لینکەکان

۱۳۹۳/۱۱/۰۴

مامۆستایه‌کی ئایینی له‌ ناوچه‌ی بۆکان له‌ لایه‌ن هیزه‌ ئه‌منییه‌کانی رژیم درایه‌ به‌ لێدان وبێ رێزیه‌کی زۆری پێکرا.
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئاژانسی کوردپا،مه‌لا عه‌لی حوسێن زاده‌ پێشنوێژ خوێنی مزگه‌وتی گوندی خانکه‌ندی سه‌ر به‌ چۆمی مه‌جیدخانی بۆکان رێکه‌وتی 29ی به‌فرانباری 1393ی هه‌تاوی له‌ نیزیک گوندی داشبه‌ند له‌ لایه‌ن هیزه‌ ئه‌منییه‌کانی رژیمی دژه‌ ئایینی کۆماری ئیسلامی له‌ ماشینه‌که‌ی هێنراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ وپاش لێپرسینه‌وه‌ که‌وتۆته‌ به‌ر لێدان وبێ رێزی پێ کردن ،پاشان به‌ هۆی لێدانی ده‌رزی له‌ لایه‌ن ئه‌و ترۆریستانه‌وه‌ له‌ ناو قوروچڵپاوی ئه‌وشوێنه‌ به‌ جێ یان هێشتووه‌،یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای ئیدانه‌کردنی ئه‌م کرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌ی رژیم سه‌باره‌ت به‌ مامۆستایانی ئایینی داوا له‌ هه‌موو خه‌ڵکی مسوڵمانی سونه‌ مه‌زهه‌ب به‌ تایبه‌ت مامۆستایانی ئایینی ده‌کات،ده‌نگی نارزایه‌تی خۆیان به‌رز بکه‌نه‌وه‌ چیتر ئیزنی بێ ریزی کردن به‌ مامۆستایانی ئایینی وخه‌ڵکانی سونه‌ مه‌زهه‌ب به‌ رژیمی کۆماری به‌ نێو ئیسلامی ئێران نه‌ده‌ن،
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

4ی رێبه‌ندانی 1393ی هه‌تاوی  

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر