەموقوربانیەکانمان لەو بوارەدا لەڕیزی
ئەو شەهیدانەن کە
خوا وەک شەهید ی ڕێگای خۆی حیسابیان
دەکا. پێشەوای مەزنیئێمە بە بەرچاوڕونی
ئەو ئایەتو حەدیسانەو بە
هەڵبژاردنی ئەو ڕێبازەو بە ئیمان
بەحەقانیەتی خەباتەکەی داو
تەڵەبانە بەبێی هیچ چاوەڕوانیەک سەری لە ڕێی
گەلو نیشتمانی داناوەو ئەو
ڕێبازەشی بۆ ئێمە بەمیرات
بە جێماوە. ئێمە پێمان وایە
شەهیدی ڕێگای خوایەو
خواش لە سوڕەی (بەقەڕە: ١٥٤ )دا فەرمویە :{ بەو کەسانەی
لە ڕای خوادا کوژراون مەڵێن مردون، ئەوانە زیندونبەڵام
ئێوە نازانن}. هەروەها ئایەتی (١٥٧ ی سوڕەی ئالی عیمڕان ) دەڵێی: { ئەگەر لە ڕای
خوادا مردن یان کوژران
وەبەر ڕەحمەتی خوا
دەکەونو ڕەحمەتی ئەویش باشترە لەو
شتانەی کۆی دەکەنەوە}. ناوەرۆکی
ئەم ئایەتانە وزۆریتریش ئەوە مان پێ دەڵێن کە : بەرگڕی و
گیانبەختکردن بۆ پاراستنی مافێکی خوا پێداو ڕەوایەو
گیان بەختکردوان جێگەیان لە بەهەشتی
خوا دایە.
دوایین
قسە ئەوەیە : ئێمە
پێمان وایە لە خەبات بۆ ڕزگاریدا
بەڕێگەیەکدا دەرۆین کە پێغهمبهر
ڕێبواری بوە ، بەڵێنی خۆمان دەگەڵ
خواو پێغەمبەرەکەمان بردۆتە
سەر . ئەوەتا لە قورعاندا خوا
فەرمویە : { لەناو خاوەن باوەڕاندا
پیاوانی واهەن ئەو پەیمانەی
دەگەڵ خوا بەستویانە
بەجێیان هێناوە ، هێندێکیان گیانیان بەخت
کردوەو هێندێکیشیان چاوەروانن
و توزقاڵێک سۆزی
خۆیان نەگۆڕیوە }. بەڵێێ!
پێشەواو شەهیدەکانمان لـەو
ڕێگایەدا گیانیان بەختکردوەو
ئێمەش چـاوەڕوانـ و ئامادەی قوربانیدانین.بەشێوەیەکی بنەڕەتی
شەهید لە ئیسلامدا بەو کەسانە دەکوترێێ کە لە بەرەنگاری دەگەڵ دژمندا
گیانیان بەخت دەکەن، جا ئەو بەڕەنگاریە بۆ پاراستنی وڵات ، بۆ پێشگیری لە هێرش
بۆسەر ئیسلام ، بۆ بەرەنگار بونەوەی داگیر کەران وپاراستنی کەسایەتی وکەرامەتی
مرۆڤەکان بێ ، یان بۆ ڕزگاری گەل و
نیشتمان بێ.دیارە دوای
هەڵدانی ئەقڵ و شعورو
چونەسەری پلەی زانست وبۆنی ئامرازی بەهێزی پێوەندی وگەیاندن وڕاگەیاندن، تێکۆشانەکە دەبێ بکەوێتە گۆڕەپانی قسە ونوسین و لێکدانەوەو
هەڵسەنگاندن و جێگەیەک بۆ لێکدان وکوشتن و بڕین و وێران کردن و بەزۆر خۆسەپاندن نەماوە، لەو شوێنە ئەقڵ ومەنتیق هەبێ و کاریان پێ بکرێ بێگومان زۆرداریـ و شەڕاژۆیی
جێگەی نـەماوە . بـەداخەوە ئەوەش کە
ئێستا دەیبینین کە لە ژێر ناوی
دین دەکوژن و دەسوتێنن
وێران دەکەن بە دڵنیایەوە نە دینە ونە
بۆپەرەپێدانی دینە و بەڵکو ئامانجێکی
شومی داگیرکاری و قەڵاچۆی گەلانە بەناوی دین پیادە کراوە . ئەوەی ئێستا لەعێڕاقیش
دەگوزەرێێ بەباوەری من پیلانێکی دژە کوردەو هەوڵ دەدا پـێش بـەڕەوتی
ئـازادی کوردستان و گەلی کورد بە گشتی بگرێ و لە باشورەوە
دەستی پێکراوە. هەموو
وڵاتانی داگیرکەری کوردستان و گەلانی داگیرکەر ڕاستەو خۆو
ناڕاستەو خۆ ، بەئاشکرا وبە نەهێنی
و لە ژێرناوی جۆراوجۆرو تەنانەت لە ژێر
ناوی یارمەتی و دڵسۆزیش
لەو پیلانە دا بەشدارن،بۆیە کورد دەبێێ
لەو پەڕی وشیاری دابێ و تاقیکراوەکان تاقی نەکاتەوەو دۆست ودوژمنی
ڕاستەقینە نەک بەرژەوەندی
لێک بکاتەوە . پەنا بەخوا .
{فالله خیر حافظا وهو أرحم ألراحمین}. شەهیدکرانی
پێشەواو هاواڵانی پێمان
دەڵێێن بڕوا بەدوژمن هەڵەیە و لە زیان زیاتر
چیتری نییە.. بڕوانن
بەدوای شەهید پێشەوا دا
قاسملو دێتە گۆڕەپانی خەباتەکەو
ڕاست بەو جۆرە
شەهید دەبێی کە پێشەوای
پێی شەهید کرا . ئەو نەمرەش پێمان
دەڵێی: ئێمە لە ڕۆژی
شەهیداندا ناگرین و ڕەش
ناپۆشین، بەڵام ڕێگەیان درێژە
دەدەین، لەو ڕێگایەشدا یان
سەردەکەوێن یان ئێمەش
شەهید دەبین. لەو ڕۆژە
ماتەمینەدا دەگەڵ ناردنی
هەزاران چەپکە گوڵی وەفاو دڵسۆزی بۆ گیانی پاکی
سەر قافلەی شەهیدان
پێشەوای مەزن و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری
گەل و نیشتمان ئاواتە
خوازم لە خەبات سڵ نەکەین و
لە ڕیبازی شەهیدان لا نەدەین.
ئێمەش یان سەدەکەوین یان
لەو ڕێبازەدا گیان
بەخت دەکەین . بەگەلیش دەڵێێن : دڵنیا بن لەوە کە شەهیدانمان
لە ڕیزی شەهیدی فی سبیل الله دان .
براتان مەلابرایمی مەجیدپور
٣ /خاکەلێوەی ٢٧١٥ ی کاردی
٢٣ /٣ / ٢٠١٥ زایینی .
هولەند