{فبما رحمة من الله
لنت له‌م ولو کنت فظا غلیظ القلب لانفصوا من حولک}
ئیسلام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئایینی ئاشتی
وپێکه‌وه‌ژیانی هه‌موو گه‌لان وئایین وئایین زاکان بووه ،هه‌مووکات ئیسلام
تووندوتیژی وگرژی ئیدانه کردووه وئیزنی به باوه‌رمه‌ندانی خۆی نه‌داوه که له‌م
دیارده نامۆیه که‌ڵک وه‌رگرن ،هه‌رچه‌ند زۆرن به نێو ئیسلامی که له هه‌رچی
تووندوتیژی وبێ رێزییه‌ک به مرۆڤایه‌تییه به‌گشتی خۆیان ناپارێزن به‌ڵام ئه‌م
کردوه دزێوانه له ناوه‌رۆکی ئیسلام به‌دووره هه‌ربۆیه له سه‌رتاسه‌ری جیهانی
ئیسلامی هه‌رجۆره کرده‌وه‌یه‌کی دژه مرۆیی که به ناوی ئیسلام بکردرێت له لایه‌ن
باوه‌رمه‌ندان ئیدانه ده‌کرێت،یه‌کێک له‌م تاقمه ترۆریستانه که هیچ په‌یوه‌ندیان
به ئیسلامی راسته‌قینه‌وه نییه ده‌وڵه‌تی به ناو ئیسلامی عێراق وشام {داعش}ه
ئه‌م تاقمه ترۆریسته جگه له باوه‌ری خۆی هه‌مووجۆره باوه‌رێکی ئایینی ئیسلامی
وغه‌یره ئیسلامی به ناره‌وا ونادرووست ده‌زانێت تا ئه‌و ئاسته که ترۆریستانیتر
وه‌ک القاعیده ئیدانه ده‌کات هه‌روه‌ها هه‌موو ته‌ریقه‌ته‌کانی ئیسلامی وه‌کو
قادرییه‌کان وته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی که سه‌دان ساڵه له ناو ئیسلام دا بوونیان
هه‌بووه وهیچکات له لایه‌ن زانایانی ئیسلام ره‌د نه‌کراوه‌تنه‌وه به‌ڵام داعش
ئه‌وان به ناره‌وا ده‌زانێت ، هه‌ربۆیه ئه‌م دوو ته‌ریقه‌ته به‌رێزه هه‌ڵوێستیان
گرت وبه گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی کوردپا له شاری سنه ئیدانه‌ی داعشیان
کردوهاوکات پشتیوانیان له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان کرد که به‌ره‌نگاری ئه‌م
ترۆریستانه ده‌کات. ئێمه‌ش وه‌ک یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای
ده‌ستخۆشی ،پشتیوانی خۆمان له هه‌ردووک ته‌ریقه‌تی قادری ونه‌قشبه‌ندی راده‌گه‌یه‌نین
هیوادارین به‌رده‌وام بن وزیاتر رووی راسته‌قینه‌ی داعش وهه‌موو ترۆریستانی به
ناو ئیسلامی نیشانی کۆمه‌ڵگای جیهانی بده‌ن.خودا پشت وپه‌نای هه‌موولایه‌کمان بێت
.والسلام علیکم ورحمةالله وبرکاته.
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
13ی به‌فرانباری 1393ی هه‌تاوی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر